24/04/2021
لە نێوانی ساڵانی 2000 بۆ 2014 نزیکەی 500 کرێکار و کارمەندی هەندێك لە پۆست ئۆفیسەکان بەوە تاوانبارکراون کە پارەیان دزیووە ، یاخود فێڵ و گەندەڵییان کردەوە لە پارەدا بەوەی کە بڕێکی زۆری پارە لەو سەردەمەدا دیارنەماوە.
لەو کرێکار و کارمەندانانە 42 کەسیان دران بە داداگاو بەندیی جیا جیایان بۆ برایەوە ، لەوانە 3 کەسیان مردن و تەنها 39 ماونەتەوە.
ئەم کرێکارانە هەر لە سەرەتاوە نکوڵی ئەوەیان کردووە کە نەمانی پارەکە پەیوەندی بە ئەمانەوە نییە و نەبووە ، بەڵام ئیداری پۆست ئۆفیس و سەرۆکی ئەو کاتەی وێڕای کە دەیانزانی گرفتی سیئستەمی ئای تیی- یان هەیە ، بەڵام هەر سوور بوون لەسە قسەی خۆیان بێ هەبوونی بەڵگەی تەواو مەحکەمەش بڕیاری تاوانبارکردنی ئەم 42 کەسەیان دا.
بەشێك لەمانە بەهۆی ئەو تاوانەی کە نرا بەسەریانا ناویان کەوتە لیستی ڕەشەوە لە هیچ شوێةێك کاریان دەستنەدەکەوت، هەندێكیان خانوو و ماڵ و منداڵ و مێرد و ژنیان لەدەستچوو ، وەکو خۆیان دەڵێن ژیانیان تیاجوو .
ئەمە ماوەیەکە ئیسئنافیان کردۆتەوە و پارێزەر بۆیان تێکەوت دواتر توانییان کە بیسەلمێنن ئەو پارەیەی کە دیارنەماوە، گرفتی سیستەمی ئای تیی پۆست ئۆفیسەوە بووە دوێنی، 23/04 دادگا بڕیاری دا کە ئەوانە بێ تاوانبوون و مافی قەرەبووکردنەوەشیان هەیە. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئەوان و گەورەترین تێشکان و ئابرووچونی سیستەمی دادگا و دادگاییکردنی بریتانی بوو لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا .