و: زاهیر باهیر
ئەلێکسەندرا بێرکمان لە کتێبی ئەلف و بێی ئەنارکیزم کە زۆر سادە و بە زمانێکی ئاسان و ڕەوان دەیەوێت ئەنارکیزم لە خەڵکی بگەیەنێت. ئەم پرسیارەی خوارەوە یەكێكە لەو دەیەها پرسیارەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە کە ئایا دەکرێت جیاوازی لە نێوانی خەڵکیدا بکرێت سەبارەت بە داهات و پێویستییان ؟
تۆ زیاترت دەوێت و دەڵێیت” ئەگەر ئەمە ئاوابێت دەبێت هەموی وەکو یەك شەیری بکات؟ پیاوانی خاوەنمێشك، ئەوانەی کە کارەکانیان کاری مێشکییە نەك ماسولکەیی و جەسەدی لەگەڵ ئەوانەی کاری جەسەدی دەکەن، بەتوانا و بێ توانا هەموویان وەکو یەك؟ ئایا نابێت هیچ جیاوازییەك هەبێت ، هیچ پێزانینێکی تایبەت بۆ ئەوانەی کە بەتوانان، هەبێت؟”
لێمگەڕێ برادەر نۆرەی منە پرسیارت لێبکەم: ئایا سزای پیاوێك دەدەین کە سروشت هاویاری نەبووە، سروشت ئەوەندە بەخشندە نەبووە وەکو لەگەڵ دراوسێکەیدا بووە، کە ئەو بەهێزترە و بەهرەدارترە؟ ئایا دەبێت زوڵمی زیاتر بۆ ئەو کەمئەندامە لە سەروو ئەوەشەوە کە سروشت داوێتی، زیادبکەین؟ ئەوەی کە دەتوانین لە هەر کەس چاوەڕوان بین بە شێوەیەکی ماقوڵ، هەوڵدانی جددی خۆیەتی – ئایا کەسێك دەتوانێت زیاتر لەوەی بۆیبکرێت، بیکات؟ ئەگەر باشترین هەوڵی ‘جۆن’ وەکو ‘جیمی’ برای نەبێت ، ئەوە بەدبەختیی کەمئەندامێکەی ‘جۆن’ ە، کەواتە لێرەدا هەڵەیەك نییە بۆ سزادان.
شتێك نییە لە هەڵاواردن، [جیاوازی] مەترسیدارتر بێت، لەو چرکەیەوە کە لەگەڵتا دەست بە هەڵاواردن دەکرێت لەبەر ئەوەی کە کەمئەندامیت، ئیتر زەمینەی ناڕەزایی و بێزاریت لا دەخوڵقێت، ئیتر ئەوە دەعوەتی ئیرەیی و ناکۆکی و فتنەت دەکات. ئایا تۆ بیرناکەیتەوە کە گرتنەوەی ئاو و هەوا لە کەسانی کەمتوانا کە پێویستیانە، دڕندەییە؟. ئایا نا کرێت هەمان پرنسپڵ بەسەر پێویستیەکانی کەسانی دیکەدا جێ بەجێبکرێت؟ دوای هەموو شتێکیش مەسەلەی خواردن و پۆشاك و پەناگا و شوێنی حەوانەوە بۆ ئابوورییی جیهان کەمترین ئەرکە، خەرجییە.
باشترین ڕێگا کە مرۆڤ ئەو پەڕی توانای خۆی بەکابهێنێت، نەکردنی جوداکارییە، بەڵکو مامەڵەیانە بەگوێرەی پێویستیان، یەکسانبوونیانە لەگەڵ ئەوانی تردا. ئەمە هاندان و پاڵنەرێکی کاریگەرانەی زیاترە کە ڕەوایانەیە و مرۆڤانەیە.