لە وەلامی زۆرینەدا:

زاهیر باهیر

29/12/2021

لە ڕۆژی 03/12/21 دا بابەتێکم لەژێر ناوی ” لە قاڵبدانی منداڵ” دانوسی و لەسەر فەیسبووک دامنا ، کە لینکەکەی لە خوارەوە دادەنێمەوە.  زۆر کەس بەشدارییان لە خوێندنەوەیدا کرد و کۆمێنتی زۆریشی لەسەر درا.  بە داخەوە کە زۆربەی  کومێنتەکان هەر لەو بازنەیەدا دەسوڕانەوە،  کە دیدی ڕاست و دروست تەنها دروستکردنی پرسیارە لە لای قوتابیان و خوێندکاران و هاندانیانە بۆ دەستپێشکەری و کردنیانە بە سێنتەری قسە و باس لە پۆلدا. کە کۆمێنتدەران و هەرە زۆرینەی کەسانی پەروەردەیی و پەروەردەناسی کوردستان ئەو نموونەیە لە پەروەردە  و خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەوروپادا، کە قوتابخانەی لیبراڵیزم و نیو-لیبراڵن دەبینن، کە ئامانج و کاری ئە قوتابخانە و فێرگانە  لە ئێستا و لە ئایندەشدا تەنها بۆ خزمەتی ئابووری لیبراڵ و نیولیبراڵە.  لە کاتێکدیشدا کە ئەمە کرا  و دەکرێت  ئیتر لای ئەوان هەدەفی تەواو پێکراوە.  ئیدی بۆ خوێنەر و لای مامۆستاو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و خودی پەروەردەییەکانیش دروستیی خوێندنی مۆدێرانە و قوتابخانەی مۆدێرن بنیاتنراوە و بەڕێکراوە،  ئیتر هەر لێرەدا قوتابی و فێرخواز  دەبنە ئەو مەخلوقەی کە دەبن، یاخود پێشبینییان لێدەکرێت.

بێ گومان ئەمە لای من جۆرێکی جیاوازە لەوەی کە من قسەی لەسەر دەکەم و دەمەوێت پەروەردەی ئەنارشیانە لە قوتابخانەی مۆدێرندابیگەینێ، ئەمە زۆر جیاوازە.  ڕاستە تا ڕادەیەك لەم خوێندنگە و قوتابخانانەدا لە ئەوروپا  منداڵان یاخود فێرخوازان ئازادییەك وەردەگرن و متمانە بە خۆیان پەیدادەکەن لە دەستپێشکەری و گوێگرتن و ڕاو بۆچونی جیاوازدا تاڕادەیەکیش لە خورافاتی دینی و نەتەوەیی و ڕەگەزپەرستی ، دەڵێم تا ڕادەیەک، دووردەکەونەوە ، بەڵام هەرگیز ئەم قوتابخانە و فێرگانە بە مەبەست کەسانێك دروست ناکەن کە کۆمەڵی هەمەجی ئێستا ڕەتبکاتەوە و چرای ڕۆشنی رێگەی بنیاتنانی کۆمەڵی نوێی نا چیانیەتی، ناپلەبەندیی دروست بکات کە ئابووریی هەرەوەزی ، واتە بە کۆمەلایەتیکردنەوەی ئابووری بداتە دەستمان.

  من لێرەدا و لە وەڵامی هەموو کۆمێتەکانا تەنها هەر ئەوەندە دەڵیم کە ئەم بابەتە ” لە قاڵبدانی منداڵ ” و پەرەوەردەی  سەلیم بە مەبەستێکی جیا لەوەی هەنووکە، فرەڕەهەندترە لە وەرگرتنی تەنها لایەنێکی پەروەردە کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد.  

دەڵێم ئەم بابەتە فرە ڕەهەندە.  دڵنیاشم کە لە قوتابخانە و خوێندگا ئەوروپییەکاندا زیاتر بایاخ بە تاکڕەهندی ئەو بابەتە دەدەن، نەك فرە ڕەهەندییەکەی. تاکڕەهەندی بابەتەکەش پرسیارکردنی قوتابییە و هەندێك لەو لایەنانەی دیکە کە پێشتر ئاماژەم پێدان ، بەڵام ئەوەمان لە بیر نەچێت، کە هەموو ئەمانە  بۆ بەرهەمهێنان و ڕاوەستانی سیستەمی کارو سەرمایەیە و ڕایەڵەی ڕاگرتنی پتەوی هیرراشییەتە / پلەگەرایی نێو کۆمەڵ و نێو خێزان و نێو خوێندنگا و سەرکار و هەموو شوێنێکی کۆمەڵە.  ئەوەی کە لێرەدا فەرامۆش کراوە، کە دەشبێت لەسای ئەم سیستەمەدا هەر فەرامۆش بکرێت، دەنا وجودی نابێت ، بوونی قوتابخانەی ئازادیخوازیی مۆدێرنە، کە بێ ئەوە هەموو سەربەخۆیی و موبادەرەکاریی و زیرەکی و لێهاتوویی و بەهرەی قوتابیان، خوێنکاران، لە خزمەتی خودی سیستەمەکە و مانەوەیدا دەمێنێتەوە و بەردەوامی پێدەدات.

لەوەها بارێکدا، قوتابی و خوێندکاری ئازاد بەمانای تەواوی ئازادیی کە لە دەرەوەی دامەزراوە و قاڵبی کۆمەڵی مەوجود کار بکات ، موبادەرە بکات ، خزمەت بکات ، خۆبەخش و دلسۆز بۆ مرۆڤایەتی، نایەتە دی .  بەڵکو لە جێی ئەمانە  ململانێی تاکی قوتابی و فێرخواز و ڕکەبەری نێوانیان دەردەکەوێت.  لە سای ئەم جۆرە پەروەردەیەدا زیاتر توانا و بەهرەی خوێندکارێك، فێرخوازێك دەردەکەوێت کە کۆمەڵی چینایەتی و سیستەمەکە ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندون، هاوکاتیش ئەوانی دیکەیان کە ڕەنگە هەر هیچ نەبێت بە قەدەر ئەمان بەهرەدار بن، ئەو هەلەیان لەبەردەمدا نییە.

بەڕای من ئەمەش لە حاڵەتێکی ئاوادا وەکو ئەوە وایە کە لە کارگەدا یا بەندیخانەدا کە ڕەنگە زۆرێك لە کەسانی بە سەلیقە و توانادار و کارامە و زیرەکیان تێدا بێت ، بەڵام بەڕیوەبەری کارگە ، مامۆستا ، پاسەوان، یاساناسان بچن باسی ئەو تایبەتمەندیانەیان بۆ بکەن کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدان، کە بۆ خزمەتی خودی خۆیان و کۆمەڵیان دەگەڕێتەوە، بەڵام کرێکارەکان و بەندییەکان خۆیان دەناسن . کرێکارەکان دەزانن هەتا ماون هەر دەبێت کاربکەن و دەرفەتی دیکەیان لەبەردەمدا نییە، بەندییەکانیش دەزانن کە هیوای  بەربوونیان کەمەو هەرچیش بکەن هەر بۆ خزمەتی سییستەمەکەیە.

http://azadii.net/Home/Detail/1928

Zaherbaher.com

پەروەردە و پێگەیاندن لە تێڕوانینێکی سادە و ساکارەوە

دارا جوتیار

28/12/2021

پەروەردە و پێگەیاندن لە تێڕوانینێکی سادە و ساکارەوە

دارا جوتیار

28/12/21

بەر لەوەی بچینە سەر باس و لێکۆڵینەوەی پەروەردە، پێوویستە کۆمەڵێک پرسیار لەخۆمان بکەین و خۆمان ڕونبکەینەوە!

دەبێت لەوە ڕابمێنین و پرسیار بکەین و بکۆڵینەوە، ئایا بۆخودی هەر یەک لەئێمە وەچە منداڵێك کە دروستی دەکەین و دەیخەینەوە (مڵکە) یا چی؟  یانی ئێمە بۆ ئەوە منداڵ دەخەینەوە کە لەدنیایەکدا لە ئایندە کە ترسی نەبوونی گرەنتی خزمەتکردنمان هەیە لەپیریدا بەلامانەوەبێت و خزمەتمان بکات؟ یاخود  باڵاترین بواری زانستی ببڕێت و پارە و سەرمایەمان بۆ پەیدا بکات و بەخێومان بکات؟

یاخود لەبەر ئەوەیە کە سوڵتەویەت هێندە بەسەرماندا زاڵە بۆمان ببێتە ناودارێکی جیهانی و نەمری خۆمان لەودا بەدەست بهێنینەوە؟ یان لەشەڕی مالیکیەتدا شەڕە بڕنەومان بۆ بکات؟ یان بەکۆپیکردنەوەی خۆمان لەسەرەمەرگدا

هەستی نەمری و زیندوومانەوەمان پێ ببخەشێت؟

یا چی؟؟؟

تا ئێستاش لەشوێنێکی وەکو نەرویج لەزانکۆکانیشدا هەزاران ناچارن تواناو حەز و ئارەزویان لەبوارێکی زانستیەوە بەپێی بازاڕی کار بگۆڕن بۆ بوارێکی دیکە کە دواڕۆژ لەبازاڕی کاردا کڕیاری هەبێت!

بەڵێ دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرێت لە بوارێکدا بخوێنێت سبەینێ کڕیاری هەبێت تا کرێی کارەکەی بەشی دانەوەی قەرزی خوێندنی زانکۆ و کرێی خانو و ژیانێکی هاکەزایی بکات!

