10/06/2021
+ بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانە لە ماوەی 5 ساڵدا کە لە 2014 وە تاکو 2018 ئەوە دەوڵەمەندانە بە ڕێژەی لە سەدا 3.4 دۆلار باجیان داوە .
+ ئەمانە لە نێوانی خۆیاندا 400 ملیار دۆلاریان لەو ماوەیەدا پەیداکردووە .
+ جێف بیزۆز کە دەوڵەمەندترین کەسی دونیایە لە ساڵی 2007 هیچ باجێکی نەداوە کە ئەو کاتەش ملیاردەر بووە. لە ساڵی 2011 دا کە خاوەنی 18 ملیار دۆلار بووە دووبارە باجی نەداوە، تەنانەت 4000 دۆلاریشی وەکو بیمەی منداڵان بۆ منداڵەکانیشی وەرگرتووە. سامانی پارەکەی ئەم پیاوە 200 ملیار دۆلارە.
+ ئەم 25 کەسە لەو 5 ساڵەدا بە هەموویان تەنها 13.6 ملیار دۆلار باجیان داوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکات 3.4 .
+ Buffett کە ملیاردەردەێکی دیکەیە لەو ماویەدا سامانەکەی بە بڕی 23.7 ملیار دۆلار زیادی کردوە تەنها 23.7 ملیۆن دۆلاری داوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە 0.1 دۆلار .
+ جێف بیزۆز کە سامانەکەی بە 99 ملیار دۆلار لەو ماوەیەدا زیادیکردووە بە ڕێژەی سەدا 0.98 دۆلار باجی داوە.
+ Elon Musk بەڕێژەی سەدی 3.27 دۆلار باجی داوە لە کاتێکدا کە بری سامانەکەی 151 ملیار دۆلارە.
+ Michael Bloomberg کە سامانەکەی 59 ملیار دۆلارە بە ڕێژەی سەدی 1.3 دۆلار باجی داوە.
سەرسام مەبە لە هەژاری خۆت و ساماندارێتی ئەوان .