Marie Trigona 20.03.2004
20/09/2004 وه‌رگێرانی له‌ئاڵمانییه‌وه
له‌ته‌مومژی به‌یانییه‌کی ساردی زستاندا کارگه‌رانی زانۆن بۆ کارخانه‌که‌یان ده‌چن. ئه‌مه‌یه‌که‌م شیشت (وه‌جبه)ی کاتژمێر 6 – 13یه. زانۆن کارخانه‌یه‌کی کیرامیک(فه‌خفوری)سازییه که کارگهرانبهڕێوهی ده‌به‌ن. له‌ده‌رگه‌ی کارخانهکارگهرهکان سڵاو له‌و پیاوانه ده‌که‌ن، که‌بۆ پاسهوانیو تۆماری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی کارگه‌ره‌کان دانراون. له‌مارسی 2002هوهکارگهرانی زانۆن بێ خاوه‌نکار، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، بێ چاودێریکه‌ر به‌رهه‌م دێنن. کارخانه‌که که‌وتۆته چۆڵه‌وانییه‌کی گردۆڵکه‌یی ئه‌رژه‌نتین، خوارووی ناوچه‌ی نیوکوێن Neuquén. گه‌وره‌ترین کارخانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یه. پاش ململانێیه‌کی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانی له‌سه‌ر کرێی نه‌دراوی چه‌ند مانگه‌ی کارگه‌ره‌کان و داخستنی له‌ناکاوی کارخانه‌که، کارگه‌ره‌کان له‌پاییزی 2001دا بڕیاریاندا ده‌ست به‌سه‌ر کارخاکهیاندا بگرن. بهمهمۆرکی دژه‌سه‌رمایه‌یی ڕاپه‌ڕنیان نیشانی گشت کارگه‌رانی جیهان دا :
مرۆڤهبهرههمهێنهره خۆ ڕێکخه‌ر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کان باشتر به‌رهه‌مدێنن. “ئێمه‌ئه‌م دووڕیانه‌مان له‌به‌رده‌مدا بوو، لێرهبمێنینهوهو خه‌بات بکه‌ین یا بڕۆینهوهمالهوه. من ده‌متوانی بڕۆمهوهماڵهوه، به‌ڵام بڕیارمدا، لێرهلهکارخانهدا بمێنمه‌وه‌و خه‌بات بکه‌م. له‌و 15ساڵه‌ی، که‌من له‌م کارخانه‌دا کارم کردووه، فێربووم به‌رگری بکه‌م، خه‌بات بکه‌م”، ڕۆزا ڕیڤێرا Rosa Rivera ئاوا خۆڕاگری کردووه. وی یه‌کێکه له‌و 15 ژنه‌ی ناو 300 کارگه‌ری کارخانه‌که. “خاوه‌نکار هیچکات باجیان نه‌داوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری پێشوو Raul Menem دا ملیۆنه‌ها دۆلاریان وه‌ک پشتیوانی مالی وه‌رده‌گرت. چه‌وسانه‌وه‌ی کارگه‌ران زۆر توندوتیژ بوو. شیرکه‌ت Mapucheی وڵاتی دزی، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ کارخانه‌ی کیرامیک به‌ده‌ست بێنێ”. ساڵی 2001کاتێک ئابوری ئه‌رژه‌نتین تاڵانکرا (سنوره‌کان خرانه‌ژێر پێی مۆنۆپۆله‌کانی بازاری ئازاد kollabierte)- نه‌ک یه‌کگرتنی شیرکهتهسهربهخۆکان – کۆمه‌کی سۆشیال زیاتر ڕژا، خاوه‌نانی زانۆن بڕیاریاندا کارخانه‌کان داخه‌ن و کارگه‌ره‌کان وه‌ده‌رنێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی کرێی دواخراوی چه‌ند مانگه‌یان قه‌ره‌بوو بکه‌ن. له‌ئۆکتۆبه‌ری 2001دا 266 که‌س له‌کۆی 331 کارگه‌ر بڕیاریاندا، به‌رده‌وام بڕۆنه کارخانه بۆ سه‌رکار – بۆ سه‌ر شوێنکاره‌کانی خۆیان. کارگه‌ره‌کان چوار مانگ له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی کارخانه‌که‌دا مۆڵیان خوارد، به‌یاننامه‌یان بڵاوده‌کرده‌وه‌و به‌شێکی جاده‌یه‌کی گشتی (Autobah)ێکیان داده‌خست، ئه‌وه‌ی که‌ده‌چووه پایته‌ختی ناوچه‌ی نۆیکوین. بڕیاره‌که‌یان، به‌رده‌وام بوون له‌ژێر چاوه‌دێری کارگه‌ریدا ، له‌و کاته‌دا کهوتبووهژێرکارایی ڕوداوه‌کانی وڵات – کارایی خرۆشانی گه‌ل له/20ی دێسه‌مبه‌ری 2001دا، که ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئه‌وه شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌کان و کۆبونه‌وه‌ی گه‌لی و یه‌کگرتنی بێکاران و ڕێکخراوبوونیان به‌دوایدا هات.
