پرۆتێست لە برستۆڵ

پ22/03/2021

دوێنێ ئێوارە، یەکشەمە، 21/03 پرۆتێستێکی گەورە دژ بە لائیحەکەی پۆلیس و وەزارەتی پۆلیس کرا . لائیحەکە چەندەها خاڵی گرنگی تیادایە کە ئازادییەکانی خەڵك بە هیچ شێوەیەك ناهێلێت بۆ نموون :  هەموو جۆرێك لە خۆپیشاندان و پرۆتێست یاساخە. هەر پرۆتێستك گەر بە مۆڵەتی پۆلیسیش بکرێت گەر دەنگ بەرزبکەنەوە یا مۆسییقای بەزر لێبدەن و هیتافی تیادا بکێشرێت یاساخە و کەسەکان دەگیرێن سزا دەدرێن و پۆلیس بۆی هەیە کە کە پرۆتێستەکە بڵاوە پێبکات.  هەر کەسێك شوختێك بدات لە پەیکەرێك 10 ساڵ بەند دەکرێت ، کەلە کاتێکدا لاقەکردنی ئافرەت لێرە لە 5 ساڵ بەندی تێنەپەڕیوە.  پۆلیس دەسەڵاتی تەواو و پاوەری ڕەهای بەسەر هەمو کەسێکدا دەبێت. پۆلیس بە جلی مەدەنییەوە دەتوانن بچنە ناو پەپ و دیسکۆ و شوێنەکانی ترەوە بەناوی پارێزگاری لە ژنان ، کە خودی پۆلیس بەشێکی گەورەن لە لاقەکردنی ژنان و کچانی بێ دەرەتان کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێ، زیاتر 900 کەیس لە ماوەی 5 بۆ 6 ساڵ لە سەر پۆلیس تۆمارکراوە سەبارەت بە لاقەکردنی پۆلیس لەمانەش تەنها 119 کەیسیان لێکۆڵینەوەی لێکراوە و با قییەکەی تریان فەرامۆش کراوە ، کە یەکێك لە کەیسەکان کەیسی ئافرەتێكی پۆلیسە کە مێردەکەشی هەر پۆلیسە و 8 جار لاقەی جنسی کردووە و شکاتی لێکردووە و هیچی لێنەکراوە. 

دروشمی دوێنی پرۆتێستەکە ئەمانە بوون :  ” لائیحەکە بکوژە”  ” بڵێ نا بۆ دەوڵەتی پۆلیسیی بریتانیا”  ” دەساڵ بۆ کردنی پرۆتێست ، 5 ساڵ بۆ لاقەی جنسی ژنان” 

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: