25/10/2021
وەکو هەموان دەزانن کە کۆرۆنا بو زۆربەی زۆرمان جگە لە هەژاریی زیاتر و نەگبەتی پتر و ژیانی سەختتر شتێکی نەهێنا. هەر ئەو کۆرۆنایە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکان و بانکەکان و سامانداران خێر و بەرەکەتێکی گەورە بوو.
بانقی HSBC کە کورتەی : The Hongkong and Shanghai Banking Corporation Limited، لە ماوەی تەنها 3 مانگدا ، لە 01/7 بۆ 30/09 ، 5.4 ملیار دۆلاری قازانج کردووە. ئەمەش یانی بڕی قازانجی ئەم سێ مانگەی بە ڕێژەی لە سەدا 74 سەرکەوتووە.
ئەم بانقە لە 60 وڵاتا زەبائینی خۆی هەیە کە بە هەموویان 40 ملیۆن کەسن .
ئیتر دەبێت تێبگەین لە دونیایەکی ئاوادا کە ئەو قازانجە خەیاڵیانە کە زەحەمەت دەکێشیت گەر بتەوێت بزانیت لە چرکەیەکدا چەند دۆلار قازانجی کردووە ، دەبێت ژیانی زۆربەمان چۆن بێت و بەرەو کوێ بڕوات . ئەم بانقە بڕی قازانجەکەی بە بەراورد بە هەمان وەرز لە ساڵی پاردا زۆر سەرکەوتووە.
هاوکاتیش بارکەلی بانقیش کە بانقێکی دیکەیە لە هەمان وەختدا واتە لە 1/07 وە بۆ 30/09 ، 2 ملیار دۆلاریی قازانجی کردووە بە بەراورد بە ساڵی پار بۆ هەمان کات، قازانجەکە دووقاتە.

