فەلەستینی ئازاد: یانی چی؟*

مازن کەمالمازن

24/05/2021

و: زاهیر باهیر

ئازادیی بۆ فەلەستین!!  کێ دەتوانێت بڵێ نا… تەنانەت مستەر بایدن-یش بە گوێرەی بۆچوونی تایببەتی خۆی ئەم داخوازییە پەسەنددەکات … بەڵام بۆچی بە تەنها بۆ فەلەستینییەکان؟ وەڵامی ئەوەش ئاسانە: چونکە خەڵکێکی سەرکوتکراون … بەڵام لە ڕاستییدا ئەمە یانی چی؟ ئایە ئەمە یانی ئەوەی کە حوکمی خاكدەکات دەبێت فەلەسەتینییەکان بن نەك ئیسرائیل:  حوکمڕانانی:  پۆلیس ، پاسەوانی بەندیخانەکان، دادوەرەکان، لە سێدارەدەران، ئەوانەی کە گەمە بەڕای گشتی دەکەن، دەستەبژێرانی ئابووریناس و ئەوانەی لە بەشی داراییدا کاردەکەن….تد دەبێت فەلەستینی بن … ئەوەش ” دەسەڵاتێکی شەرعیانەیە”  کە پەسەندی عەرەب بەسەر ” هاووڵاتیانی” دیکەدا دەکات، کە عەرەبن، بە تایبەتیش موسڵمانن، کە دەتوانن خراپەکاریی و کەڵەگایی بەسەر غەیرە-عەرەب و دراوسێیانی غەیرە موسڵمان یاخود تەماشاکەران، بکەن….

 مرۆیانە نییە داوا لە فەلەستینییەکان بکەیت دوای چەند تەمەنێك کە خراپەیان بەرانبەر دەکرێت و تا ڕادەیەك لە لایەن هەموو کەسێکەوە یارییان پێدەکرێت، ئیتر جوولەکە یا موسڵمان بێت ، ئیسرئیلی یاخود عەرەب  بێت، کە ئاوا بیرنەکەنەوە…

 وەسفی تۆ بۆ ئەم بارودۆخە، دەکرێت ئازادیی بوونی دەوڵەت بێت ئەگەر تۆ یەكێك لە سوودمەندەکانی ڕێکخستنی نوێی بەرتەلەکان بیت.  بەڵام ئەوانەی کە لە بەندیخانەکاندان، لە خانووە سەر بە پووش و لەوحگیراوەکانا دەژین ، لە جۆرەکانی کامپە زۆرەملێییەکانی وەکو خەستەخانەکانی نەخۆشی دەرونی و عەقڵیی، ئایا هەمان شتە یاخود خراپتر….؟

باوەڕت بێت یا نا، سەرکوتکردنی خەڵکی لە لایەن  حەماسەوە خراپترە و زۆر دڕندانەتر لە هی ئیسرائیل…… فەلەستینیییەکان دەتوانن ناڕەزایی دژ بە سەرکوتکردنی ئیسرائیل بکەن، بەڵام نەك دژ بە حەماس .

پاش قوربانیدانی یەك ملیۆن کەس بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، وەکو گەنجێکی جەزائیری وتی، ئەم گەنجانەی جەزائیر زیاتر قوربانیدەدن بۆ دەربازبوون لە دەوڵەتە سەربەخۆیەکەیان، تاکو بگەنە خاکی سەرکوتکەرەکەی پێشتریان و دووبارە ببنە فەرەنسی.

ئەوە خاڵێکی کۆڵۆنالیزم نییە، خاڵێکی گەورەیە دژ بە دەوڵەتەکە، هەموو دەوڵەتەکان، هەموو جۆرەکانی ، لێگەڕێن با ” ئازاد” بێت یا نا،  ” کۆڵۆنی” بێت یا نا ….

ئیسرائیل دەوڵەتی داگیرکەرە؟ کێ هەیە نکوڵی ئەوە بکات!!

بەڵام ئایا کەسێك دەتوانێت خەیاڵی ئەوە بکات یاخود ئەوە بلێت کە دەوڵەت داگیرکەر نییە، کۆڵۆنیال نییە؟ بی گومان دەتوانین ….. هەموو دەوڵەتە ” لاوازەکان” خۆیاندەپارێزن لە هێڕشکردنە سەر دراوسێکانیان و خۆیان دەگرن لە داگیرکردنی نەتەوەکانی دیکە کە دەتوانن سەرکەوتوانە بەرگری لە خۆیان بکەن …..بەڵام بۆ بەدبەختی کەسێك ناتوانێت بڵیت و دڵنیابێت کاتێك کە بەهێزتر دەبن لە دراوسێکانیان، چۆن ڕەفتاردەکەن……کێ دەتوانیت دڵنیابێت لەوەی پیاوانی  دەوڵەتی ئازادی فەلەستین، یاخود جێنراڵەکان هەوڵی داگیرکردنی درواسێیانی عەرەب و غەیرەعەرەب، ئەگەر بتوانێت، نادات.

لە وشەیەکدا: دەوڵەتی فەلەستینی یانی ئازادیی نییە، تەنانەت خۆشگوزەرانی  باشتریش  نە بۆ فەلەستینییەکان، هەتا بۆ دراوسێکانی هەموو کەسی دیکە، نییە ….

 دواوشە  بۆ خەڵکانی گەنج کە عاشقی نەژاد، نەتەوە، دین …تد ی دایك و باوك و باپیرانیانن و ئاوا بیردەکەنەوە کە باشترە لە وانی دیکە و شایستەی  سەرکەوتن و کۆنترۆڵکردنی هەموو کەسێکی دیکەن، تۆ زۆر ئەلتەرناتیڤی گونجاوت هەیە کە لێیان هەڵبژێریت، بەڵام ئەنارکیزم یەکێك نییە لەوانە!!!

مازن کەمالمازن

* – ئەمە وتارێکی مازن کەمالمازنە، ئەنارکیستێکی چالاکی سوریایە کە سەبارەت بەم شەڕەی دوایی لە نێوانی فەلستینییەکان و ئیسرائیلد لە 06/05/21 ڕوویدا، نوسیوێتی.  منیش بە هۆی بەهێزیی و باشی وتارەکەوە لە ئینگلیزییەوە کردومە بە کوردی.        

رۆتێستەکانی بەرازیل

30/05/201

دوێنێ شەمە، 29/05  بە سەدەها هەزار کەس لە 200 شاری بەرازیل-دا ڕژانە سەر شەقامەکەن داوای تاوانبارکردن و دادگییکردنی سەرۆك  Jair Bolsonaro، دەکرد بە هۆی کەمتەرخەمی و هەنگاونەنای پێویستەوە لە چارەسەری ئافاتی کۆرۆنا.  لە بەررازیل تاکو ئێستا 460 هەزار کەس بە کۆرۆنا مردووە و دووەم وڵاتی دونیایە دوای ئەمەریکا لە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنادا.

یەکێك لە خۆپیشاندەران دەیوت : ئەم حکومەتە زۆر مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.  یەکێکی دیکەیان دەیوت : ئەم سەرۆکە بەرازیلی وێرانکرد ، خەڵکی بەرازیلی دوو هەڵبژاردەیان هەیە ، ئەویش مردن بە کۆرۆنا یاخود مردن لە برسا.

لە سەدا 57 خەڵکی بە گوێرەی ئامارێکی نوێی لەگەڵ دادگاییکردنی Jair Bolsonaro بۆ ئەو تاوانانەی کە لە هەقی خەڵکی بەرازیل کردویەتی.

پرۆتێستەکانی کۆڵۆمبیا بەردەوامە:

30/05/2021

پرۆتێستەکانی کۆڵۆمبیا کە لە ڕۆژی 28/04 وە دەستیپێکرد هەر بەردەوامە. لە  ڕۆژی سێ شەمەوە  بە سەدەها هەزار کەس لە گەلێك لە شارەکانی ئەوێ ڕژانەوە سەر شەقامەکان پاش ئەوەی کە وتووێژ لە نێوانی حکومەت و ئەواندا گەیشتە بنبەستبوون. ڕۆژی هەینی 4 کەسی دیکە کوژران.  تاکو ڕۆژی هەینی لانی کەم 43 کەس کوژراون زۆری دیکەش بریندارکراون یاخود دەستبەسەرکراون. 

هاوکاتیش حکومەت 7000 ی دیکەی لە سوپا ناردە سەر  شەقامەکان بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندەران ئەمە جگە لەوەش کە هەندێك کەس بە جلی مەدەنییەوە دێنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە و کەسە چالاکەکان تیرۆر دەکەن و پۆلیسیش هیچ هەڵوێستێکی نییە . 

پرۆتێستەکانی لەندەن

30/05/2021

دوێنێ شەمە، 29/05 سێ پرۆتێستی گەورە لە لەندەن کران ، کە ئەمەجگە لە پرۆتێستێکی دیکە لە کینت دژ بە کۆچبەران وپەنابەران لە لایەن ڕاستڕەو و نەتەوەییەکانەوە. یەکێك لەم پرۆتێستانەی لەندەن  دژ بە پەساپۆرتی ڤاکسین بوو کە زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشدارییان تیاداکرد .  ئەم پرۆتێستە لە مەیدانی پەڕلەمانەوە دەستیپێکرد و  12 میل ڕێپێوانی کرد و دوای 6 ئێوارە گەیشتنە  خۆرئاوای لەندەن و توانییان گەورەترین شۆپیینگ سێنتەری لەندەن : Westfield shopping centre  داگیربکەن بۆ نزیکەی سەعاتێك لەوێ بمێننەوە،  تا پۆلیس دەریکردن و ئەمریشی بە شۆپەکان کرد کە دایخەن لەگەڵ ئەوەشدا هیچ توندوتیژییەکی تێدا بەکارنەهێنرا و کەسیش دەستبەسەر نەکرا. پەرۆشی خەڵکی بۆ لەدەستدانی ئازادییەکانە کە لە ئێستادا زۆر تەسكکراونەتەوە، هەروەها ئازابوونی خەڵکی لە وەرگرتنی ڤاکسین یا وەرنەگرتنی و هەروەها دژ بەوەی کە گەر بەڵگەی لێدانی ڤاکسینت پێنەبێت ئەوە نە سەفەر دەتوانیتت بکەیت و نە هەندێك شوێنیش دەتوانیت بچیت، گەر چی ئەمە هێشتا لە لایەن حکومەتەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە ، بەڵام لەوەدەکات کە بکرێت بە یاسا چونکە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپی ئەوەیان کردووە بە مەرج بۆسەفەرکردن .

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: