13/10/2021
بزوتنەوەی عەزلکردنی دیواری خانوو چاککردنی شێ و تەڕی و کەڕوی خانوو کە لە بریتانیا 29 ملیۆن خانوو ئەم گرفتانەیان هەیە، ئەمڕۆ بە 40 کەسیانەوە جارێکی تریش چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا بە داگیرکردنی مۆتۆروەیەک. ئا لەو کاتەی کە سەیارەیەکی زۆریان ڕاوەستان بە هۆی چالاکییەکەیانەوە، چەند سایەقێکی لۆری و شاحنە دابەزین بۆ چالاکوانەکان و پڕیان پیاداکردن و وەکو کەلاك لەسەر جادەکە بەکێشیان کردن و دروشم و لافیتەکانیان فڕێ دان و کەوتنە پاڵپێوەنانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.
لەوەش خراپتر هاتنی پۆلیس بوو کە لە بری ئەوەی سزای سایەقەکان بدات کە کارێکی خراپیان کردووە کە بە هیچ شێوەیەك سەلامەتی و بێمزەڕێتی چالاکوانەکانیان ، ڕەچاو نەکردوە بە ڕاکێشانیان لەسە جادەکە، 35 کەسیان لێگرتن سایەقەکانیش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون .
تکایە تەماشای ئەم لینکە بکە بۆ بینینی چالاکییەکە و ڕۆڵی سایەقەکان: ڕەنگە پێویست بکات کە کۆپی لینکەکە بکەیت لە گوگڵ پەیستی بکەیت تاکو گوێت لێی بێت