18/04/2021
دوێنێ ڕۆژی شەمە، 17/04/2021، لە بەنگلادش کرێکارانی کۆمپانیایەکی چین-ی کە کار لەسەر دروستکردنی وزەی کارەبا دەکات پرۆتێستێکی گەوەرەیان کرد.
زیاتر لە 2000 کرێکاری ئەم کۆمپانیایە کە تێچوی 2.4 ملیار دۆلارە خۆپیشاندان و پرۆتێستیان کرد بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان کە ماوەیەکە وەریا نەگرتووە هەروەها بۆ زیادکردنی کرێ و کەمکردنەوەی سەعاتی سەر کار بەتایبەت لەم مانگەدا کە ڕەمەزانە. هێزەکانی پۆلیس هەر وەکو هەمیشە زۆر دڕندانە بەرەنگاریان بوونەوە و 5 کەسیان لێکوشتن و زیاتریش لە 12 کەس بریندارن .