30/05/201
دوێنێ شەمە، 29/05 بە سەدەها هەزار کەس لە 200 شاری بەرازیل-دا ڕژانە سەر شەقامەکەن داوای تاوانبارکردن و دادگییکردنی سەرۆك Jair Bolsonaro، دەکرد بە هۆی کەمتەرخەمی و هەنگاونەنای پێویستەوە لە چارەسەری ئافاتی کۆرۆنا. لە بەررازیل تاکو ئێستا 460 هەزار کەس بە کۆرۆنا مردووە و دووەم وڵاتی دونیایە دوای ئەمەریکا لە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنادا.
یەکێك لە خۆپیشاندەران دەیوت : ئەم حکومەتە زۆر مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. یەکێکی دیکەیان دەیوت : ئەم سەرۆکە بەرازیلی وێرانکرد ، خەڵکی بەرازیلی دوو هەڵبژاردەیان هەیە ، ئەویش مردن بە کۆرۆنا یاخود مردن لە برسا.
لە سەدا 57 خەڵکی بە گوێرەی ئامارێکی نوێی لەگەڵ دادگاییکردنی Jair Bolsonaro بۆ ئەو تاوانانەی کە لە هەقی خەڵکی بەرازیل کردویەتی.