24/09/2021
ئەمە قسەی کچە گەنجێکی ئەڵمانییە کە لە خۆپیشاندانەکەی ئەڵمانیا بۆ بەرگریی لە ژینگە کە بەشێکە لەو خۆپیشاندانە جیهاننییەی کە ئەمڕۆ ، هەینی دەستپێکرد، کە ئەمە یەکەمجارە لە سەردەمی هاتنی پەتای کۆرۆناوە ، جارێکی تر گەنجەکانی دونیا بێنەوە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریی لە ژینگە. ئەمڕۆ لە زیاتر لە 1400 شوێندا لە جیهاندا خۆپیشاندان دەکرێت لە خواروی ئەفەریقا لە 12 شاردا ، لە 64 شارۆجکە و شاری کەنەدا، لانی کەم لە 12 شاری ئەرجەنتینا ، لە 420 شار و شارۆجکەی ئەڵمانیا، لە بەرازیل ، لە لەندەن ، لە بەنگلادش، لە مەکسیکۆ لە زۆرێك لە ولاتانی دیکەدا دەستپێکردووە یاخود دەستپێدەکات.