05/11/2021
دوێنێ ئێوارە ، هەینی ، 05/11/21 ، بە دەیەها هەزار کەس لە مەسیرەی یەك ملیۆن دەمامكدا لە مەرکەزی لەندەن ، لە بەردەم مەیدانی پەڕلەماندا ، گەورەترین ناڕەزایی و خۆپیشاندانیان دەربڕی دژ بە بە دامەزراوەی بریتانی .
خۆپیشاندەران دەمامکی چەشنی دەمامکەکەی گای فۆکس-یان پۆشیبوو ، لە بەیاکادانی نێوانی پۆلیس و خۆپیشاندەراندا 8 پۆلیس برینداربوون و 12 کەسیش لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر کران .
دوێنیی شەو بە درێژایی هەموو شەوەکە پۆلیسێکی ئێکجار زۆر لەسەر شەقامەکان و شوێنە سەرەکی و هەستیارەکانی لەندەن بوون .
ئەمرؤش ، شەمە ، خۆپیشاندانێکی ئێکجار گەورە لە لەندەن لە کاتژمێری 1 ی پاش نیوەڕۆوە دەستپێدەکات کە بە دەیەها گروپ و ڕێکخراو بەشداری دەکەن ، هەر یەکە بە مەبەستی جیاواز دژ بە دەوڵەت و جیهازی سەرکوتکەری پۆلیس و یاساکانی کە ئازادییان بنەبڕکردووە .


