29/11/2021
زۆرێكمان وادەزانین کە ئەو توند و تیژییەی کە بەرانبەر ژنان لە کوردستانا بەکاردەهێنرێت هەر لەوێیە و دوای ئەوەش دین هۆکاری سەرەکییەتی. لە ڕاستیدا ئەو دیارەدەیە نە مەحەلەییە و نە دینیش هۆکاری سەرەکییە بەلکو زیاتر پەیوەوەستە بە کولتورەوە ، کولتوری باوکسالاریی، کولتوری کۆمەڵی جیانیەتیی و هیرراشی، پلەبەندیی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانەی گروپی ” هاوکاری ژنانی سیسخ” دوای کردنی ڕاپرسییەك کە 700 ئافرەت وەڵامیان داوەتەوە و لە سەدا 70 یان، لە لایەن باوك و دایکیانەوە یاخود ئەندمانی خێزانەکەیانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە و ئازاریان چێشتوە. کە ئەمانە پێشتر بێدەنگییان هەڵبژاردووە. سێیەکی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە وتویانە لە منداڵیدا ڕووبەڕوی دەستدرێژی جنسی بوونەتەوە، حەوتیەکەیشیان زیاتر لە کەسێك دەستدرێژی کردۆتە سەریان . زۆربەی ئەم قوربانیانە لە ماڵەوە ڕووبەڕوی بوونەتەوە و کەسانی خراپەکاریشیان ناسیوە.
ئەو دەستدریژیە جاری واهەبووە لە لایەن کەسێکی زۆر مەشووری کۆمۆنێتییەکەوە بووە ئەوەش ئاوایکردووە کە زۆر زەحمەت بووە کە ژنەکە ، کچەکە هیچ سکاڵایەك بکات. ڕاپۆرتەکە دەلێت خواردنەوەی مەشروب و توندوتیژی ناوماڵ بەیەکەوە پەیوەستن چونکە کولتوری خواردنەوە لەناو پیاوانی کۆمۆنێتی سیخەکانا، بەهێزە هەروەها پرسی پەروەردە و زۆرڵیکردنیش ڕۆڵی خۆی دەبینێت چونکە نەوەی کۆن تەنها لێدان بە مامەڵەی خراپ دەزانن .
لە ڕاپۆرتەکەدا کچێك بە ناوێکی خوازراوە ناوی هاتووە کە لە لایەن مامەیەوە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە تا 13 ساڵی لاقەی کراوە ، خێزانەکەی لەبری ئەوەی نەبا شویەکی باشی بۆ نەبێت قڕ و قپیان لەو گرفتە کردووە. ئەو دەڵێ ” مامم پایەیەکی کۆمۆنێتییەکە بووە بە کابرایەکی زۆر دیندار و باش ناسراوە ناو بە ناو لە ماڵی ئێمە دەمایەوە ، ئیتر لەو کاتانەدا ئاوای لێدەکردم… ڕۆژێك بە ئامۆزاکەمم وت ئەویش بۆ دایکی گێڕایەوە ، دایکیشی بۆ دایکم . دایکم لێیدام وتی کە تۆ ئیتر پاکیزە نیت دەبێت بە شووتبدەین، ئیتر منیش لە ترسا پاشگەز بوومەوە و وتم درۆم کردوە هەر دەستی بۆ بردوم . نە دەکرا باوکم بیبیستایەتەوە دەیکوشتم جونکە باوکم براکەی زۆر خۆشدەویست ….”
ئەم چیرۆکە تراجیدیایە تەنها هی تاکە کچێك لە کۆمۆنێتیەدا نییە بەڵکو بە دەیەهای دیکەیان هەمان چیرۆك یا هاوشێوەی ئەوەیان هەیە. بە دڵنیاییەوە لەناو میللەت و کۆمۆنێتییەکانی دیکەشدا هەبوون و تا ئێستاش هەن.