کچان کەمپەینی بۆیکۆتی یانە شەوانییەکانیان ڕاگەیاند

28/10/2021

لە زۆرێك لە شارەکانی بریتانیا لە مانگی پێشووەوە کێشەی جۆرێك لە دەرمان و مادە هۆشبەرەکان کە دەکرێنە ناو خواردنەوە ئەلکحولییەکانی کچانەوە لە یانەکانی شەوانەدا پەیدابووە. لەبەر ئەمە  کچان لە زیاتر لە 40 زانکۆی شار و شارۆچکەکانی بریتانیان ڕاگەیاندووە کەمپەینی بۆیکۆتکردنی یانەشەوانییەکانیان ڕاگەیاندووە. 

تا ئیستا سەدەها جار ئەم کارە قێزەوەندە لە لایەن پیاوانەوە دەربارەی کچانی گەنج لە یانەکاندا کراوە و 254 کەسیشیان ڕیپۆرتی پۆلیسیان کردووە و پۆلیسیش چەند کەسێکی گرتوە . ئەم کارە ناپەسەندە بووەتە هۆی دەستدرێژی جنسی بۆ سەر کچان کە لە کاتێکدا خوردنەوەکەیان خواردۆتەوە چی تر ئاگای تەواویان لە خۆیان نەماوە و زۆرێك لە کچان ڕووبەڕووی ئەمە گرفتە بونەتەوە . 

ئەم کارە ئەوە نەبێت نوێ بێت پێشتریش ئەمە هەر کراوە بەڵام نەك بەم ڕادەیەی ئێستا ئەمە یەك و دووهەمیش لەبەر ئەوەی کە ئێستا زۆرێك لەو کچانەی کە پەرداخەکانیان بە مەشروبەکەوە بەجێدەهێڵن کە دایشیدەپۆشن ئا لەم بارەدا پیاوان، کوڕان  بە شرنقە ئەو مەوادە هۆشبەرانە دەخەنە ناو مەشروبی کچەکانەوە.

دوێنی 4شەمە ئێوارە و شەوەکەی بە هەزارەها کچان و کوڕانیش لە زۆرێك لە شارو شارۆچکەکانا خۆپیشاندانیان کردو داوای بۆیکۆتی یانە شەوانییەکان دەکەن تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەردەکرێت . بڕیاریشە لە دوای 10 ڕۆژی دیکە بۆیکۆتی زیاتر رابگەیەنرێت.

May be an image of 3 people and people standing
May be an image of 11 people and people standing
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: