01/04/2021
دوێنێ چوارشەمە، 31/03 قوتابیانی قوتابخانەی پملیکۆی ئەکادیمی، لە لەندەن، لە پۆلەکانیان هاتنە دەرەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان دژ بە بڕیاری قوتابخانەکەیان کە دەیەوێت بەرنامە و سیاسەتی قوتابخانەکە بگۆڕێت.
لە مانگی ئابی 2020 وە بەڕیوەبەرانی ئەم قوتابخانەیە دەیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لە زۆر شتدا لەوانە ناساندنی پۆشاکی قوتابخانە [ یۆنیفۆرم] ، هەروەها گۆڕینی پۆشاکی سپۆرتکردن بە جۆرێکی دیکە، یاساخکردنی ستایەڵی قژی قوتابیانی ئەفەریقی ، قژی کوڕان دەبێت زۆر کورت بێت ، منداڵانی موسڵمان کە لەچکیان لەسەردایە دەبێت یان شین بێت یا ڕەش … زۆر گۆڕانکاری دیکە .
لە ساڵی پارەکەوە، 2020، 30 کارمەند و مامۆستای ئەم قوتابخانەیە ، قوتابخانەکەیان بەجێهێلاوە ، دایکان و باوکانی قوتابییان داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕەبەرانی قوتابخانەکە دەکەن . دروشم و هیتافی قوتابییان دژ بە ڕایسیسزم و هەڵواردن و جیاوازی و ئیسلامۆفۆبیا و ترس لە کەسانی کە ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن ، لەسەر شەقامەکانا دەنگی دەدایەوە. قوتابخانەی ئەکادیمی لە هاتنی حیزبی لەیبەر[ کرێکاران] وە بۆ حوکم لە ساڵی 1997 وە دوای ئەوە کرایەوە کە قوتابخانەی ئەهلین و لە ژێر کۆنترۆڵی پەروەردە و پێگەیاندنی شارەوانییەکاندا نین و بەرنامە و مەنهەجی دیراسی تایبەتی خۆیانیان هەیە کە زۆر جیاوازە لە قوتابخانەکانی دیکە. لە ڕاستیدا ڕاپۆرتێکی زۆر هەیە کە زۆربەی ئەم قوتابخانانە شکستیان هێناوە و ئاستیان ناگات بە قوتابخانە گشتییەکان. کاتێکیش کە حیزبی موحافیزین لە ساڵی 2010 دا هاتنە سەر حوکم برەویان دا بەم قوتابخانانە و زۆری تریان کردەوە و بوجەیکی زۆریشیان بۆ تەرخانکرد لە پارەی باجدەرانی بریتانی .