04/04/2021
دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 03/04 ، یەکێك لە گەورەترین پرۆتێستەکانی بریتانیا دژ بەو لائیحیەی کە دەوڵەت بە تەمایە بیکاتە یاسا کرا، کە هیج جۆرە ئازادییەك بۆ گردبوونەوە و کۆبونەوە و پرۆتێست و خۆپیشاندانێک هەر ئامانجێکی هەبێت و هەر شێوازێك بگرێتە خۆی و ناهێڵێتەوە و گەر ببێتە یاسا هەمو کەمایەتییەك و هەموو مەیلێکی سیاسی دەگرێتەوە.
پرۆتێستەکە لە گەلێك لە شار و شارۆچکەکانی بریتانیا بەڕیوە چوو . ئەمە ناوی هەندێك لەو شارانەن کە ناڕەزاییان ڕێکخست بۆ هەمان مەبەست:, Aberystwyth, Bath, Birmingham, Bournemouth, Brighton, Bristol, Cambridge, Cardiff, Derby, Exeter, Folkestone, Kendal, Lancaster, Lincoln, Liverpool, Luton, Manchester, Newcastle, Northampton, Norwich, Nottingham, Oxford, London، Plymouth and Portsmouth.
لەو پرۆتێستانەدا لە لەندەن پۆلیس خۆی پێنەگیرا و لە ئێوارەدا، درەنگانێك هێڕشی کردە سەر خۆپیشاندەران کە بە زۆر دەیویست بڵاوە بە خەڵكکە بکەن ، بۆیە بەیەکادان دروست بوو 26 کەس دەسگیرکران و بە قسەی پۆلیسیش 10 پۆلیس بریندار بووە.
هاوکاتیش لە بەرلین و هەندێك شاری تر لە هەمان ڕۆژدا خۆپیشاندانی گەورە دژ بە دەوڵەت کرا دەربارەی کەم و کوڕی دەوڵەت سەبارەت بە کۆلنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا و بەدەمەوەچوونی. لە بەرلین بە گوێرەی میدیای بریتانی 38 هەزار کەس لە سەر شەقامەکان بوون و 300 کەسیش گیراون .