23/09/2021
بە هۆی هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئیتر وەکو بیانو بێت یاخود هەر پێویست بکات، هەندێك لە کۆمپانیاکان بارگە و بنە و ماڵیان دەگوێزنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. پیشەسازیی سەیارە دروستکردن و تەجمیعکردنی لە هەموو پیشەسازییەکان و بزنسەکانی دیکە، بەم هۆیەوە زەرەرمەندتر بوون.
بەشێکی دروستکردنی سەیارە لە بێرمینگەهام کە ژمارەی کرێکارانی 500 کەسن، خاوەنکارگەکە بڕیاری داوە کە لە ساڵی 2022 بنەی بگوێزێتەوە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی کە لە کاتێکدا ئاڵتەرناتیڤی تر هەیە.
ئاڵتەرناتیڤەکە ئەوەیە کە نقابەی کرێکاران [ یونایت] پێشنیارێکی 90 لاپەڕەییان خستۆتە بەردەم ئیدارە کە دەکرێت ئەم کارگەی بە هەمان وەزن و ژمارەی ئێستای کریكارانەوە کارەکەیان بکەنە کاری سەپۆرتی ژینگە و بەم شێوەیە پێویست ناکات کە کارگەکە دابخرێت و هاوکاتیش خاوەنکارگە و پشکەکانی هەمان قازانجی ئێستایان دابیندەکەنەوە، بەڵام ئیدارە ئەمەی ڕەتکردەوە و ئێستا کرێکارانیش دەنگیان بۆ مانگرتن داوە.
شایانی باسە کە بێرمینگەهام کە بنکەی بەشێکی زۆری دروستکردن و تەجمیعکردنی سەیارەیە هەر لە کۆنەوە ڕووبەڕوی کێشەی گەورەی داخستنی کارگە و بارکردنیان بۆ شوێنی دیکە ، بوونەتەوە، 5 لە هەر بنکەیەکی دەنگدان بەرزترین ڕێژەی بێکاری تێدا هەیە کە ڕێژەکەی لە سەدا 12.5 کە زۆر بەرزترە لە ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی بریتانیا. کەلە ساڵی 2005 دا کارگەی سەیارەی ڕۆڤەر داخرا گەرچی لە سەدا 90 ی کرێکارەکانی کاریان دۆزییەوە بەڵام لە سەدا 66 یان کارەکەیان زۆر خراپتر بوو لە کاری پێشویان ، بڕی داهاتیان بە بڕی 6000 پاوەند لە ساڵێکدا دابەزی ، لە سەدا 25 یان یا بە هۆی قەرزەوە یاخود لە سەر پاشەکەوتەکەیان دەژین