نەوە خستنەوە و پەروەردەکەشی بەگشتی تا ئێستا لەژێر هەژموونی زاڵی مالیەکیەت و بازاڕی سەرمایەدایە!

من نە پسپۆڕ و نە کارمەندێکی هیج بوارێکی زانستی نیم، کوردواتەنی هەروا ڕەشۆکی بەناوکەوتوم و قسەکەدەکەم،، لێ بەدید و بۆچۆنی من ئەوەی دەبێت بەتایبەت لەپەروەردەی بنەڕەتیدا بەبناغە وەربگیرێت ئەوەیە:- منداڵ باری دەرونی و کەسایەتی نەشێوێندرێت، هەست بەهیچ کەمییەک نەکات لەئاستی گەورەکاندا؟؟ نەک ئەوەی چەند دەتوانیت بە پێی سیستم و میتۆدو مەنهەجی ڕێگەپێدراوی پەروەردەی دەوڵەت و سیستەم دسپلینی بکەیت و لەقاڵبی بدەیت!

بەبڕوای من دروست ئەوەیە لەپەروەردەی بنەڕەتیدا دوای منداڵ بکەوین بزانین بەدوای چیدا وێڵە و دەیەوێت لەچی بپرسێت و چی بکات؟ نەك منداڵ بەڕەشمەکراوی ناچار دوای ئێمە بکەوێت!

ئەوەی دەبێت منداڵەکەی من ئاوەها بێت، یا دەبێت نەوەی نوێ ئاوەها بن،، ئاوهابن باشە ئاوهابن خراپە؟! بەڕای من ئەمە سەپاندنی سیستمی ئابوری وسیاسی باو و زاڵە!

زانستی ڕووت بەپێی ئاستی تەمەن و توانای تێگەیشتن پێویستە، لێ دور لە هەر ئایدیۆلۆژیا و دین و بیروباوەڕ و فکرێک کە من یان هەر گەورەیەك هەیەتی!

ئێمە سیستەم دەغەزاری کردوین و لەفێرگەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا بەرپرسیشی کردوین لەوەی نەوەیەکی دەغەزاری بۆ بەرهەمبهێنینەوە!!!

May be an image of 4 people, people standing and text

ئەمەریکا خێر و خۆشییەکەی  بۆ سامانداران و بزنسمانانە و پاشەڕۆو و پیساییەکانیشی بۆ وڵاتانی دیکەیە 

27/12/2021

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 دا ئەمەریکا ئەوەی کە بۆی ڕیسایکلین نەکراوە، لە جاران زیاتر دەیاننێرێت بۆ ولاتانی ئەمەریکای لاتین .  ڕێکخراوەکانی ژینگە پاش ئەوەی کە ئەمەریکا لە ساڵی 2020 دا ناردنەدەرەوەی پلاستیك ،  کەرەسە پلاستیكیەکان کە  خواردن وخوارندەوەی تێدەنرێت، دووقات زیادیکرد، داوا دەکەن کە کەمی بکاتەوە. 

ئەمەریکا کە یەكەم وڵاتە لە بەکارهێنانی پلاستیکدا و ناردنەدەرەوەی کە لە پێش ساڵی 2015 بە زۆری دەینارد بۆ چین ، دیار بوو چینیش بەشێکی ڕیسایکلین دەکرد بەڵام چین لە ساڵی 2015 وە بە ئەمەریکای وت چی دی نایەویت ببێتە زبڵخانەی ئەمەریکا، بۆیە ئێستا ئەمەریکا بڕێکی زۆری زبڵەکانی دەنێرێت بۆ وڵاتانی ئەمەریکای لاتین کە سێ لەم وڵاتانە بەشی هەرە زۆری ئەو زبڵانەی دەکەوێت کە : لە سەدا 75 ی دەچێتە مەکسیکۆ، کە دەکاتە 32650 تەن ئەمە هەر لە ننێوانی مانگی یەک و ئابی 2020 دا.  ئەل سلفادۆر ولاتی دووهەمە کە 4054 تەنی بۆ چووە ، دوای ئەو لە پلەی 3 هەمدا وڵاتی ئیکۆدۆەرە کە 3665 تەنی بۆ دەچێت.  بێ گومان هەر ئەمەریکای لاتینن نییە کە بووەتە زبڵخانەی ئەمەریکا، بەڵکو ئەفەریقاو باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش ، کاریبیانیش ، هەندێك لە وڵاتەکانیان بوونەتە زبڵخانەی ئەمەریکا.  

A woman pulls a cart loaded with bags of recyclables through the streets of New York City.

دەوڵەمەندانی لە سەدا 10 بەرپرسن  لە نیوەی دانەوەی غازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن

26/12/2021

دەوڵەمەندانی لە سەدا 10 بەرپرسن  لە نیوەی دانەوەی غازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن

بە گوێرەی راپۆرتێکی نۆی دەوڵەمەندەکان بە هۆی تایبەتمەندی ستایەڵی ژیانیانەوە زیاتر لە نیوەی بەشەرەکانی ئەم سەرزەمینە ژینگە پیس دەکەن.

ڕاپۆرتەکە دەڵیت کە ئەمەش وادەکات کە زۆر مەحاڵە سەرۆکی دەوڵەتەکان و بزنسامانەکان و ساماندارەکان بتوانن ئەو هەدەفەی [ تارگێت] کە دایان ناوە بۆ ساڵی 2030 و 2050 بیپێکن چونکە ئەوە کارێکی هەر ئاوا ئاسان نییە و بە بڕیار و دانیشتنەکانی لوتکەی بەرزی سەرۆکی دەوڵەتان ، بێتەدی . ئەوە پەیوەندی بە شێوەی دامەزراوەی کۆمەڵی هەنوکە و سیستەمی هەنووکەوە هەیە کە لە سایەیدا کۆمەلێکی چینایەتی و هیرراشی / پلەبەندیی هەیە.

دەولەمەندانی لەسەدا 10ی دانیشتوانی جیهان بەرپرسن لە سەدا 50ی پیسکردنی ژینگە بەڵام لە سەدا نیوەی دانیشتوانەکەی کە لەبنی کۆمەڵدا دەژین تەنها بەرپرسیارن لە سەدا 12 پیسی ژینگە.

لە سەدا 50ی ئەمەریکا  هەژاران ئەمانە  هەر یەکەیان 10 تەن ساڵانە CO2  دەدەنەوە بەڵام دەوڵەمەندانی لە سەدا 10ی  هەر یەکەیان 75 تەن ساڵانە سی ئۆ توو دەدەنەوە.  هەر ئاواش ئەوروپییەکان نیوە هەژارەکەی تەنها هەر یەکەیان ساڵانە 5 تەن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەدەنەوە لەبەرانبەر ئەمەدا دەوڵەمەندەکان کە لە سەدا 10ئ ئەوێن 30 تەن سی ئۆ توو دەدەنەوە. 

ئەگەر ئەم مەسەلەیە ژیرانە وردبکەیتەوە بە بێ ئەو ئامارانەی سەرەوەش ئەم ڕاستییەت بۆ دەسەلمێت بۆ نموونە دەوڵەمەندەکان ستایەڵی ژیانیان زۆر جیاوازە لە هەژاران :  چەند سەیارەیەکیان هەیە ، یاختیان هەیە ، کۆپتەر و جێتی تایبەتییان هەیە ، پارەی زیادەیان هەیە کە سەرمایەیەو سەرمایەگوزاریی پیدەکەن، چەند خانوو کۆشك و ڤییەلایان هەیە … گەلێکی دیکە لەمانە کە ئێمە لەبەر ئەوەی ئاشنا نین بە ژیانیان دەرکی پێناکەین .  

‘At current global emissions rates, the carbon budget that we have left if we are to stay under 1.5°C will be depleted in six years.’

حکومەتی بریتانیا مامەڵەی پەنابەر  وەکو تاوانبار دەکات

25/12/2021

بەگوێرەی ئەو زانیارییەی کە دزەی کردووە بۆ ناو میدیای بریتانیا حکومەتی بریتانیا لەمەولا تاگی ئەلەکترۆنی بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پەنابەران بەکاردەهێنێت. تاگی ئەلەکترۆنی جیهازێکە بە قایشەوە دەبەسترێت بە قاچی کەسێکەوە کە تاوانی ئەنجامدابێت و ماوەی بەندیبوونی تەواوکردبێت بەڵام هێشتا هەر مەرترسی بۆ سەر کۆمەڵ دروستدەکات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییە دزەپێکراوە بە گەیشتنی هەر پەنابەرێك بۆ ئەمبەری ئاوەکە ئیتر یەکسەر تاگی ئەلکترۆنییان بۆ بەکاردەهێنرێت.  بێ گومان ئەمە ڕەفتارێکی زۆر نامرۆڤانەیە کە بەرانبەر پەنابەران دەکرێت کە هیچ تاوانێکیان نییە و تەنها لە دەستی زوڵم و زۆر و نەبونی و بێ کاری و ژیانی پڕ لە ڕەزالەتی، وڵات و کەسوکاریان بەجیدەهێڵن و ڕوودەکەنە ئەم وڵاتانە.

ئەم تاگی ئەلەکترۆنییە وادەکات کە دەسەڵات بە ئاگا بێت لە شوێنی پەنابەر و ئایا کار بەڕەش دەکات و هەروەها کاتێکیش کە داوای پەنابەرێتییەکەی ڕەتدەکرێتەوە ، ئیتر ناردنەوەی زۆر ئاسانە چونکە پۆلیس دەزانێت کە ئەم پەنابەرە  لە کوێ خۆی شاردۆتەوە، سەرەڕای ئەمەش کارایییەکی زۆر خراپی سایکۆلۆجیانە لەسەر دەرون و شەخسییەتی پەنابەر بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەجێدەهێڵێت . 

لە چاوی یاسای ئەم وڵاتەوە پەنابەر کەسێکی زۆر تاوانبارە و هەرکەسێکیش یارمەتی بدات تەنانەت بیگرێتە خۆی یا موچەیەکی کەمی بۆ ببڕێتەوە، یاخود هاوکاری بکات جگە لە پارێزەر، بە گوێرەی یاسای ئێرە دەکرێت کەسەکە حوکمی هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێنرێت.

Young male asylum seekers celebrate on a Border Force vessel.

لێکۆڵینەوەو ئەنجامگیری هاوبەشی 

دارا جوتیار

21/12/2021

فکری و ڕۆشنبیری بەدەستهێنانی زانست و زانیاری، گەر نەکاتە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و هەرەوەزی پێکەوە بڕیاردان و پێکەوە کارکردن و ژیانێکی یەکسان و وەك یەکی، دەبێتە خولانەوە لەناو بازنەو قۆزاخەیەکی داخراو و دابڕاو لە واقعێك کە غەرقی نابەرابەریە!

لەدیدی منەوە مانای لێکتێگەیشتن و یەکتر قبوڵکردن ئەوەیە، بەپێی ئەو ئاستەی کە ڕێککەوتنی هاوبەشی فکری و زانسی هەیە ئاستێك لەهیزی ڕێککەوتوان و هاوفکران دەبێت هەبێت، جا هێزەکە چوار کەسە یان هەزار دەبێت خاڵێك هەبێت بۆ دەستپێکی ژیانی هاوبەش و تێکۆشانێکی کردەیی هاوبەش!

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت ئەگەر چی بەڕواڵەت ژیانێکی کۆمەڵایەتی هاوبەشە، لێ لەڕووی کرداری و ماف و ئازادیەوە نەك هیچ هاوبەشیەکی تێدا نیە، بەڵکو تەواو پێچەوانەی ژیانی هاوبەشە!

ژیانێکی ئاوەها سەپێنراو نەك ڕێکخراو، ناتوانرێت پێی بگوترێت ژیانی کۆمەڵایەتی هاوبەش و کۆمەڵایەتی!

لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا، نەك نان و کار و ئازادیی تەنانەت پێکەنین و گریانیش نایەکسانن!

چینەکانی ژێردەست کە زۆرینەن بەهەزارانیان هێندەی کۆڕ و گەعدەیەکی چوارپێنچ کەسی چەوسێنەرەکان پێناکەنن و کەیف ناکەن!

گیرخواردن بەدەست کار و مشقەت و ڕانەگەیشتن بە ژیانی مەمرەو مەژییەوە، گریان و شیوەن و ناڕەوانی دەروونی کردوەتە میوانی هەموو ڕۆژەی ملیارەها چەوساوەو خوێنمژراو کە بەشی زۆری کۆمەڵگە پێکدەهێنن! لەهەمان کاتدا، کەمینە چەوسێنەرەکە لەکەیف و خۆشیدان و هۆکاری گریان و شیوەنی مەمرەو مەژی خوارەوەش ئەم کەیف و سەفایەی کەمینەکەی سەرەوەیە کە بەزەبری سیستم و یاساو زەبری چەك و کوشتار سەپاندویانە!!

No photo description available.

جەنگی چینایەتی!!

دارا جوتتیار

22/12/2021

پێم سەیر و سەمەرەیە و جێگەی پێکەنینە ڕۆشنبیرانێك تەواوی دنیا گەڕاون و دەگەڕێن.  دەچنە هەر کافتریاو باڕو ڕستۆرانتێك، وڵاتانێك کە ئابوریان تەنها لەسەر بازرگانی یان گەشتیاریە، ئەو کۆمەڵە کرێکارە نابینن کە لەم باڕو کافتریاو هوتێل و ڕستۆرانتانەدا وەك میرولە هاتوچۆ دەکەن و خزمەتیان پێشکەش دەکەن! ئەویش بە ناچاری، لە پێناو زیندوو مانەوەی خۆیان  بۆ قازانج و سەرمایەیەکی بێشومار بۆ خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەدارە خاوەندارەکان!

لە هەر بینایەك کرێچی بیت یا هی خۆت بێت، هوتێلێکی 5 ئەستێرە و ئاپارتمانێکی هەوربڕبێت بێت یا کوخێك، دەبێت ئەوەت بیربێت کە لەسەر گۆشت و خوێنی کۆمەڵێك کرێکار بەرزکراوەتەوەو بنیاتنراوە!

