30/10/2021
کرێکارانی پاککەرەوەی شەقامەکان و کۆکردنەوەی زبڵەکانی شاری گلاسگۆ داخوازییەکەیان بەدەستهێنا:
ماوەیەکی زۆرە کە ناکۆکی لە نێوانی شارەوانی شاری گلاسگۆی سکۆتلەند و ئیدارەی قوتابخانەکان و شوێنەکانی دیکە لەگەڵ بەشێك لە کرێکاران کە ڕۆژانە زبڵەکانیان کۆدەکەنەوە و شەقامەکان و قوتابخانەکان پاكدەکەنەوە ، هەیە.
ئەم ناکۆکییە کە هەزاران کرێکار لەو بەشانەی کە ناونوسم کردن دەگرێتەوە لەگەڵ خاوەنکار و لێپرسراوەکانیان لەسەر زیادکردنی کرێ ، بوو . ئەمانە نەك جۆری ئیشەکەیان لە لای زۆرێك قێزەووەند وو خراپە بەڵکو ئەرکێکی قورس و هاوکاتیش دەبێت بەیانیان زۆر زوو لە خەو هەڵبسن.
پاش هەڕەشەکردنی مانگرتن لە ڕۆژی 2شەمەوە ، 01/11 وەو وتووێژی نقابەکەیان ، خاوەنکارەکان کە لایەنێکیان شارەوانی گلاسگۆیە دوێنی ئێوارە، هەینی ، 29/10 چۆکیان داداو ئامادەییان دەربڕی کە بە بڕی لە سەدا 5.89 بۆ ئەوانەیان کە موچەکەیان لەژێر 25 هەزار پاوندەوەیە ، سەرکەوێت ، کە دەکاتە 1062و پاوەند لە ساڵێکدا.
نقابەی ئەم کرێکارانە لە ماوەی دوو هەفتەدا پەسەندکردنی ئەم سەرەنجامە لەگەڵ کرێکارەکان ڕاوێژ دەکات تاکو بزانێت رازین بەم مامەڵەیە یاخود نا؟ وەڵامەکە هەر کامێکیان بێت نقابە دەبێت لە ماوەی 2 هەفتەدا وەلام لە خاوەنکارەکان و شارەاوانی بگێڕێتەوە.
سەرکەوتنێکی گەلێك گەورەیە کە لە بریتانیادا و لە سەردەمی کۆرۆنا و لە خەفاندن و خەساندنی کرێکارانا ، ڕوویداوە و نمونەیەکی باشە بۆ هاندانی ئەوانی تریش کە شەڕی برانەوە یا بەدەستهێنانی مافەکانیان بکەن.
