16/03/2021
دوێنێ ئیوارە و شەو بۆ جاری سسێهەم خەڵکانێکی زۆر هاتنەوە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریی لە مافی ڕەوای خۆیان لە کاتیکدا کە لێرە لە دوو کەس زیاتر کۆبونەوەیان یاسەخە و پۆلیس هەر لە شوێنی خۆیدا سزای پارەیان دەدا.
ناڕەزاییەکانی ئەم دواییە هۆکارەکەی فڕاندنی ژنێکی تەمە 33 ساڵ بوو لە ڕۆژی 03/03لە لایەن پۆلیسێك کە خۆی گاردی کەسانی دەستەبژێری وەکو دیبلۆماسییەکان و پەڕلەمانتارە ناودارەکانی نێو دەسەڵاتە، دواتر لاشەی ئافرەتەکەیان لە دارستانێکی دوور لە لەندەن بە 70 میل دۆزییەوە و کە هەتا ئێستاش نازانرێت جۆری کوشتنەکەی چۆن بووە.
ئەمەی کە ڕویدا نەك هەر لەسەر دەستی خودی پۆلیس دا بوو، بەڵکو فڕاندن و کوژاران و لاقەی جنسیش بەشی زۆری بەرپرسیارییکەی بەر پۆلیس و دەسەڵات و سیاسییەکان دەکەوێت.
بە گوێرەی ڕاپرسێك کە لە نێوانی زیاتر لە هەزار کچانی گەنج و ژناندا کرا 5 ڕۆژ لەمەوبەر، ئەوەی دەرخست کە لە سەدا 94 ی کچانی تەمەن نێوان 18 و 25 ساڵە یا لاقەی جنسی کراون یاخود هەراسان کراون یا بە جۆرێك لە جۆرەکان دەستیان بۆ براوە ، ئەم ڕێژەیە لە نێوانی ئافرەتانی سەر و تەمەن 25 بە ڕێژەی لەسەر 86 بوو. لەم وڵاتەدا هەفتانە لانی کەم 2 ژن دەکوژرێت. ژنان دەزانن کە پۆلیس و دەوڵەت جددی نین لەبنبڕکردنی ئەم کێشە گەورەدا هەر لەبەر ئەوەش زۆربەی ڕووداوەکان بە پۆلیس ڕاناگەینرێت . بۆ نموونە پۆلیس دەیەوێ پاسوەردی یا کۆدی تەلەفونی قوربانییەکان بزانن تاکو بچنە ناوییەوە و زانیاری لەسەر خودی خۆیان بدۆزنەوە و تاکو پەیوەستی بکەنەوە بە لاقەی جنسی یا دەستبۆبردنیان ، کە پۆلیس مافی ئەوەی نییە کە تایبەتمەندی کەس بزانێت.
هەینی شەوەکەی کە گردبوونەوە لەلایەن کچان و ژنانێکی زۆرەوە بوو بۆ ڕێزلێنان لەو ئافرەتەی کە کوژاراوە ، پۆلیس مامەڵەیەکی ئیکجا ناشیرینی کردن . ڕۆژی دواتر و دوای ئەوەش، ئافرەنان و پیاوان خۆپیشاندانێکی گەورەیان کرد و بەرەو بارەگای سەرەکی پۆلیس چوون بە دروشم جیاجیاوە لەوێدا هەندێك لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کران .
دوێنی کاتێك کە حکومەت و سیاسییەکان بڕیاریان دا کە لائیحەیەك بۆ دانی پاوەر، دەسەڵاتی زیاتر بدەن بە پۆلیس، بردە پەڕلەمانەوە تاکو بیکەنە یاسا لە بەندەکانی ئەم لائیحەیە هەر کەس زەرەر بە پەیکەرێك بگەینەێت 10،000 پاوەند سزا دەدەرێت ، پاوەری زیاتر بۆ پۆلیس کە خۆیان سەرپشك بن چی دەکەن … بۆ ئەمەش زیاتر لە 10 هەزار کەس ناڕەزاییان لە دەرەوەی پەڕلەمان دەربڕی بە درروشمی ” نا بۆ دانی دەسەڵاتی زیاتر بە پۆلیس” ” هەموو پۆلیسێك زۆڵە” ” ئازادیی، چی تر کەمکردنەوەیان نا ” و زۆری تر لەم دروشمانە. پۆلیس خەڵکێکی زۆری گرتوە بەڵام نایانەوێت ژمارەکەی ئاشکرا بکەن لە ترسی خۆپیشاندان و ناڕەزایی زیاتر. وێڕای ئەوەش خۆپیشاندانی گەورە بۆ کاژێری 12 ی ئەمڕؤ ڕێکخراوە . گومانی تیادا نییە کە دەوڵەتی بریتانی باشترین دەرفەتی بۆ ڕەخساوە بە بیانوی کۆرۆناوە بۆ دانی پاوەری زیاتر بە پۆلیس وکەمکردنەوەی ئازادییەکانی خەڵکی .