11/03/2021
ڕۆژی 3شەمە شەپۆلێکی تری خۆپیشاندان وناڕەزایی لە ئەسینای یۆنان دەستیپێکرد و تاکو دوێنێ شەویش بەردەوام بووە . بە دەیەها هەزار گەنج هاتنە سەر شەقامەکانی ئەسینا هەر بەدەرکەوتنی کرتەیەکی ڤیدیۆیی کە پۆلیس چۆن دڕاندانە بەربوەتە گیان گەنجێكی 26 ساڵەی قوتابی گوایە یاسای لۆکداونی شکاندووە.
ئەم گەنجە تەنها هاتۆتە دەرەوە لەسەر تەختەیەکی دانیشتن تاکو خۆی بداتە بەر هەتاو و هەناسەیەك بدات پاش ئەوەی کە لەوی لە مانگی نۆڤمبەری پارەوە ، 2020 ، لۆکداون بەردەوامە. پۆلیس سزای گەنجەکەی بە 300 یورۆ داوە ، ئەویش قسەی لەگەڵدا کردون بەڵام ئەوان لەبری ئەوە بەربوونەتە گیانی و زۆر خراپ مامەڵەیان کردووە. بێ گومان هۆکاری وەکو بوونی سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەشوف] و بێ کاری و لۆکداون و بوونی پۆلیس لە حەرەمی زانکۆکانا و کەمتەرخەمی حکومەتی یۆنان لە پرسی کۆرۆنا و چارەسەریدا ، ئەمانە هەمووی ڕۆڵی خۆیان بینیوە بۆ هاتنە سەر شەقامی زۆرێك لە خەڵک.