31/10/2021
پێش ئەوەی کە سەرۆكی وڵاتان و سەرۆکی کۆمپانیاکان و بزنسمانەکان ئەمڕۆ، یەکشەم، 31/10 ، بگەنە شاری گلاسگۆی سکۆتلەند بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی ژینگە خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانێکی ئێکجار زۆر هەر لە دوێنێوە ، شەمە ، 30/10 ، بار و بارگەیان داناوە و لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی کە بتوانن فشاربخەنە سەر تاوانبارەکان لە تێکدانی ژینگە و خاپورکردنی ژیانی خەڵکیدا. پێشبینی دەکرێت بە سەدەها هەزار کەس بەشداری بکات ، لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانەوە تەنانەت لە شوێنێکی وەکو وڵاتی ئۆگەندەشەو هەر لە ئێستاوە گەیشتونەتە گلاسگۆ ، بە هەزارانی دیکەش بەڕێوەن و ئەمڕؤ دەگەن ئەمە لە کاتێکدا کە فشارێکی ئێکجار زۆریان خراوەتە سسەر و بەربەستییەکی زۆریان بۆ کراوە چ لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکانیانەوە چ لە لایەن بریتانیاوە ، تاکو ڕێگریان لێبکرێت لە گەیشتن بۆ ئێرە.
هەر لە دوێنێوە خۆپیاشاندان و نمایشكردن دژی پیسکردنی ژینگە و کوشتنی گیانلەبەران و زیندەوەرانی سەر زەوی و ناو دەریاکان ، دەستیپێکردووە. وەکو لە یەکێك لە وێنەکاندا دەیبنینن کە دوو کچی گەنج چوونەتە ناو تۆڕی ماسیگرتنەوە ، خۆیان وەکو ماسی پیشانداوە.
هاوکاتیش پرۆتێست لە ناوەوە و دەرەوەی محەتەی میترۆی سەرەکی شار، گلاسگۆ، بە پێشوازیکردن لە گریتا سەنبێرگ ، Greta Thunberg ، کچە گەنجە سویدییەکە ، کراوە. هەر ئاواش زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس دانراوە بۆ پاسەوانی تاوانبارەکان و گرتنی کۆچە و کۆڵانی نزیك هۆڵی کۆنفرانسەکە نەبا خۆپیشاندەران دزە بکەن و نزیکببنەوە لە هۆڵەکە ، هاوکاتیش چەند هەزارێکی دیکە پۆلیس لە ئامادەباشیدان و لە ماوەی کەمتر لە چەند خولەکێکدا گەر پێویست بکات دەگەنە شوێنی ڕووداو ئەمە جگە لە سوڕانەوەی کۆپتەر و دانانی سەدان کامیرای شاراوە و سەدان سگی پۆلیسسی.
ئاخر خەڵکی ناهەقی نییە کە بەرگری لە ژینگە و زیندەوران بکات و متمانە لەم کەسانە بسەنێتەوە کە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن، چونکە ئەوانە خۆیان ژینگە وێرانکەر و بڕیادەری یاسا و کوشتن و بڕینی خەڵکن . هەر بۆ نموونە دوو سەرۆكی کۆمپانیای گەورە کە هەردوکیان هی نەوت و غازن وەکو کۆمپانیای پیتررۆڵی بریتانی و شێل [ کە شێڵ کۆمۆنێتییەکی لەناوبرد لە نایجیریا چ جای وێرانکردنی خاك و ژینگەکەشیان] ، بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەمڕۆ ئەم دوو کۆمپانیایە لە ساڵی 2018 وە تاکو 2020 واتە بۆ 3 ساڵ تاکە پاوەندێکیان تەکس لە دەرهێنانی نەوت و غازی بەحری شیمالی بە حکومەتی بریتانی نەداوە کە سەرمایەیەکی خەیاڵییان هەیە و لەوێ بڕێکیان پەیداکردووە . نەدانی ئەم باجە خۆشیان نکوڵی لێناکەن تا ڕادەیەکیش یاساییە چونکە لە ساڵی 2016 دا جۆرج ئۆسبۆرن کە وەزیری دارایی بوو بڕی باجی لە سەدا 35 کە لەسەر کۆمپانیای نەوت و غاز هەبو هەڵگرت و عەفووکران.
ئایا چاوەڕانی ژینگە پارێزی یاخود دانانی سنورێك بۆ تێكنەدانی ژینگە لەم تاوانبارانە دەکرێت ؟ ئەمەی کە نوسیومە تەنها نموونەیەکن لە سەدەهای دیکە.



