21/11/2021
دوای ئەوەی کە هەینی شەوەکەی خەڵکێکی زۆر هاتنە سەر شەقامەکان لە ڕۆتەردام لە هۆڵەندە دژ بە کوتانی زۆرەملی و لۆکداون و بریندارکردنی چەند کەسێك لە لایەن پۆلیسەوە بە فیشەك ، دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 20/11، دووبارە ژمارەیەکی زۆر ڕژانەوە سەر شەقامەکان و پۆلیسیش دڕندانە تەقەیان لیکردن و 3 کەس بریندارن و لە خەستەخانەن و برینەکانیان کاریگەرە جگە لە گرتنی 51 کەسیش . هاوکاتیش سەرۆکی شارەوانی ڕۆتەردام ئەحمەدی ئەبوتالیب فتوای کوشتنی خەڵکی دەرکرد لە لایەن پۆلیسەوە ، بەوەی کە وتی : “پۆلیس ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوتەوە و لە ترسی ڕۆحی خۆیان تەقەیان کردووە.” ئەمەش یانی شەهادە دان بە پۆلیس هەرکات کە لای خۆیان ، دەڵێم لای خۆیان، ئاوابوو کە ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە ئیتر کوشتنی خەڵکیان بۆ حەڵاڵە.

