ڕاپۆرتێکی گرنگ لەگەڵ نیگەرانییەکی زۆر

19/10/21

لە هاتنی پەتای کۆرۆنا هەمو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە دەیانتوانن کار لە ماڵەوە بکەن ناردە ماڵەوە و بڕی پارەی بە لە سەدا 80ی موچەکەیان پێبدرا.

بێ گومان ئەمە وا لێکدارایەوە لە لایەن هەردوو لاوە کە پرۆژەیەکی باشە و خاوەنکار پارەیەکی باشی بۆ دەگێڕێتەوە و کرێکاران و کارمەندانیش لە زۆر ڕووەوە سوودمەند دەبن.

سەرنجامی ئەم پرۆژەیە ئەوەی دەرخست کە کار و بزنسێكی زۆر لەسەر کرێکاران و کارمەندان ڕاوەستاوە کە لە ئۆفیسەکانیانا کاردەکەن .  ئێستا کە بارودۆخەکە کە تا رتادەیەك بەرە و ئاساییبوونەوە دەڕوات ، خاوەنکار و کۆمپانیاکان هەوڵی زۆر دەدەن بە تایبەت لە ئەمەریکا کە کرێکاران و کارمەندانیان بگەڕێنەوە سەر کار لە ئۆفیسەکانیانا .

هۆکاری ئەمەش :  زۆرێك لە باڕ و و پەپ و یانەی وەرزشیی و کۆفی شۆپ و چێشتخانە و بازاڕکردن و بەکارهێنانی قیتار و سەیارە و پاس ئەمانە هەمووی بەشێکی زۆری لەسەر ئەوان وەستاوە، کە ئەوان لە ئۆفیس کار نەکەن کارایی گەورە دادەنێت لەسەر ئەو شوێنانەی سەرەوە و کارکردنیان و داهاتیان .

نیگەرانیی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانا هاتووە ئەوەیە کە زۆرێك لە کرێکارانی ئەمەریکا ئامادەن لە پێناوی کارکردنیان لە ماڵەوە دەستبەردارێ لە سەدا 20 موچەکەیان و زۆرێك لە سوود و بیمەکانی تریان ببن .

 دیارە ئەم هەڵوێستەش هەر ئاوا بە ئاسانی و بێ بیرکردنەوە و وردکردنەوەی داهاتی خۆیان نەکراوە .  ئەمان حسابی ئەوەیان کردوو کە کارکردن لە ماڵەوە گێڕانەوەی پارەیە لە هاتووچۆ و لە ناردنی منداڵ [ تا ڕادەیەك ] بۆ لای دایەن و دایەنگا و حەزانە ، نانخواردن لە دەرەوە ، کردنی جلی جوان و مکیاج و خۆڕازاندنەوە بۆ سەر کار کە لە ئۆفیسدا کار دەکەن و نەبوونی بەڕیوەبەر و چاودێری سەر کار بەسەر سەریانەوە [ گەر چی لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە چاودێریان دەکرێت ] زۆر سوودی تر .

ڕاپۆرتەکە کە لە وتارەکەدا هاتووە ئەم خاڵانە دەردەخات کە جێگای نیگەرانییە، کە لەکاتێکدا کرێکاران و کارمەندان نابێت لەبەر خاتری نەختێك سوود و حەوانەوە دەستبەرداری ئەو دەستکەوتانەیان بێنن کە پێشتر بەدەستیانهێناوە:

  • لە سەدا 61 ی ئەوانەیان کە وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ئامادەن لێبڕینی مووچە قەبوڵ بکەن لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە.
  • لە سەدا70 شیان، ئامادەن قوربانی بە بیمەی تەئمینی تەندروستی و هەندێك لە مۆڵەت و شتێك لە خانەنشینی هەر لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە، بدەن.
  • هەندێك کۆمپانیاش وەکو گوگڵ هەڕەشەی ئەوە لە کرێکاران و کارمەندانیان دەکەن گەر بیانەوێت لە ماڵەوە کار بکەن ئەوە دەبێت قەبوڵی لە سەد 25ی کەمکردنەوەی کرێ/ موچەکەیان بکەن .
  • تەنانەت هەندێك لەم کرێکارانە بە مانەوەیان لە ماڵ بۆ کارکردنیان ، لە سەدا 50ی لێبڕینی کرێ/ موچەیان، قەبوڵ دەکەن .
  • ·        4 ملیۆن لە ئەمەریکا لە مانگی تەموزدا کارەکانیان بەجێهێڵا بە هۆکاری جیا جیا وەکو فشار خستنە سەریان کە بگەڕێنەوە ئۆفیسەکانیان بۆ کارکردن ، نزیکبوونەوەیان لە تەمەنی خانەنشینیی ، کرنی کارێك کە خوازیاری خۆیانە و خەوی پێوەدەبینن ، پەتای کۆرۆنا وای لێکردون کە بیر لەو شتانە بکەنەوە کە لە ئێستادا دەیانەوێت بیکەن واتە ئەسبەقییەت بەوانە بدەن.
  • هاوکاتیش ڕاپۆرتەکە لایەنێکی دیکەی خراپیش بە تایبەت لە لایەن ژنانی دایکەوە لە کارکردنا لە ماڵەوە، نیشاندەدات.  وەکو لە سەدا 80ی دایکان کە ماوەیەکی زۆر سەرفدەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا لە ماڵەوە بە هۆی پەتاکەوە توشی سترێسێکی زۆر بوونەتەوە.  لە سەدا 72ی  دایکان دەناڵێنن بە دەست ترس و نیگەرانییەوە، زیاتر لە نیوەیان وتویانە کە زۆر توشی توڕەیی و هەست بە شکستی و بێ هیوایی بوون لەگەڵ منداڵەکانیانا.
person using macbook pro on table
woman sitting beside table using laptopwoman in white long sleeve shirt and blue denim shorts sitting on bed using tablet computer
woman in black hijab sitting on bed using laptop
%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: