04/11/2021
هەر بۆ زانیاریت:
- سامانی 450 کۆمپانیای گەورەی داراییی کە لە 45 وڵاتدا هەن 130 تریلۆن دۆلارە کە دەکاتە جار و نیوێکی کۆی داهاتی وڵاتانی دونیا.
- لە بریتانیادا بڕیارە لە ساڵی 2030 دا بۆ ئەوەی تارگێتی کەمکردنەوەی کاربۆن بپێکن هەموو سەیارەی ئەم وڵاتە بکرێنە کارەبایی ، واتە هیچ جۆرە سەیارەیەك نابێت ببێت کە بە گازۆیل و بەنزین کاردەکات ، ئەمەش یانی لە دەستدانی 45 ملیار پاوەند لە بودجەی ساڵانەی بەریتانیا کە وەکو باج لە بەنزین و گازۆیلی دەستدەکەوێت . باشە ئەم کەلێنە گەوەرەیە کە نزیکەی سێیەکی بودجەی سیستەمی تەندروستی بریتانیایە چۆن پڕدەکرێتەوە؟!!! لە لایەکی دیکەشەوە ئەی کۆمپایاکانی نەوت و بەزنین چە دەکەن و چی دەڵێن ؟!!!
- لە کاتێكدا سەرۆكی دەوڵەتان و کۆمپایاکان و گەوەرە بزنسمانەکان لە لوتکەی کۆنفرانسی بەرگریی لە ژیگەدان و چەلەحانێ دەربارەی کەمکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەکەن ، کەچی خۆیان بە هیچ شێوەیەك ئەوە بەڕێناکەن. نموونە : بۆریس جۆنسۆن، سەرەكوەزیرانی بریتانیا لە گلاسگۆوە بە تەیارەی تایبەتی هاتەوە بۆ لەندەن ، Ursula von der Leyen سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بۆ 31 میل ، فڕۆکەی تایبەتی بەکارهێناوە . هەروەها سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆنیش هەر هەمان کاری کردووە.
- دەزگەی میدیای بی بی سی بریتانی کە گوایە دژ بە پیسکردنی ژینگەیە 300 هەزار پاوندی لە کۆمپانیای نەوتی سعودییە، ئارامکۆ، بۆ ڕێکلامەیان وەرگرتووە ، بەڵام ئەو ڕێکلامەیە لە بریتانیاد نەکراوە دیارە لەبەر چاوی ناحەز بووە ، بۆیە زیاتر لە وڵاتانی دیکە و بە زمانە جیا جیاکان کراوە.
- لە ڕێککەوتنەکەی پاریسی 2015 وە 60 لە بانقە گەورەکان 3.8 تریلۆن دۆلاریان داو بە کۆمپانیاکانی fossil fuel . لە سەدا 40ی دانەوەی دووەم ئۆکسید لە لە لایەن محەتە خەڵوزییەکانی ئاسیاوەیە، توێژەرەوکان سەرچاوەی کارەساتەکە دەگێڕنەوە بۆ بانقەکان و کەسە سەرمایەگوزارییەکان لە ئەوروپا و لە ئەمەریکا.
ئیتر ئەمانە نوێنەرەکانمانن بۆ پاککردنەوەی ژینگە و ئاسوودەکردنی سروشت و مرۆڤ ، جا خۆت بیریان لێبکەرەوە و پرسیار لە خۆت بکە.