چارەسەری گرفتی ئاو کارەبا و خاوێنکردنەوەی کوچەو کۆڵانەکان کێن دەیکەن و قازانجەکەی کام تەوەزەلی کارنەکەری مفتەخۆری خاوەن کۆمپانیاو دەسەڵاتدار لوشی دەدات؟؟!

دواکەوتوترین شێوازی بەرهەمهێنان لە دوا گۆشەی ئەم جیهانە و بەهەر فۆرمێکەوە بێت تەنانەت ئەگەر سەرمایەی هەموو سەرمایەداران و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەسەر کشتوکاڵ یا قاچاخچێتی بێت، بەبێ کاری بەکرێ و چەوسانەوە و جوێنمژینی کرێکاران سەرمایەو قازانج یەك خوڵ ناخوات و ناچیتە سەری!

هەرچی نوسین هەیە لە نوسراوی سەر خشتە قوڕینە دۆزراوەکانەوە تا ئەوەی ئەمڕۆ دەنوسرێت بخوێنیتەوە، بەنوسینی هەزاران کتێب ئەنجامگیری خۆت لەسەر هەموو ئەو خوێندنەوانە بخەیتە ڕوو، گەر خۆت لەوە ببوێری کە کۆمەڵکەی ئەمڕۆی دنیا لە کوێرە دێیەکەوە بۆ نیوۆرك و پایتەختی چین کۆمەڵگەیەکی چینایەتیە، ئەوا ئاگاهانە یا نائاگاهانە وەك هەوڵی شاردنەوەی ڕوناکی خۆر بەبێژنگ وایە!!

وینەی ئەم کۆڵبەرانە ببینن، ئەمە جەنگی داسەپاوی چینایەتی ئەم سیستمە چینایەتیەیە، جەنگی چینایەتی هەر ئەوە نیە کە دەستەو یەخەی یەکتری ئەم دوو چینە زرم و کوت ببینین کە ئەویش هەموو ڕۆژێك بەئاست و شێوەی جۆراوجۆر بوونی خۆی هەیە و خۆی نیشان دەدات!

ئائەمە جەنگێكی کوشندەی داسەپاوی سەرمایەداران و سیستمەکەیانە بۆ کەڵکەی سەرمایەو قازانج لەسەر پشتی ئەم خەڵکە دەیبینی!!

ئەگەر جەنگی چینایەتی و کێسمەکێشی چینایەتی لەئارادا نیە، بۆ دوا کون و قوژبنی ئەم جیهانە زەوی و ئاو و ئاسمان بە پۆلیس و ئەمن و سوپاو دەزگەی جاسوسی و زیندان و چەکدار لەبچوکترین چەکەوە تا بۆمبی ئەتۆمی و کۆکوژ تەنراوە؟

با بۆیەك ڕۆژ ئەم سوپاو چەك و جبەخانەیە بەسەر سەری خەڵکەوە لابەرن، ئەوکات دەبینین چون ئەم جیهانە پڕ لەنابەرابەریە ژێرەو ژوور دەبێت!!

ئەمە وێنەی ئەو کۆڵبەرانەیە کە بەم مەرگەساتەو کەمترین کرێ، ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار دەخەنە سەر خەرمانی سەرمایەی ئەو چەتەو مافیایانەی ئەمدیو ئەو دیوی ئێران و کوردستان لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشوور کە لە کەناڵەکانی خۆیانەوە باسی قەبارەی دەسکەوتەکانی دەکەن!!

May be an image of 3 people and outdoors

سەرکەوتنێکی بچوك بەڵام هەنگاوێکی زۆر گەورە و دروست

11/12/2021

کرێکارانی کۆمپانیای Starbucks   کە کۆفی شۆپە و هاوکات سەندەویچ و کێکیشی  دەفرۆشێ .  ئەم کۆمپانیایە   50 ساڵە دامەزراوە و هەر بە تەنها لە ئەمەریکادا 8953 فەرعی هەیە و ساڵی پارەکە داهاتی فرۆشتنی تەنها لە نێوانی مانگی جەنیوەری و مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵدا  20.9 ملیار دۆلار بووە، ساڵی پار لە هەر هەمان ماوەدا 17.3 ملیار دۆلار بووە.  سەرۆکی ئەم کۆمپانیایە Kevin Johnson 14،665،575 دۆڵار داهاتی تەنها ساڵێکی بووە کە هاوکات موچەی کرێکارێکی ئاسایی لەو کۆمپانیایە  لە کاتژمێرێکدا تەنها 14 دۆلارە ، واتە ساڵی 28 هەزار دۆلار پێش لێبڕینی تەکس .

کۆمپانیای Starbucks وەکو کۆمپانیای ئەمازۆن کرێکارەکانیان چەوساندۆتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە نەخۆشیش بونایە دەبوایە بهاتنایەتەوە سەر کار یاخود ڕووبەڕوی  بێ کرێی و  مەترسی دەرکردن دەبونەوە. کڕێکارانی ئەم کۆمپانیایە دروستکردن نقابە و گردبوونەوەیان لە نقابەدا لێ حەرام کرابوو ئەوانەی کە باسی ئەوەیان کردبێت یاخود کۆمپانیاکە سووسەی ئەوەی کرددبێت، یەکسەر دەرکراون، کرێکارانێکیان هێناوەتە سەر کار کە نقابەیان نەویستوە و دژ بە نقابە بوون .  بەڵام ماوەیەکی زۆرە ئەم کرێکارانە لە هەوڵی دروستکردنی نقابەکەیاندان ، هاوکاتیش کۆمپانیاکە کەوتبووە ڕێکلامەی درۆ دژ بە کرێکاران و دەرکردن و هەڕەشە لێكردنیان، ناردنی نوێنەری خۆیان بۆ ناو خەڵکی بۆ پوچکردنەوەی ڕۆڵی نقابە تاکو هاوکاری و لایەنگرییان لە لایەن  خەڵکانی ئاساییەوە نەبێت .  بەڵام کرێکاران هەر بەردەوامبوون لە هەوڵەکەیانا ڕؤژی 5شەمە، 09/12 لە Buffalo لە نیو یۆرك ، بە گوێرەی زۆرینەی دەنگ بڕیاریان بە دروستکردنی نقابەکەیان دا  کە هەنگاوێکی زۆر گەورەیە سەراپای فەرعەکانی دیکە چاویان لێدەکەن و نقابەی    خۆیان دروست دەکەن . هاوکاتیش 3000 قوتابی کرێکار لە زانکۆی کۆڵۆمبیا ئەوە 6 هەفتەیە لە مانگرتندان، داوای کرێی باشتر و هەبوونی مافی تەندروستی دەکەن. ڕۆژی دووشەمە زیاتر لە 100 کەسیان بۆ سەپۆرتی کرێکارانی Starbucks   بەشدارییان لە پرۆتێستەکەیانا کرد .

Starbucks employees and supporters react as votes are read during a viewing of their union election on Thursday, Dec. 9, 2021, in Buffalo, N.Y. Starbucks workers at a Buffalo store voted to unionize on Thursday, a first for the 50-year-old coffee retailer in the U.S. and the latest sign that the labor movement is stirring after decades of decline. (AP Photo/Joshua Bessex)

ئەگەر ئەم لائیحەیە ببێتە یاسا، ئازادییەکانیشی کە هەمانبوو لەدەستیدەدەین:

08/12/2021

ماوەیەکی زۆرە کە وەزیری ناوخۆی بریتانیا، پریتی پەتێڵ، لە گەڵالەکردنی لائیحەیەکدایە تاکو پەڕلەمان و ئەنجومەنی پیران دەنگی لەسەربدەن .  لە پێش هاتنی پەتای کۆرۆنا وەکو هەموان دەزانین بزوتنەیەکی جەماوەریی تا ڕادیەك بەشێکی زۆری وڵاتانی دونیای گرتبووە لەوانەش بریتانیا.  لە بریتانیا بزوتنەوەکە لەچەن گروپ و کێشەیەکدا یەکیاندەگرتەوە هەر لە بەرگریی لە ژینگە، بەرگریی لە مانەوە و تێدانەچوون، ژنان دژی توندوتیژی ، گروپی دژ بە توندوتیژی پۆلیس ،دژە ڕایسیزم و فاشیزم، بەرگری لە پەنابەران و کۆچبەران ، دژ بە بێ خانووبەرە و بۆ کاروباری خانوبەرە، ژیانی ڕەشپێست گرنگە، بزوتنەوەی Kill The Bill ، واتە لائیحەکە بکوژن… و دەیەها گروپی دیکەی جیاواز .

لە بریتانیا پرۆتێستی خەڵکی  گەیشتە ئەو ئاستەی کە بتەکانی دەوڵەت و ڕایسستەکانیان [ واتە کەسە ڕایسستەکان وئەوانەی کە بازرگانییان بە هینانی ڕەشپێستەکانی ئەفریقاو کاریبیانەوە کردووە وەکو کۆیلەیەك] ،  تێشكێنرا، ئیتر حکومەتی بریتانی لەو کاتەوە لە گەڵاڵەکردنی یاسایەکان تاکو زۆربە ئازادییەکانی پێ  یاساخ بکات.

کۆرۆنا بوو بە خێرێکی گەورە هەر وەکو چۆن 11 سێبەتەمبەر بوو بەخێر بۆ ئەمەریکاو تەواوی سیستەمی سەرمایەداری بۆ نانەوەی جەنگ و داگیرکردنی چەند وڵاتێك کە ئەوە 20 ساڵی ڕەبەقە هەژاران و ڕەشوڕوتی نەك هەر ئەو وڵاتانە بەڵکو زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاو وڵاتانی دیکە باجەکەی دەدەن.

هەفتەی پێشوو پەڕلەمانی بریتانی قەبوڵیان کرد کە لائیحەکە لە پەڕلەمانا لێدوانی لەسەر بکرێت تاکو بتوانن بیکەنە یاسا. ئەمڕؤش، 08/12،  لە بریتانی ڕۆژی قسەکردن و چەڵتە چەڵتە لەسەری بۆیە بە هەزاران کەس ئەم ئێوارەیە لەبەردەم پەڕلەماندا لە کاژێری 5ی ئێوارەوە  پرۆتێست دەکەن.

ئێمە لە بریتانیادا لەسای  دەوڵەتێکی پۆلیسیدا دەژین ، ئەمەیە جەوهەری دیمۆکراتی و حوکمی دیمۆکراتیی. لە هەنگاوی یەکەمدا ناڕەزایی و پرۆتێست دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت لە ڕێگای یاساوە کپدەکرێنەوە و سەرکوتدەکرێن ، هەنگاوی دووهەم ئەگەر بە یاسا نەکرا ئەو کاتە بە گرتن و کوشتن و بڕین دەکرین .

جا ئەگەر ئەم لائیحەیە بکرێتە یاسا:

  • ئەوەی پرۆتێست بکات دەکرێت بۆ ماوەی 51 هەفتە بەندبکرێت [ سجن بکرێت].
  • ئەوەی خۆی ببەستێتەوە بە کەسێکەوە ، بە دەروازەی بینایەکەوە ، ئۆفیسێکەوە ، بە پارچە ئاسنێکەوە وەک بەکارهێانی ئامرازێکی بەربەست لە چونە ژورەوەی یاخود هاتنە دەرەوەی  هێزێك، سەیارەیەك، کەسێیکی تاوانبار، دکرێت تا 51 هەفتە حوکمبدرێت.
  • هەر کەس ببێتە هۆی بەرستکردنی بەڕیوەچونی ئامرازەکانی هاتوچۆ، واتە ڕاوەستانی ، پەکخستنی ، دەکرێت بۆ ماوەی 51 هەفتە بەندبکرێت. واتە هەموو پرۆتێستیك دژ بە دروستکردنی بینایەك کە لە جێی خۆیدا نەبێت ، تێکدادانی پارکێك شوێنێکی سوکنا،  فڕۆکەخانەیەك ، قەدەخە دەبیت .  گەر کرا دەکرێت بۆ 51 هەفتە حوکمبدرێت.
  • دانی دەسەڵاتی زیاتر بە پۆلیس لە وەستان و پشکننی هەر کەسێك کە گومانی لێبکەن لەسەر شەقامەکان. ئەمە هەر هەبووە بەڵام ئێستا لە ڕاگرتن و پشکنینی هەر کەسدا پۆلیس پێویستی بە بیانوهێنانەوە و پاساوێك نیەو ڕاگیراو  و پشکێنراویش گەر پرسیاری ڕاگرتنیان بکەن پۆلیس دەتوانێت هیچ وەڵامێك نەداتەوە .  ئەمەش یانی پۆلیس بە عەقڵی خۆی دەسەڵاتی خۆی بەرانبەر بە خەڵك بەکاردەهێنیت.  لە کاتی پشکنینییشدا گەر پۆلیس دروشمێك، بەیانێك، ڕاگەیاندنێك بۆ کردنی پرۆتێست بدۆزیتەوە ، دەتوانێت کە بیانگرێ و گەر قسەش بکەن دەکرێت تا 51 هەفتە حوکمبدرێن.  ئەمە جگە لەوەش ئەم وەستان و پشکنینەش زیاتر لەسەری گەنجانی ڕەشپێست و خەڵکانی بێیانەدا دەشکێتەوە.
  • خودی لائیحەکە یانی یاساخکردنی پرۆتێست و خۆپیشاندان بە عەمەلی ، جونکە خودی بەشداریکردنەکە خۆی یاساخە. چونکە هەر هیچ نەبێت تۆ یا دروشمێکت پێیە ، یاخود هاوار دەکەیت ، کە ئەمانە هەموی بە گوێرەی ئەم لائیحەیە ئەگەر ببێتە یاسا، یاساخ دەبن
  • یاساکە دەتوانێت تۆ یاساخ بکات لە تێکەڵبوون بە کەسانێک کە ناویان لە لیستی پۆلیسدایە ، یاخود تۆ تاوانباری ئەگەر سۆشیال میدیا بەکاربهێنیت بۆ بانگەشەی پرۆتێست و خۆپیشاندان.