جارێکی تریش دەوڵەتی دیمۆکراتیی، لانکەی ئازادیی، زەمینەی دادوەری کۆمەڵایەتیی، کەوتە لەرزە:

زاهیر باهیر

02/10/2021

‘کەیت وڵسن’ ئەو کچەیە [ ئافرەتەکەی ڕیزی پێشەوەیە لە وێنەکەداس] کە ماوەیەکی زۆرە  بۆ مافی مرۆبوون و ئازادیی سیاسیی، خۆی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیا لەم ڕۆژانەدا توانییان کەیسێك کە زیاتر لە دەیەیەکە پێوەی خەریکە و دەستی دەستی پێدەکرێت و حسابی بۆ ناکرێت و دوادەخرێت لە دیمەنێکی پڕ لەشەرمایەزاریی، لە دامەزراوەیەك کە پێیدەوترێت دادگا و دادوەریی ، لە نێو کۆمەڵێکدا کە مەشوورە بە مەدەنی و ڕێکردنی ئازادیی ، توانی کەیسەکەی بباتەوە، پۆلیسی بریتانیش پۆزشی تەواوی بۆ بهێنێتەوە و قەرەبووی ئەم هەموو ماوەیە و ئەم ئازار و سەریەشەشی بۆ بکرێتەوە.

‘کەیت وڵسن’  کچێکی چالاکی بواری ژینگە پارێزی و ژینگە دۆستی، کە لەگەڵ هەزاران کوڕان و کچانی گەنجی دیکەدا بووە  کە  چەندەها گروپی بەرگری و کەمپەینی گەورەیان بۆ پارێزگاری لە ژینگە،  هەر لە هەشتاکانەوە و دواتریش نەوەدەکان و ئێستاش، دروست کردوە و ئەم نەوە داوییەتە  دەست ئەو نەوە، بەردەوامبوون . 

پۆلیس هەر لە ساڵی 1968 وە تاکو ئەم دواییەش نەك هەر چاودێری گروپەکانی وەکو بەرگری لە لە ژینگە و چەپ و نقابە و پارتی سۆشیالیست وەرکەر و ئەنارکیستەکان و کەسانی سۆشیالیستی ئەکتیڤ،  کردووە بەڵکو زیاتر لە 139 کەسیان  لە ژن و لە پیاویان، بە ناو و شوناسنامەی ساختەوە  چوونەتە یاخود لە نزیکەوە چاودێری زیاد 1200 گروپیان لەو گروپانەی سەرەوە کردووە .  ئەم پۆلیسە سیخوڕانە نەك هەر بەشدارییان لەو گروپانەدا کردووە بەڵکو بۆ باشتر چاودێرییان و نزیکبوونەوە لێیان چەندەها پەیوەندی سێکسیشیان لەگەڵ كچان و کوڕانی ئەو گروپانەدا پەیداکردووە .

لە ساڵی 2003 دا ‘کەیت’ کە لە یەکێك لەو گروپانەدا چالاک بووە، یەکێك لەو پۆلیسانە بۆ نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندی سێکسی لەگەڵیدا هەبووە و دواتر سیخوڕەکە  لەبەرجاو ونبووە ‘کەیت’-یش نەیزانیوە کە ئەوە سیخوڕ بووە بەسەریانەوە تاکو 2008 کە کەشف بووە ، ئیتر لەو کاتەوە ‘کەیت’ لە هەوڵی بەدادگا گەیاندنی ئەم سیخوڕەدا بووە بە هۆی بێ پارەیی و نادارایییەوە نەیتوانیوە پارێزەری بۆ بگرێت ئیدی خۆی و برادەرەکانی کەیسەکەیان سەروبەر گرتوەو گەیاندویانەتە دادگا.

هەر ‘کەیت’ بە تەنها نەبووە بەڵکو چەندەها کچی دیکەش ئەم پەیوەندییەیان هەبووە 3 کچیشیان منداڵیشیان لێیان هەبووە و دواتر سیخورەکان بە بیانویەك لە بیانوەکان خۆیان ونکردووە، یەکێك لەو منداڵانە کوڕێکە و تەمەنی 26 ساڵە .

ساڵی پار چەند دانیشتنێکی داداگا بۆ گەلێك لەو کەیسانە کرا کە کەیسەکانیش بە گوێرەی ساڵەکانە و لە کۆتایی هەفتانکانەوە دەستیپێکردووە، کە لە لایەن دادگاوە  لە وەختێکەوە بۆ وەختێکی دیکە بینراوە و دەبێنرێت کە هەندێکایان ماونەتەوە بۆ ئەمساڵ .

‘کەیت’ و هاوڕێکانی نەك هەر لە ڕوی سێکسییەوە بەکارهێنراون، بەڵکو نهێنی شەخسی  و ئازدیی خۆڕێکخستن و مافی مرۆڤیشیان لێزەوتکراوە  بۆیە دوای هەوڵ کۆششێکی زۆر کە کەیسەکە چووە دادگا و ‘ کەیت’ کەیسەکەی بردەوە. بردنەوەی کەیسەکە سەرکەوتنێکی دیکەی مرۆڤە بەرز و تێکۆشەرەکانە ، کەشفبوونی تاوان و تاوانبارێتی پۆلیس و دامەزراوەکەیانە ، دەرکەوتنی ئەرک و وەزیفەی راستەقینەی پۆلیسە لە کۆمەڵێكدا کە بەرگرییکردنە لە دەوڵەت و ئەم سیستەمە و بەردەوامیپێدانی،  کە هیچ جۆرە ئازادییەکی سیاسی تێدا نیە ئەوەندەی کە مەترسی لەسەر دەوڵەت و سیستەمەکە دروستبکات .

Signs by protesters at the Royal Courts of Justice in 2019.
Kate Wilson

39 چالاکوانی دیکەی بەرگریی لە ژینگە دوێنی، هەینی، 01/10 ، دەستگیرکران:

02/10/2021

چالاکوانانی بەرگری لە ژینگە لە بریتانیا کەمپەینی دانانی مادەی عەزلکردنی سەرما و شێ و تەڕیی خانوویان لە بریتانیا بۆ ماوەی 21 ڕۆژە ڕاگەیاندووە و تا ئێستاش زیاتر لە 10 چالاکی گرنگ و مەترسیداریان ئەنجامداوە و 115 کەس بەشدارییان تێدا کردووە و لەم چالاکییانەشدا 450 گرتن ڕویداوە کە بەشداربوی وا هەبووە کە چەند جارێك گیراوە.

ئەم کەمپەینە بۆ مەبەستی دانانی ئەو مادە عەزلە کراوە کە 29 ملیۆن خانو کە دزەی ئاو و شێیان هەیە، دەگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرەكوەزیرانی ئێرە دەکەن کە تا ساڵی 2030 ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێت.  ئەوان دەڵێن دوو ڕێگا هەیە دەنا دەست لە چالاکییەکانیان هەڵناگرن، چالاکییەکانیان کراوە و بێ کۆتاییە ، ئەو دوو ڕێگایەش : ” یا دەبێت حکومەت ئەوە بکات، یاخود هەمومان بگیرێین”.

چالاکییەکان لە سەر مۆتۆڕوەی   1، 4 و 25 ڕوویداوە و بۆ ماوەیەکی زۆر هاتووچۆی سەیارەیان وەستاندووە بە گرێدانی خۆیان بە یەکدییەوە، یاخود خۆچەسپکردنیان  بە شەقامەکەوە بە چەسپی دووقولیی.