24/04/2021
ئەم 6 چالاکەوانەی کە وێنەکەیان دانراوە سەر بە بزتنەوەی Extinction Rebellion لە 15/04/2019 دا لە چالاکییەکی بەردەم ئۆفیسی کۆمپانیای شێڵ لە سێنتەری لەندەن تاوانبار کران بە شکانندی پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکە هەر وەها بە بەکارهێنانی بۆیاخ بۆ نواینی پەیام لەسەر دیوارەکانی و بۆ سڕینەوەی لۆگۆ و نوسینی کۆمپانیاکە. لەسەر ئەمە حوکمدران . بەڵام دوێنێ ڕۆژی 23/04 حوکمەکەیان لەسەر لابرا و ئازادبوون.
بزوتنەوەکە هەر ڕۆژە و یەكێك لەو کۆمپانیانەی کە کارایی خراپیان لەسەر ژینگە داناوە دەکردە هەدەف ، کۆمپانیای شێڵ-یش یەکێك بوو لەو هەدەفانە.
ئەم چالاکوانانە خۆیان پارێزەری خۆیان بوون لە مەحکەمەدا ، پارێزەریان نەویست ، لە داداگاش دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە ئەمان پەشیمان نین لەوەی کە کردویانە یەکێکیان بەناوی Clifford وتی ” باوەڕم وایە ئەوەی کە دەتوانم بیکەم بۆ پارێزگاری لە زەوی و ژیان بۆ وەستانی مردن و برینداربوون و ئەوەی کە دواتریش ڕوودەدات ئەگەر نەیکەم ئەوە من تاوانبارم . من تاواندەکەم و تاوانی جددیش و ئامادەشم کە کە پەنجەرە بشکێنم و بە بۆیاخ پەیام لەسەر دیوارەکان بنوسم ، من ئارەزوومە کە شووشە بشکێنم ئەوەی کە دوگمەی جەرەسی تەواری داپۆشیوە ، هەتا ئەرگەرچی هەندێك دەلێن ئەوە تاوانە . چونکە ئەمەی کە شێڵ دەیکات زۆر تاوانێکی گەورەترە و من لە هەوڵی وەستاندی تاوان-دام ، من ئامادەم پارێزگاری لە ژیان بکەم لە هەر ڕێگایەکەوە کە هەستبکەم دەتوانم”