28/05/2021
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بڕی هەژاریی لە نێوانی خیزانانا کە باوكان و دایکان هەردوکیان کاردەکەن یاخود هەر یەكێکیان، بەرزترین ڕێژەیە لە 25 ساڵ لەمەوبەرەووە .
لەو راپۆررتەدا نیشانی دەدات:
- 14 ملیۆن کەس لە بریتانیادا لە هەژاریدا دەژین.
- هەژاری لە نێو خێزاندا کە کار دەکەن لە ساڵی 1996 و لە ڕێژەی لەسەدا 13 وە بۆ لە سەدا 17.4 سەرکەوتووە.
- لە ساڵی 2010 وە بارودۆخەکە بەو رادەیە خراپبووە کە خێزانێك کە کاریشدەکەن مەترسی هەژارییان زۆر لەسەرە.
- ئەو هۆکارانەی کە زیاتر ڕۆڵیان هەیە لەو هەژارییەدا ئەمانەن:
- بەرزبوونەوەی کولفەی خانوو بۆ خەڵکانی داهات کەم، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە لە خانوی خاوەنخانودا نەك خانووەکانی شارەوانی دەژین ، کە کرێ زۆر بەرزە . نرخی خانوو زۆر بەرزە و خەڵکیش ناچارن کە خانو لە خاوەنخانوی تایبەتی بەکرێبگرن کە نرخەکەی لە ماوەی 25 ساڵدا لە سەدا 50 چوەتە سەرەوە لە بەرانبەر هەڵئاواسانی پارەدا. راپۆرتەکە دەڵیت لە ساڵی 2025 دا هەر یەك کەس لە جوار کەس کرێچی خاوەنخانوە تایبەتییەکانن نەك شارەوانییەکان ، یاخود بانق. لەڕاپۆرتەکە دەڵێت ساڵی پار خاوەنخانووەکان 11.2 ملیار پاوەندیان خستۆتە گیرفانیانەوە وەکو بیمەی خانوو کە لە دەوڵەت وەریانگرتووە.
- کەمی کرێ و مووچە و زیادنەکردنی بە گوێرەی گرانیی.
- پارەی بێ کاری و بیمەکان ناتوانن لەگەڵ بەرزبوونەوەی کرێی خانوودا بڕۆن.
- 4- گرانی و کەمی دایەنگا و ژنانی دیکە کە ئاگایان لە منداڵانە کە باوك و داایکیان کاردەکەن .