23/05/2021
ئامارەکان و بەڵگەکان وەکو سوودی کۆرۆنا بۆ دەوڵەمەندەکان:
ڕۆژانە ئامار و بەڵگەی زیاتر دەردەکەوێت کە ئافاتی کۆرۆنا زۆر سوودمەندبووە بۆ کۆمپپانیا و سەرمایەدارەکان تا ئەو ڕادەیەی کە لە ماوەی تەنها ساڵێكدا بڕی داهاتی ئەو کۆمپانیا و ساماندارانە ئێکجار سەرکەوتووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ڕۆژی شەمە، 22/05/21 هەر لە بریتانیادا 24 کەسی دیکە لەو ساڵەدا بوونە ملیارددەر بەمەش ژمارەی ملیارددەرانی بریتانیا ئەمساڵ لە سای کۆرۆنادا گەیشتە 171 ملیارددەر . ئەمەش یانی گەورەبوونی کەلێنی نێوانی هەژاران و سامانداران، یانی بەرزبوونەوەی ژمارەی هەژاران لە بریتانیا، یانی کەمبوونەوەی داهاتی فیعلی بەشەکەی دیکەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە و زیادبوونی خەڵکانی بێ خانووبەرە و دروستبوونی فشاری زیاتر لەسەر خێزانداران تاکو فشاری کار لەسەر خۆیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژین. هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە نێوانی 2016 و 2018 لەسەدا 40ی دانیشتوانی بریتانیا پاشەکەوتیان سفر بووە، هیچ پاشەکەوتێکیان نەبووە.
ئەو وێنانەی سەرەوە هەندێك لە دەوڵەمەندەکانی بریتانیان . دەوڵەمەندترین کەسیان Len Blavatnik کە لە ئەسڵدا خەڵکی ئۆکرانیایە، کە شوورەوی هەڵوەشایەوە، لە هەڕاجکردنی موڵک و سامانەکانی دەوڵەتا ئەمیش پشکی خۆی بەرکەوت لە کۆمپانیای وزە و ئەلەمنیوێمەوە دەستیپێکردووە و دواتر هاتۆتە بریتانیا، ئاڵاوە لە بزنسی میوزیکەوە . ئەم کابرایە سامانەکەی بە بڕی 7.2 ملیار پاوەندە هەر بە تەنها لە ساڵی 2020 سەرکەوتووە بۆ 23 ملیار پاوەند.
لە بریتانیا 9 سەرمایەداری دیکەش بڕی داهاتیان بە شێوەیەکی خەیاڵی لە ساڵی 2020 دا سەرکەوتوە . ئەم کابرایە بە بەردەوامی بەرتیلی داوە کە لە وڵاتانی ” دیمۆکراتی ” ئەمەریکا و ئەوروپادا ئەم بەرتیلە پێی دەڵێن “تەبەڕوع” ، لەو کەسانەی کە پارەی پیداون دۆناڵد ترامپ بووە کە 1 ملیوێن دۆلاری پێداوە.
ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو 10 ساماندارانەی بریتانیان. ژمارەی ناو کەوانەکە ڕیزبەندی دەوڵەمەندیان پێش ساڵی 2020 نیشاندەدات ، ژمارەی دووهەم بڕی سامانی ئێستایانە ، ژمارەی سێیەم بری ئەو پارەیە کە بە تەنها لە ساڵی 2020 دا لە سەردەمی کۆرۆنادا چووەتە سەر داهاتەکەیان .
Top 10 richest in the UK
The 10 richest people in the UK, according to the Sunday Times rich list, are …
- Sir Leonard Blavatnik (previously 4th) – £23bn (up £7.2bn) – heavy industry and media
- David and Simon Reuben (=2nd) – £21.46bn (up £5.5bn) – property and internet
- Sri and Gopi Hinduja and family (=2nd) – £17bn (up £1bn) – industry and finance
- Sir James Dyson and family (1st) – £16.3bn (up £100m) – electrical goods
- Lakshmi Mittal and family (19th) – £14.68bn (up £7.9bn) – steel
- Alisher Usmanov (7th) – £13.4bn (up £1.7bn) – mining and investment
- Kirsten and Jorn Rausing (6th) – £13bn (up £900m) – inheritance and investment
- Roman Abramovich (12th) – £12.1bn (up £1.9bn) – oil and industry
- Charlene de Carvalho-Heineken and Michel de Carvalho (9th) – £12bn (up £1.7bn) – inheritance, brewing and banking
- Guy, George, Alannah and Galen Weston and family (8th) – £11bn (up £470m) – retailing