30/05/2021
پرۆتێستەکانی کۆڵۆمبیا کە لە ڕۆژی 28/04 وە دەستیپێکرد هەر بەردەوامە. لە ڕۆژی سێ شەمەوە بە سەدەها هەزار کەس لە گەلێك لە شارەکانی ئەوێ ڕژانەوە سەر شەقامەکان پاش ئەوەی کە وتووێژ لە نێوانی حکومەت و ئەواندا گەیشتە بنبەستبوون. ڕۆژی هەینی 4 کەسی دیکە کوژران. تاکو ڕۆژی هەینی لانی کەم 43 کەس کوژراون زۆری دیکەش بریندارکراون یاخود دەستبەسەرکراون.
هاوکاتیش حکومەت 7000 ی دیکەی لە سوپا ناردە سەر شەقامەکان بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران ئەمە جگە لەوەش کە هەندێك کەس بە جلی مەدەنییەوە دێنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە و کەسە چالاکەکان تیرۆر دەکەن و پۆلیسیش هیچ هەڵوێستێکی نییە .