کڕێکارانی کۆمپانیایی Deliveroo ماندەگرن

07/04/2021

ئەمڕؤ 07/04  400 کرێکاری کۆمپانیای دیلڤیرۆ ماندەگرن بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانیان.  ساڵی 2018 نقابەی کرێکارەکان کۆمپانیاکەی برد بۆ دادگە بە هۆی کرێی کەمی کرێکاران و مەحرومبوونیان لە پارەی نەخۆشی و هۆڵیدەی بەڵام دادگا کەیسەکەی بە قازانجی کۆمپانیاکەدا بڕیاردا ،  پاساوی دادگاش ئەوە بوو کە گوایە ئەم کرێکارانە کە کاڵاکان دەگەیەننە شوێنی داواکراو ، ئەمانە کرێکار نین بەڵکو کار بۆخۆیان دەکەن بۆیە داخوازییەکانیان ڕەتدەکرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا نقابە و کرێکارەکان دەسبەرداری ئەو مافانە نەبوون کە لە هەلومەرجێکی زۆر خراپی ناسەلامەتیدا کاردەکەن .  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی مانگی پێشوو کە لە نێوانی 300 کریکاردا کراوە سەلمێنرا سەعاتی کاری ئەمان لە دوو پاوەند تێناپەڕێت ، مافی پارەی نەخۆشیی و هۆڵیدەیان نییە ، هیچ حسابێك بۆ سەلامەتییان ناکرێت کە لە کاتێکدا بەردەوام لەسەر شەقامەکاننن و دەچنە هەنێك شوێنی زۆر مەترسیدارەوە ، ئەو ماوەیەی کە ڕادەوەستن بۆ گواستنەوەی کاڵایەکی دیکە بە پارە بۆیان حساب ناکرێت هەروەها زەمانەتی دانی پارەی یا کرێیەك کە بژێوی دروست بکات واتە پێی بژین. ئەمانە داخوازییەکانیانن.

مانگرتنەکە لەم شار و شارۆچکانەی خوارەوە دەستپێدەکات :

London, Sheffield, York, Wolverhampton and Reading

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: