04/05/2021
“وەرن خۆشم بکوژن، من تەنها ئەو کوڕەم هەبوو” هاواری دایکێك لە پۆلیس کە کوڕە 19 ساڵانەکەیان کوشت.
” ئەوان ڕەنگە چەکیان هەبێت بەڵام ناتوانن هەموومان بکوژن” پەیامی گەنجێك دژ بە پۆلیس.
” کۆڵۆمبیا پێویستی بە گۆڕانکارییە، لەسەر شەقام دەبین تا ئەو کاتەی بەدەستی دەهێنین” پەیامی گەنجێکی تر.
” ئێمە کۆڵنادەین و ناترسین لە چەکەکانیان” پەیامی گەنجێکی دیکە .
خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی کۆڵۆمبیا بەردەوامە و چەند شارێکی دیکەشی جگە لە Bogotá و Cali گرتۆتەوە هەرچەندە سەرەککۆماری کۆڵۆمبیا دوای 24 سەعات لە هەڕەشەکانی ڕۆژی شەمەی، چۆکی دادا بۆ داخوازییەکانی خەڵك و بریاری هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر خواردن و خۆردنەوە و پێداویستییەکانی دیکەی ژیانی-دا .
ڕۆژی 4شەمەی پێشو مانگرتنی گشتی لەوێ دەستیپێکرد و بەدوایدا خۆپیشاندان و پرۆتێست، دەستیپێکرد. لەو ڕۆژەوە 16 کەس لە خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران کوژراون لەگەڵ پۆلیسێکدا.
گەرچی حکومەت چۆکی دادا بۆ داخوازییەکانی خەڵکی بەڵام هێشتا خەڵکی بەوە رازی نییەو نایانەوێت شەقام بەجێبهێڵن و بچنەوە ماڵەوەو داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی دەکەن ، Francisco Maltés ڕابەری ناوەندی کرێکارانی کۆڵۆمبیا دەڵیت ” خەڵکی لەسەر شەقام داوای زیاتر لە هەڵوەشاندنەوەی باج دەکەن”
خەڵکی لە کۆڵۆمبیا بۆ سەدەها جار سەلماندیانەوە کە ئەوەی کار دەکات ، ئەوەی داخوزییەکان بەدیدەهێنێت تەنها ئەنجامدانی چالاکی راستەوخۆیە.