زاهیر باهیر
08/10/2021
ساماندارەکانی ئەمەریکا دەوڵەمەندتر بوون لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا. بە گۆێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Forbes کە لەم ڕۆژانەدا بڵاوی کردۆتەوە ساماندارەکانی ئەمەرریکا لەم سسەردەمی کۆرۆنایەدا زۆر دەوڵەمەند بوون. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە :
- ئەم دەوڵەمەندانە لە سەدا 40 دەوڵەمەندتربوون .
- · 400 لەو دەوڵەمەندانە هەر یەکەیان بڕی سامانیان لانی کەم 2.9 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
- جێف بێزۆس بۆ ساڵی چوارەم لە سەری سەرەوەیە لە لیستی هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیادا کە سامانەکەی 201 ملیار دۆلارە . بە پلەی دووهەم ئێلون میسك-ە خاوەنی کۆمپانیای تێسلە کە خاوەنی 195.5 ملیار دۆلارە. بە پلەی سێیەم مارك زێکەربێرک-ی فەیسبووك دێت کە سامانەکەی 134.5 ملیار دۆلارە.
- لیستی سوپەر دەوڵەمەندەکان 44 کەسی نوێی هاتۆتە سەر کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2007 وە .
- کەسی هەر دەوڵەمەندی ئەو 44 کەسە نوێیە ژنێکە بە ناوی : Miriam Adelson کە سامانەکەی 30.4 ملیار دۆلارە .
- گەنجترین کەس لەو گروپە Sam Bankman-Fried کە سامانی ئەو بە 22.5 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
- بۆ ئەوەی کە ناوت لەم لیستەدا بێت کە دەوڵەمەندیت، سامانت لانی کەم دەبێت 2.9 ملیار دۆلار بیت ، ئەم بڕەش لە ساڵی پارەوە بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سەرکەوتووە.
دۆناڵ ترامپی کۆنە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ناوی لە لیستەکەدا نەما جونکە سامانەکەی دابەزی تا ئەو ڕادەیەی کە گۆڤاری فۆربیس لە لیستەکە کردییە دەرەەوە. لە ئێستادا ئەو تەنها 2.5 ملیار دۆلار سامانێتی کە 400 ملیۆن دۆلاری نوقسانە تاکو لە لیستەکەدا بمێنیتەوە. ترامپ 600 ملیۆن دۆلاری لە دەستداوە لە ساڵی پارەوە .
