05/11/2021
ئەردۆگان هەر بە دەستتێوەردانی باشووری کوردستان و یۆنان و قوبرس و ئازەربایجان و فەلەستین و سوریا و ڕؤژئاوای کوردستان و عێراق و لیبیاوە نەوەستا و ئەوەتا پەلیشی بۆ ئەسیوپیا کێشاوە.
ئەسیوپیا کە ماوەیەکی زۆرە لە جەنگێکی ناوخۆیدایە لەگەڵ تیگرییەکانا و سەرەتا توانی شارە سەرەکییەکەیان داگیربکات بە هاوکاری سوپای ئەریتریا و گەڵێك لە دانیشتوانی ڕەوپێببکات و ئەوانەشی کە مانەوە پیاوەکانیان بەشێکیان قەتڵ و عام کران و کچان و ژنانی گەنجیشیان لاقەی جنسی کران .
دواتر تگرییەکان توانییان سوپای ئەسیوپیا دەربکەن و لەو کاتەوەش شەڕە ناوخۆکە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار سەربازی ئەسیوپیا کوژراوە و زۆرێكیش لە دانیشتوانی ناوچەی تگرییەکان دەربەدەرکراون و نزیکەی 5 ملیۆن کەسیش بێ جێگا و ڕێگا ماونەتەوە و لەبەر ڕەحمەتی دابەشکردنی خواردن و خواردنەوەدان لە لایەن ڕێکخراو و مەڵبەندە خێرکەرەکانەوە .
لە مانگی ئاب-دا سەرۆکی ئەسیوپیا ، ئەبی ئەحمەد چوە بۆ تورکیا و لەوێ لەگەڵ ئەردۆگانا ڕێکەوتون لە کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی [ درۆن] Turkey’s TB2s کە لە لایەن Baykar Makin دروست دەکرێت لە کۆمپانیاایەك کە زاواکەی ئەردۆگانە مێردی کچە گەنجەکەی سەرۆکێتی کە ناوی Selçuk Bayraktar . گوایە ئەم جۆرە فڕۆکەیە باشترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانن لە جیهاندا . ئەوانەن کە تورکیا لە کوردستان وعێراق و سوریادا بەکاریاندەهێنێت ، ئەم جۆری فڕۆکەیە زۆر باشترە لەوانەی کە چین دروستیاندەکات . تەنانەت زۆریش باشترن لە زۆرێك لەوانەی ئەمەریکا کە بە پارەیەکی باش دەیانفرۆشێت بە وڵاتانی دیکە.
کڕینی ئەم هەموو درۆنانە لە لایەن دەوڵەتی ئەسیوپیاوە پارەیەکی ئێکجار زۆری تێدەچێت کە لە کاتێکدا بە ملیۆنەها خەڵکی ئەوێ برسی و بێ خانوو بەرەن ، کە دەکرا ئەم پارەیە و ئەوانی دیکەش کە لەم جەنگەدا سەرفدەکرێت لە پڕکردنەوەی ئەو کەموکڕیانەدا سەرفبکرانایە. بەڵام ئیتر پیاوێك [ ئەبی ئەحمەد] کە خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیدا لەسەر دەستی لیژنەی ” ئاشتیخوازان” وەربگرێت دیارە ئاشتی و بەرقەراربوونی ئاشتی ئاوا دەکات ، هەتا خەڵاتی نۆبڵەکەی پێ حەڵاڵ بێت .

:quality(70)/cloudfront-us-east-1.images.arcpublishing.com/mco/KHXKZS3PFNDUNNSXYSGU2JMXDY.jpg)