ئەلێکسەندرا بێرکمان لە پەرتوکی ئەلف و بێی ئەنارکیزمدا لە چاپتەری: “ئامادەکاریی بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی” زۆر جوان و زۆر بە کورتی باس لەو چەمکەی سەرەوە دەکات. بێرکمان دوای چەند لاپەڕەیەك لەسەر بابەتەکە کە درێژەدانی دەمەتەقێیەکە لەگەڵ کەسێکدا کە تێڕوانینی هەڵەی سەبارەت بە ئەنارکیزم هەیە دەڵێت:
بەڵی کرێکاران، کە خراپترین قوربانیانی ئەم بارودۆخە هەنووکییەن، هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمە لە بەرژەوەندی ئەوانە. زۆر ڕاستییە کە وتراوە ” ڕزگاری کرێکاران دەبێت لە لایەن کرێکاران خۆیانەوە بێت” چونکە هیچ چینێکی کۆمەڵایەتی دیکە ئەوە بۆ ئەوان ناکات. هاوکاتیش ئازادیی کرێکاران یانی پاکبوونەوە و ڕزگاربوونی تەواوی کۆمەڵ، هەر لەبەر ئەوەشە کە هەندێك سەبارەت بە کرێکاران دەڵێن ” ئەرکی مێژوویی” ئەوانە بۆ هێنانی ڕۆژی باشتر.
بەڵام بەکارهێنانی وشەی ” ئەرك” هەڵەیە، فرمانێك یاخود ئەرکێك دەگەیەنێت کە لە لایەن دەسەڵاتێك لە دەرەوە سەپێنراوە بەسەر یەکێکدا. ئەمە چەمکێکی هەڵە و ڕێونکەرە ، لە جەوهەردا هەستێکی دینیانەی میتافیزیکیانەیە. بەڕاستی ئەگەر ڕزگاری کرێکاران ” ئەرکی مێژویی” بێت یانی مێژوو دەیکات و بە جێیدەگەیەنێت بێ گوێدانە ئەوەی کە ئێمە چۆن بیری لێدەکینەوە، هەستیپێدەکەین یاخود شتێك سەبارەت بەوە بکەین. ئەم هەڵوێستە هەوڵی مرۆڤ ناپێویست دەکات، پوچگەراییە، چونکە ” ئەوەی کە پێویستە، دەبێت ببێت” ئەم فکرە جەبرییە تێشکێنەری هەموو پێشنیار مومارەسەی ئاوەزی تاك و ئیرادەیەتی.
ئایدیایەکی مەترسیدار و زەرەرمەندە، هێزێك لە دەروەی مرۆڤ نییە کە ڕزگاری بکات ، هێزێك نییە و ناتوانێت فرمانی پێبکات بۆ هیچ ” ئەرکێك، پەیامێك” هیچ کام لە ئاسمان و بەهەشت و مێژوو نایکەن. مێژوو حیکایەتی ڕووداوەکانی ڕابوردووە، دەتوانێت وانە دابدات بەڵام ناتوانێت ئەرکێك بسەپێنێت. ئەوە ” پەیام، ئەرك ” نییە، بەڵکو ئارەزوو و بەرژەوندی پڕۆلیتاریایە لە ڕزگارکردنی خۆی لە کۆیلایەتیی. ئەگەر کرێکار هۆشیارانە و چالاکانە هەوڵی بۆ نەدات هەرگیز ” ڕوونادات” . زەرووریە کە خۆمان پاکبکەینەوە لە فکر و چەمکی بێ مانا و هەڵەی ” ئەرکە مێژووییەکان”. جەماوەر ناتوانێت بگاتە ئازادیی جگە لە گرتنەبەری ڕێگای پێشەوچونمان لە تێگەیشتنی ڕاستینەی بارودۆخی هەنووکەیی، بە بەرچاوگرنتی توانا و دەسەڵاتیان، بەفێربوونی یەکێتی و هاوکاریی و بەشداریکردنی. بۆ بەدەستهێنانی ئەوانەش دەبێت سەراپای بەشەرییەت ئازادبکرێت و ئازادبووبێت.