زاهیر باهیر
12/10/2021
لە ڕێگای موڵکایەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانەوە بە تەنها، پڕۆلیتاریا ناچەوسێنرێتەوە و قازانج دروستنابێت و سەرمایەش کەڵەکە نابێت ئەگەر دەزگەیەکی توندووتیژ و خوێنڕێژی وەکو دەوڵەتی، لە پشتەوە نەبێت. ئەوە دەوڵەت و دەسەڵاتە کە پارێزگاری لە سەروەت و سامان و خاوەنەکانیان دەکات، دەنا کرێکاران و هەژاران لە ماوەیەکی کەمدا ڕەچەڵەکی خۆیان دەردەهێنن و سامانەکانیشیان فەرهود دەکەن.
دەوڵەت تا ئێستاش باشترین و بەکارترین ئامرازە بۆ پاراستنی موڵکیەت و بەردەوامپێدانیی. سەرمایەداری چەندێك جیهانیگیریی بێت، هێشتا ناتوانێت بێ دەوڵەت بژی و دەستبەرداری ببێت.
دەوڵەت پایەی هەرە سەرەکی ئەم سیستەمەیە ، بۆیە خەباتکردن دژ بە دەوڵەت، خەباتە دژ بە سیستەمەکە ، داخوازی دەوڵەت، هەر چەشنێکیان بێت ، داخوازی مانەوەی ئەم سیستمەیە و درێژکردنەوەی تەمەنێتی.