21/11/2021
دوێنێ , شەمە ، 20/11 ، بۆ جارێکی دیکەش ئەو گروپەی کە داوا لە حکومەت دەکەن بۆ چاککردنی 29 ملیۆن خانوو لە بریتانیا کە شێ و تەڕی و کەڕویان هەیە و لە زستاندا ناتوانرێت گەرمببن و دەبنە هۆی مردنی نیشتەجێبوونیان بە نەخۆشی جیاواز خۆدپیشاندانێکی گەورەیان کرد . لەم خۆپیشاندانەدا زیاتر لە 250 چالاکوان بەشدارییان کردو دواتر جسری لامبس و جادەی تەقاتوعەکەی ڤۆکسهۆڵ بریج [ جسر] یان بۆ چەند کاتژمێرێك داگیر کرد. بەمەش قورساییەکی زۆریان خستە سەر شەقامەکانی دەوروبەر بەهۆی داخستنی ئەو دوو جیسرەوە .
بەشێکی گەورەی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکە سەبارەت بە حوکمدانی 9 چالاکوانی هاوەڵیان بوو کە ڕۆژی 4شەمە، 18/11 ، لە لایەن دادگاوە بۆ ماوەی 3 بۆ 6 مانگ حوکمدران لەسەر جالاکییەکانی پێشویان. ناڕەزاییان داوای بەربوونی ئەو 9 کەسە و داخوازییەکانی دیکەیان دەکرد.
یەكێك لە ناڕەزاییکەران کچێکی گەنجی 27 ساڵە بەناوی گابرێلا ، کە وێنەکەی دەبینیت، تا ئێستا 6 جار گیراوە. ئەو دەڵێت ” من بۆ ماوەی دوو ساڵە دەزانم کە شتێك خزمەتمان پێبکات بەرگریی مەدەنیانەیە و بڕوا و باوەڕم بەو خەڵکە هەیە کە هاتوون و یەککەوتونن …. حەلی ئەم ئەزمەیە، تەنها پێویستمان بە ئیرادەیەکی سیاسیانە هەیە کە بیکات.


