01/11/2021
گەرچی هەرە زۆری نوێنەران ولاتان و دەستوپێوەندەکانیان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا هەر دوێنی گەیشتنە شاری گلاسگۆ تاکو ئەمرڕۆ ئامادەبن لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، بەڵام کۆنفرانس شکستیهێنا و نەیانتوانی ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژ بوو بیکەنەوە و دەستی پێبکەن.
هۆکاری ئەمەش بە هۆی سەرەگرتنێکی دوورودرێژی نوێنەرەکانەوە بوو بۆ پشکنین و هۆکاری ئاسایش زیاتر لە 10 هەزارد کەس بۆ ماوەی 3 سەعات لەبەر باراندا ڕاوەستاون و لە سەرەدا بوون . دواتر پێیان وترا کە بڕۆن تێستی کۆرۆنا بکەن و سەعات 7 بچنەوە بەڵکو بتوانن بچنە ژوورەوە . کاتێك زۆربەیان سەعات 5 چونەتەوە بەڵام هەر نەیانتوانی کە بچنە هۆڵی کۆنفرانسەکەوە، ئەمەش وای لێکرد کە ئەمڕۆ نەتوانن چەلەحانێی خۆیان بکەن لەسەر ژینگە کە خۆیان وێرانیان کردووە . بێ گومان خۆپیشاندەران و ناڕەزایکەرانی بەرگری لە ژینگە و ژیان، هۆکارێکی تر بوون لە فەشەلهێنانی کۆنفرانسەکە کە ڕیگا وەکو پێوییست بۆ نوێنەرانی کۆنفرانس ئاوەڵا نەبوو.
