28/02/2021
یاسا هەمیشە بۆ هەژارانە، هەر دەبێت ئاواشبێت . هۆکارەکەش ئاسانە. کێن ئەوانەی یاسا دادەنێن؟ بێگومان دەسەڵاتداران، سامانداران، سیاسیییەکاکانی کە لە دەسەڵاتدان ، لە حکومەتدان ، لە دەوڵەتدان. خۆ ناکرێت مرۆڤ ئەوەندە گەمژە بێت یاسایەك دانێت ، سیاسەتێك بەڕێبکات کە دژ بەخۆی بێت. ئەوە ئێمەین کە گەمژەین، نەك ئەوان، کە دەیانکەین بە یاسادانەر ، بە دەسەڵاتدار، بە کەڵەگا بەسەرخۆمانەوە.
لە بریتانیاو زۆرێك لە وڵاتانی دیکەدا سوپەر دەوڵەمەندەکان یا باج [ تەکس] نادەن ، یاخود هەر زۆر کەم یا بەدەگمەن تیایدانەیە کە بیدات. بۆ ئەمەش بارەگای بزنسەکانیان دەگوێزنەوە ئەو وڵاتانانەی کە بڕی باج لەسەر کۆمپانیاکان کەمن ، وەکو ئیرلەندە لە سەدا 12.5، تاڕادەیەکیش ئەمەریکا کە لە سەدا 15 یە بەڵام جۆ بایدن دەیەوێت سەریخات بۆ لە سەدا 28 ، لە بریتانیا لە سەدا 19یە ، یاخود دەچنە شوێنێکی دیکە کە هەر تەکس نایگرێتەوە، دیارە ئەمەش کە دەیکەن نایاسایی نییە بەڵکو بە پشت و پەنای یاسایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەم ڕۆژانەی پێشو لە سەدا 10 سامانی جیهان لەو شوێنانەدا حەشاردەرێت کە باج نایگرێتەوە ئەمە لە کاتێکدا ، ئەم سامانەش بە ڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 2.7 ی داهاتی هەموو جیهان. هەر بە گۆوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، زیاتر لە ملیارێك خەڵک لەم جیهانەدا هەژارن.
ئەم سامانەی دەوڵەمەندەکان لە نێوانی مانگی نیسان و مانگی تەموزی پارەکەدا ، 2020 ، بە ڕێژەی لە سەدا 27.05 بەتەنها لە 4 مانگدا چووەتە سەرەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە باقییەکەی دیکەی جیهان لە ناڕەحەتیدا ژیاوە.
ڕاپۆرتەکە دەڵیت ئەگەر ئەم سامانە حەشاردراوە ، یاخود باج لێنەدراوە، بە بڕی لە سەدا 20 بۆ لە سەدا 30 باج بدەن هەر لە بەنگلادشا 9 ملیۆن خەڵکی پیر لە هەژاری دەربازدەکات ، لە وڵاتی چاددا بەم پارەیە دەکرێت 38 هەزار قوتابی پێبگەیەنێت [ وێنەی دووهەم وێنەی قوتابیانی چادە ] ، لە ئەڵمانیا دەکرێت 8000 تۆرنیددۆی با، کە وزەی کارەبای پی دروستدەکرێت، دابنرێت .
دیارە قسە هەر لەسەر سوپەر دەوڵەمەندەکانە ، نەك ئەوانی دیکە ، بە دڵنناییەوە کە بڕی باج زیاد بکرێت و گەندەڵی تیادانەکرێت خەڵکێکی زۆر لە داوی هەژارری ڕزگاری دەبێت . دیارە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ڕیفۆرم هەژاریی و قۆرت و نەگەبەتییەکانی دیکەی کە بەدوایدا دێن، چارەسەردەکات . ئەمە کاری نەکردەیە و هەرگیز لەسای ئەم سیستەمەدا ڕیفۆرمێکی بنەڕەتی ڕوونادات . زانینی هۆکارەکە ئاسانە ئەویش ئەوەیە کە دەبێت ڕیفۆرم لە ژیان و سامانی ساماندارانابکرێت ، ئایا ئەوان خۆیان ڕێگای ئەوە دەدەن؟ مێژوو سەلماندوییەتی کە نایدەن.