27/03/2021
دوێنێ ئێوار ، هەینی – 26/03 ، بۆ جاری سێهەم لە شاری برستڵ خەڵکێکیی زۆر هاتنەوە سەر شەقامەکان دژ بە دڕندەیی پۆلیس و وەستانی ئەو لائحەیەی کە تەرحکراوە دەربارەی بنەبڕکردنی زۆرێك لە مافەکانی مرۆڤ کە بڕیارە بەم زووانە بچێتە بەردەم بەڵتەچییەکانی پەڕلەمان تاکو ببێت بە یاسا.
دوای ڕۆژی یەکشەمەی پێشو ، 21/03 ڕۆژی، 3شەمەش 23/03 بۆ جاری دووهەم خۆپیشاندان و ناڕەزایی درێژەی پێدرا و هەر لەو ئێوارەدا 13 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەسسگیرکران . لە نارەزاییەکەی دوێنێ ئێوارەش 10 کەس دەسگیرکراون . بە گوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیس لە بەرانبەر خۆپیشاندەرانا کە ئاشتیانە بووە دار و ئەسپ و بەردانی سەگ بۆ ترساندن و ئازاردانی خۆپیشاندەران بەکارهێنراون، ئەمە جگە لەبەکارهێنانی شلەمەنی [ سپرەی ] بیبەری توون بۆ دەموچاوی خۆپیشاندەران هەروەها بوونی کۆپتەری پۆلیس بە سەرەوە بۆ وێنەگرتن و چاودێریکردنی خۆپیشاندەران . بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی پۆلیس ئەو بارودۆخە هەتا سەعاتی 1 بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا دڕندەیی پۆلیس و یاسای دیکتاتۆرانی دەسەڵاتدار ناتوانێت خەڵکی لە خۆپیشاندان و کردنی نارەزایی بوەستێنێت هەر بۆیە ئەمڕۆ بڕیارە لەم شارانە خۆپشاندان بکرێت :
Manchester, Sheffield, Birmingham, Brighton, Cambridge, Cardiff, Winchester, Bath, Portsmouth, Lancaster, Nottingham and Kingston upon Thames.
هاوکاتیش بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرانسەری لە بریتانیا بۆ ڕۆژی 03/04 کراوە و چاوەڕواندەکرێت کە گەورەترین خۆپیشاندان بێت لە دوای خۆپیشاندانە 2 ملیۆن کەسەکەی لەندەن دژ بە بە جەنگی ئەمەریکا و بریتانیا و داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 دا.