Fransisco Mollinas ئاوای گێڕایه‌وه ” کاتێک که‌ئێمه گهڕاینهوهناو کارخانه، له سنورێکی دیاریکرادا، ده‌ستمانکرد به‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه ئاماده‌کراوه‌کان. به‌ڵام کاتێک که‌گشتی فرۆشرا، له‌خۆمان پرسی، چی بکه‌ین، خه‌بات بکه‌ین بۆ کۆمه‌کی بێکارییه‌کی 150 پێزۆ (Peso)یی (که‌نزیکه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مریکییه) یان کارخانهکهبخهینهوهگهڕ؟” . له‌مارسی 2002دا کارگه‌رانی زانۆن گه‌ڕانه‌وه ناو کارخانهکهیانو به‌رهه‌مهێنانیان خسته‌وه‌گه‌ڕ. “ئه‌مه شهڕهلهدژی دووره‌په‌رێزی -ده‌ست بهکڵاوهوهگرتن- ، دژی هه‌موو شتێک، دژی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان لهسهرهوهئێمه ناچار ده‌که‌ن. لێرۆکانه، له‌م کارخانه‌یه، خه‌بات بۆ مرۆڤی نوێ ده‌که‌ین”. کاتێک که به‌بێ خاوه‌نکار ، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، ده‌ست به‌رهه‌مهێنان کرا، له چوارچێوه‌ی کارخانه‌که‌دا په‌ی به‌په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وتی نوێ برا. له‌گه‌ڵ تێکشاندنی پله‌به‌ندی ڕێکخستن، بههرهکێشیو دابڕانیش له‌نێوچوون. کارگه‌ره‌کان چۆنیه‌تی کۆنتۆڵکردنی کارگه‌رانیان پێشتر له‌لایه‌ن کارخانه‌وه ده‌گێڕایه‌وه، بۆ نمونهدهبوو یونیفۆرم(جلوبه‌رگی تایبه‌ت) به‌ڕه‌نگی دیاریکراوه‌وه بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ، دیاربێ، کارگه‌ره‌کان هی کامهبهشن. قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کارگه‌ری به‌شێکیتر قه‌ده‌خه‌بوو. له‌نوسینگه‌ی کارخانهکهکیرامیکێک که وێنه‌ی پیاوێکی گه‌نج Daniel ی تیا نه‌خشێنرابوو، هه‌ڵواسرابوو. نوسینه‌کانی یاداوه‌رییه‌ک بوون بۆ وی. Daniel هاوکارێک بوو، که له‌ناو کارخانه‌دا مرد. جاران به‌رهه‌مهێنان وا دامه‌زرابوو، که‌گرنگ ئه‌وه‌بوو قازانجی خاوه‌نکار زیاد بکات. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بۆیان ده‌لوا، مانگانه‌یان له نزمترین ئاستدا ڕاده‌گرت، ئاسایش و پاراستن بۆ کارگه‌ران له ئارادا نه‌بوون. کارگه‌ران له‌ژێر فشاردا بوون، هه‌رده‌م ده‌بوو زیاتر به‌رهه‌م بهێنن – ئاوا له خێرایداکهسیان پاشه‌که‌وت ده‌کرد . هه‌لومه‌رجی کار، پێش ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا بگرن، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی 25 -30 ڕوداوو له‌مانگێکدا ڕویانده‌دا، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی له‌ساڵێکدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. له‌و کاته‌وه‌ی لهزانۆندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌گشتی 14 که‌س کارگه‌ر مردوون. له‌و کاته‌وه‌ش که‌کارگه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا گرتووه، ته‌نیا ڕوداوێکیش ڕوی نه‌داوه. کارگه‌رێک ئاوا ده‌ڵێ “کاتێک که خاوه‌نکارێکت هه‌بێ، توشی شله‌ژان ده‌بی و دهکهویتهژێر فشاره‌وه. به‌بێ خاوه‌نکار باشتر کار ده‌که‌یت، ئاگاهانهگشت لێپرسراوهتییهک له ئه‌ستۆ ده‌گری”. ئه‌وڕۆکه ڕێکخستنی کارخانهبهباڵاترین دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ خۆی ڕێکده‌خات، ڕۆشن‌ترین ئاسۆ و به‌هاوئاهه‌نگی. بڕیاره‌کان له’کۆبونه‌وه’دا ده‌درێن. نه سه‌رۆک هه‌یه‌و نهبهڕێوهرایهتی. هه‌ر به‌شێک – Fliessband گواستنه‌وه، فرۆشتن، به‌رنامه‌ڕێژی به‌رهه‌مهێنان، به‌شی چاپ و نه‌خشاندن، تد…- لێژنه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ دانانی ڕێکخه‌ر. هه‌ر ڕێکخه‌رێک له‌سه‌ر ‘ مێزی نوێنه‌رایه‌تی’ له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی شتی نوێ و کێشه‌کان، زانیاری ده‌دات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی کاروبار لهبهشهکانیتر زانیاری وه‌ده‌گرێ. هه‌نووکه 300 که‌س له زانۆن ده‌ستیان به‌کارکردن کردۆته‌وه. شوێنکاریتر لهبهرنامهڕێژیدان. له‌کاتی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانهوهزیاتر له 70 که‌سی تازه‌دامه‌زراون. له‌کۆبونه‌وه‌ی کارگه‌ره‌کاندا بڕیار درا، زۆر گرنگه، که‌که‌سانێک له‌ڕێکخراوه‌ی بێکارانه‌وه بخرێنه سه‌رکار. لهبهرئهوهزۆربهی کارگهرهتازهکان ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌رانی بێکار MTD ن. هه‌موو کارگه‌رێک له‌مانگێکدا 800 پێزۆ وه‌رده‌گرێت – به‌پێی پێداویستییهسهرهکییهکانیخێزانێک “canasta familiar“. زانۆن له‌بلۆک پێکهاتووه. کارخانه‌که 18 به‌شی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، له‌مانه، ئێستاکه ته‌نیا 3یان وه‌گه‌ڕ خراون. ته‌نیا 10- 15% تواناییه‌کان به‌کارهاتوون. به‌هره‌کێشی کارگه‌ران که‌مبۆته‌وه (به‌هۆی کورتی ماوه‌ی کار ، زیادی کرێ) . که هێشتاکه له‌توانادا هه‌یه، که‌سی تازهدامهزرێن. یه‌کێ له‌هۆیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی زانۆن، جێخستنی خه‌باتی کارگه‌ران بوو له‌ناوچه‌کهGemeinde دا. لهبهردهمدهرگهی سه‌ره‌کی کارخانه‌که‌دا کارگه‌ره‌کان دیوارێکیان له کیرامیکی شکاو دروستکردووه، که به‌سه‌رهاتی خه‌باتی کارخانه‌که ده‌گێڕێته‌وه. ئهمهههمووی له‌چه‌ند ژن و پیاوێکهوهدهستیپێکرد، که له چوارده‌وری مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره دانیشتبوون، که له‌سه‌ر ئاگرێک ده‌کوڵا. هه‌موو مانگێک، کاتێک که له‌به‌رده‌م کارخانه‌که ده‌وه‌ستان، ئهمانهڕۆڵیان ده‌گێڕا : دراوسێکان، خوێندکاران و کارگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی Pekuetero هاوپشتی خۆیان ده‌رده‌بڕی، به‌وه‌ی که به‌پاره‌و خوارده‌مه‌نی کۆمه‌کیان به کهمپهینگهرانی کارگه‌رانی زانۆن ده‌کرد. له‌پشته‌وه‌ی کارخانه‌ی زانۆن زیندانێک هه‌یه. کهزیندانییهکانی ناوی به‌شه‌خۆراکه‌که‌ی خۆیان بهکارگهرهکانی زانۆن ده‌به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان – بۆ نمونهدایکانی پلازا دێ مایۆ (Mütter der Plaza de Mayo) – هاوپشتییان کردن. دایکان ده‌یانگێڕایه‌وه، که‌هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ویستویانه به‌گیانیان کارخانهکهبپارێزن. هه‌ندێک له‌ژنه‌کان له سه‌روبه‌ندی 70 ساڵیدان. به‌ڵام بڕبڕه‌ی کارخانه‌که ئاسایش و نه‌خشه‌ی به‌رگری له‌خۆ کردنه. حکومه‌ت به‌توندوتیژی وه‌ڵامی زانۆنی ده‌دایه‌وه. به‌هۆی شێواز و تاکتیکی جۆراوجۆرهوهههوڵیدا، کارخانه‌که داخات. به‌گشتی ده‌بوو پێنج جاران کارخانه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه داخرایه. به‌ڵام هه‌موو جارێک هه‌زاران ئه‌ندامی ناوچه‌کهGemeinde ده‌هاتن، تاوه‌کو به‌رگری لهکارخانهکهبکهن. له مه‌ترسی داخراندا هه‌مووان شوێن کاره‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت و پێکرا به‌رپرسی ئاسایش بوون. له‌به‌رده‌م کارخانه‌که‌دا ڕێکخراوه‌کانی بێکاران ڕیزبه‌ندی به‌رگرییان ڕێکده‌خست، کارگه‌ره‌کان لهناوهوهخۆیان له‌سه‌ربانی کارخانهکهسهنگهریان ده‌گرت و به‌رگری له‌خۆ کردنیان ڕێکده‌خست – بۆ نمونهبهچهک.
زیندانی ژمارهکهوتۆتهپشتهوهی کارخانه‌که. شه‌وێک له‌گه‌ڵ کارگه‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی که‌شه‌وانه پاسه‌وانییان ده‌کرد، له‌سوڕێکدا به‌ده‌وری کارخانه‌که‌دا. کهلهزیندانهکه نزیک بووینه‌وه. یه‌کسه‌ر دهنگهدهگێکمان بیست : ” شراق-شراق” زیندانه‌وانێک، که‌ئێمه به‌لایدا تێپه‌ڕین، چه‌که‌که‌ی سوار (فیشه‌ک بردنهلووله) کرد. له کارخانه شێوازی تایبه‌تی پاراستن داهێنران، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین، که هیچکه‌س ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا ناگرێ. هه‌موو کارگه‌رێک ده‌بێ ده‌ست به‌کاتژمێری تۆمارکردندا بنێ – نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی، بتوانرێت سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر دره‌نگ هاتنه‌سه‌رکار، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه دیاربێ کێ دێته ناو کارخانه‌وه. پێشتر ئه‌رکی پاراستن بۆ ئه‌وه‌پێویست بوو، ئه‌گه‌ر کارگه‌ره‌کان که‌ره‌سته‌ی کارخانه‌که‌یان بدزیایه. ئه‌وڕۆکه کارگه‌ره‌کان له‌خه‌می ئه‌رکی پاسه‌وانیدان له‌به‌ر ئهوهیکارخانهکهبهڕێوهدهبهن ، بۆیه‌پێویسته که هه‌مووان چه‌که‌کانیان بۆ کارکردن له‌ته‌ک خۆیان بێنن.
له‌نۆڤێمبه‌ری 2003دا کارگه‌رانی زانۆن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی بی‌کاران له Neuquén دژی به‌ڵگه‌ی ئه‌ندامه‌تی (Kundenkarte) بۆ بێکاران خۆپیشاندانیان کرد (حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بڕه‌پاره‌ی 150 پێزۆ یارمه‌تی بێ‌کاری welfare to work له‌ڕێگه‌ی کارتێکی بانکییهوهبدات. بهمجۆرهبێکاران له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کارته‌وه ته‌نیا که‌مێکی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌یان پێده‌درێ. بهمجۆرهتهنیا مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێ، که‌شتگه‌لێکی دیاریکراو لهسوپهرمارکێتهکاندابکڕن که cimmercial networks” ناسراون. خۆپشاندانهکهبههێرشی توندوتیژی پۆلیسی کۆتایی هات. زیاتر له 22 که‌س بریندار بوون، له‌وانه10 که‌سیان به‌گوله بریندار بوون. Andrés – یه‌کێکه‌له‌و کارگه‌رانه‌ی که‌ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌ی کیرامیکی زانۆندا گرتووه‌و ئه‌ندامی ڕێکخراوی کارگه‌رانی بێکار MTD – لانیکه‌م 64 گوله‌ی پلاستیکی به‌رکه‌وتبوو. پۆلیس 8 سه‌عات له‌زینداندا رایگرت، ئه‌شکه‌نجه‌یان دابوو و بواری تیمارکردنیان نه‌دابوو. Andrés چاوی چه‌پی له‌ده‌ستدا. له2ی دێسه‌مبه‌ری 2003دا 7 چه‌کداری ده‌مامک به‌سه‌ر خۆیان دهخزێننهناو کارخانه‌ی زانۆن و 32 هه‌زار پێزۆ ده‌دزن. پێشتر لهنۆڤێمبهردا، هێرشی دڕندانه‌یان کرده‌سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی Nuequén. کارگه‌ران و هه‌ڵسوراوانی MTD له‌ناو ماڵه‌کانی خۆیاندا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا. Raul Godoy کارگه‌رێکی زانۆن، بهمجۆرهدهیگێڕایهوه” ئێمه‌گشت ئهمانهبهزنجیرهیهک پیلان ده‌بینین، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک له‌ئێمه‌ی پێ بخه‌نه‌ژێر فشاره‌وه، ئه‌وانه‌ی که‌بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دادپهروهرانهخهبات ده‌که‌ن”، له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی کارگه‌ره‌کاندا ئاوا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ته‌کان پاره‌که‌ی کارخانه‌یان دزی. حکومه‌ت شێوههاریکارییهکی بۆ ئه‌وه‌به‌کار ده‌هێنێ، تاوه‌کو له‌و کارخانهگهلهدا که‌له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگهراندان به‌شداربێ. بێجگهلهزانۆن ته‌نیا یه‌ک شیرکه‌ت هاریکاری ده‌وڵه‌تی ڕه‌تکرده‌وه:ئه‌ویش Tigre-Supermarkt لهRosario بوو. ” حکومه‌ت به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر خۆی دهخزاندهناو بزوتنه‌وه‌که‌وه. به‌م شێوهدهوڵهت هاریکاریت ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت واز له‌خه‌بات بێنیت”.
کارگه‌رانی Brukman، کهکارخانهیهکی جلوبه‌رگ ئامادهکردنهلهBuenos Aires – له18ی ئاپریلی 2003هوهداخرابوو-، توانییان پێش ماوه‌یه‌کی کورت بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌رکار، به‌ڵام به‌هاریکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک، که‌ده‌وڵه‌ت خستییهبهردهم کارگه‌ره‌کان، ته‌نیا دوو ساڵ ماوه‌یان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی چواردیواری و ئامێره‌کانی چنین بکڕن. له‌کاتی داخستنی Brukman هوهسیاسییهچهپهکان به‌خۆتێهه‌ڵقورتاندنی شێوێنهرانهلهم پرسه‌دا له‌بنبه‌ستی ڕه‌خنه‌دا گیریان کردووه. به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه( هاوکاتی 16 مانگ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی کارخانهکهپاش داخستنی، کاتێک که‌کارگه‌ران هه‌وڵیاندا بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌رکار، ئه‌مان ویستیان بهوهرازییان بکه‌ن ، کهتاکتیکهکانی به‌رگری له‌خۆکردن پێویست نین). له‌و کاته‌دا کارخانهکهپاسهوانی تایبه‌تی هه‌بوو(!) مرۆڤ بیرلهوهدهکاتهوه، له‌سه‌ره‌تاوه‌بۆ کارخانهکهدانراوه.
Rosa Rivera 15 ساڵهلهزانۆن کارده‌کات؛ وتی ، زانۆن – ته‌نیا خه‌بات نییه‌بۆ 300 کارگه‌ر له‌کارخانه‌که‌دا، به‌ڵکو خهباتیشهبۆ ناوچه‌که‌و بۆ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. ” کاتێک کارخانه‌کان دابخرێن و له‌ته‌نگانه‌دا بهجێهێڵرێن، کارگه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، به‌کاریان بهێنن، دوبارهبیانخهنهوهگهڕ و به‌ژیانیان به‌رگرییان لێبکه‌ن”. له‌ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی له‌تله‌تکراوی ئه‌رژه‌نتیندا زانۆن هێشتاکهسیمبۆلێکی به‌هێزی ههستانهوهیهدژی سه‌رمایه‌داری. پرسێکیکۆمهڵایهتی که‌له‌م کارخانه‌دا ڕوده‌دا، سروش (په‌یام)ێکهبۆ کارگه‌ران لهکارخانهدهسبهسهرداگیراوهکانیتر و بۆ چینی کارگه‌ر له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه- سروشیان ده‌داتێ، ‘patrَn’, به‌ڕیوه‌به‌ر(Boss)ه‌کان تێکبشکێنن.
Marie Trigona ژورنالیست و هه‌ڵسوڕاێکی سه‌ربه‌خۆیه. له‌ته‌ک گروپی Alavيo کارده‌کا، Video- und Direct-Action-Kollektiv، ده‌توان به‌م ڕێگه‌یه‌ی خوارهوهپهیوهندی له‌ته‌کدا بگرن :
www.revolutionvideo.org/alavio
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو : http://www.zmag.org/sustainers/content/2004-03/18trigona.cfm