21/03/2021
ئیسرائیل لە ماوەی 2 ساڵدا 4 هەڵبژاردنی کردووە و هەڵبژاردنی ئایندەش 23ی ئەم مانگەیە، هاوکاتیش ئەوە 9 مانگە پرۆتێست لەوێ دژ بە ئیدارەی گەندەڵی نێتەنیاهو بەردەوامە . ئەم ماوەیە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان کەم کەم بوون و بە ژمارەی کەمیش ، بەڵام دوێنێ شەو دەیەها هەزار کەس حاتەی شوێنی نیشتەجێبوون و کاری نێتەناهۆیان داو داوای دەست لەکار کێشانەوەی لێدەکەن بەهۆی گەندەڵیەوە کە 5 کەیسی لە ئێستادا لە دادگایە. هەندێکیان سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیل و دیاری گرانبەها و هاوکاری کوڕەکەی لە پرۆژەو بزنسەکانیا.
بە پەتای کۆرۆن 6000 کەس لە ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە ، بەڵام لە ئێستادا نزیکە سێ لەسەر چواری دانیشتوانەکەی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە و تا ڕادەیەكیش ئیسرائیل بۆ کاروباری بازرگانی و بزنس کراوەتەوە ، ئەمەش ئومێد دەدات بە نێتەنیاهوو کە هەڵبژاردنەکە بباتەوە.