ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕیی بریتانیا لە کودەتاکەی 1953 ی ئێراندا:

ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕیی بریتانیا لە کودەتاکەی 1953 ی ئێراندا:

زاهیر باهیر

19/08/2020

لەم ڕۆژانەدا ڕۆژنامەی گاردیان پاش 67 ساڵ لە کودەتاکەی ساڵی 1953 کە دکتۆر موصەدەقی تیادا لابرا و شا هێنرایەوە بۆ سەر تەخت نهێنی ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕی بریتانی، MI6 و ئەمریکی CIA، ئاشکراکرد. حەمەڕەزا شا کە ساڵی 1951 هاتە سەر تەخت دکتۆر موصەدەق بووە سەرەك وەزیران چی تر لای بریتانیا و ئەمەریکا قەبوڵنەدەکرا بۆیە  هەر لە سەرەتاوە ئەوان لە هەوڵی لێخستنی موصەدق-دا و گەڕانەوی شادا،بوون.  من لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەو هەوڵە دەخەمە پێشچاوی بردەرانی فەیسسبوك و لینکە ئینگلیزییەکەش لە خوارەوە دادەنێم بۆ زیاتر زانیاری بۆ ئەوانەی کە کە زمانی ئینگلیزی دەزانن.

لە ڕاستیدا ئەم زانیاریانە لە زمانی سەرۆکی ئەو کاتەی تۆڕی سیخوڕی MI6 کە لە ساڵی 1985 دا لە دیمانەیەکدا درکاندویەتی، زۆر راستیی وتوە بێ ئەوەی ڕێگا بدات کە بە کامیرا خۆی پیشاننبدرێت، بەڵام دیمانەکە بووە بەژێرەوەو لەبیرکراوە و فەرامۆشکراوە تاکو ئەم ڕۆژانە کە بەدواچونی ئەو کەیسە کراوە بە تێپەڕبوونی 67 ساڵ بەسەریدا.

  • ماوەیەکی زۆری ویستوە بۆ دەزگەی سیخوڕیی بریتانیا تاکو قەناعەت بە ئەمەریکا بکات لە کردنی کوەدەتاکەی ساڵی 1953. بەڵام هاوکات خۆیان کۆڵیان نەداوەو هەر لە سەرەتاوە هەوڵی دروستکردنی سیخوڕیان لە شوێنە هەستیارەکانا کردووە و بەرتیلیان بە پارەی کاش لە ناو قوتوو و پاکەتی پسکیتا وەکو خەڵات بۆ پەڕلەمانتارەکانی ئێران، ناردووە.
  • هەر ئاواش هەردو دەزگە سیخورییەکەی بریتانیا و ئەمەریکا توانیویانە پەیوەندی بە ئەشرەف خانی خوشکی گەورەی حەمەڕەزا شاوە بکەن تاکو قەناعەت بە حەمەڕەزا بکات بە گەڕانەوەی ئەو پاش لابردنی دکتۆر موصەدەق.
  • وردە وردە پلانەکە دانراوە بە داواکردن لە نۆرمەن دێربیشەر، Norman Darbyshire ، کە ئەو پلانەکە بگرێتە ئەستۆ ، کە ئەو کاتە ئەو سەرۆکی محەتەی ڕادیۆی وڵاتی فارس بووە لە قوبرس و بگەڕێتەوە بۆ لەندەن.  ئەم کابرایەش لە ساڵی 1993 دا مردووە.
  • هەتا ئەم دیمانەیە و بەڵگەکان کە بەرچاو کەوتون ، حکومەتی بریتانی بە حکومەتی حیزبی کرێکاران و پاریزەرانەوە، نکوڵی ئەوەیان کردووە کە بریتانیا لەو کودەتایەدا، ڕۆڵی ئەساسی هەبووبێت.
  • شا لە ساڵی 1951 دا ناچار بووە کە موصەدەق بەسەرەك وەزیران دانێت پاش ئەوەی کە دەنگێکی زۆری هێناوە و لە لایەن ئەنجومەنی پەڕلەمانی ئێرانەوە . ئەمیش یەکەم کار کە کردویەتی خۆماڵی کردنی کۆمپانیای نەوتی ئەنگلۆ- ئێرانیان بووە کە دواتر بە کۆمپانیای پیترۆڵی بریتانی ناسرا،  BP .
  • ساڵی 1951 بریکاری سەرەك وەزیرانی بریتانی ، Anthony Eden ، بێ ئەوەی ڕاوێژ بە کەسە دەسڕۆیشتووەکانی ناو حکومەت بکات ، یەکسەر سیخوڕی سەردەمی جەنگ و ئەکادیمای Robert Zaehner ، سەرپشك کرد و ناردی بۆ ئێران تاکو موصەدەق لادەن بە دانی بەرتیل بە بە ئەندامانی پەڕلەمان و کەسە شۆرەتدارەکانی ئێران ڕێگەی بۆ ئەمە خۆشکرد .  بۆ ئەمەش نۆرمان دێربەشەر دەڵێت ” لام وا یە زیاتر لە  ملیۆنێ و نیوێکمان، پاوەند،  لە ڕێگای ناردنی پارەوە لەناو قوتوو و پاکەتی  پسکیتەوە بۆ ئەم مەبەستە، ناردەوە بۆیان ” .  بەڵام  Robert Zaehner نەیتوانی هیچ بکات و فەشەلی هێنا لە کودەتاکەدا و گەڕایەوە بۆ بریتانیا، ئەو دەڵێت کودەتاکە 700 هەزار پاوەنی تیادا سەرفکراوە.
  • داربێشەر دەڵێت هەوڵەکانی چڕتر کردوە لەگەڵ پارەدا کەلوپەل و کاڵاشی بۆ دەناردن. دەڵێت توانی کە زانیاری زۆری لە ڕێگای کۆماندەیەکی ئێرانیەوە دەست کەوتووە ئەویش تەنها بە ناردنی چای لوبتن کە تەنها 2 پاوەندی ئەو کاتە نرخەکەی بووە . ئەو دەڵێت توانی برایانیش قەید بکات کە لە خێزانی سامانداری anglophile بووە، ڕاشیدییەکان، و لە ڕێگای ئەوانیشەوە خەڵکی دیکە.  دەڵێت ئەو کەسانە زۆر شادومان بوون بە وەرگرتنی پارەکە و واشی هەست کردووە کە موصەدەق مەترسییەکی گەورەیە لەسەریان .
  • سیخوڕی بریتانیا توانیویانە کە جەنڕاڵ فەیزوڵا زاهیدی دەستەمۆ بکەن بیگرنە خۆیان. جەنراڵ زاهیدی زۆر نزیك بووە لە حەمەڕەزا شاوە زانیویانە کە شا زۆر متمانەی پیدەکات.
  • نۆرمان دێربیشەر دەڵێت دوای ئەوەی کە کودەتاکەی ئۆکتۆبەری ساڵی 1952 سەری نەگرت و گرفتی تێکەوت و موصەدەقیش پەیوەندی دیپلۆماسیانەی لە تەك بریتانیادا بڕی و هەمویانی دەرکرد ، ئیتر ئەو پلانەکەی ڕادەستی دەزگەی سی ئایی ئەی کە لە بەیروت بوون، کردووە . لەگەڵ ئەوەشدا سی ئای ئەی زۆر بەلایانەوە گرنگ نەبووە و ئەمانیش نەیانتوانیوە هیچ بکەن بە بێ ئەمەریکا.
  • دێربیشەر بە دیمانەکەرەکە دەڵێت : لە سەرەتای 1953 دوای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕاشیدییەکانا توانمیان کە یەکەی سەربازی زۆر دروست بکەین ئەوەندە هەبوون کە بتوانین کارەکەمانی پی ئەنجام بدەین . بەڵام کە لەندەنمان ئاگەدار کردوە ئەوان وەڵامێکی ساردیان پێداینەوە و سەرۆکی ئەو کاتەی هەموو دەسگەی سیخوڕیش لە منداڵێکی 10 ساڵ، زیاتری لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین نەدەزانی .
  • هەر لەو ساڵەدا 1953 ، هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت پلانەکە گۆڕاو ئامادەبوو ن کە هانی حەمەڕەزا شای گەنج و نائەزموون و قەلق بدەن و ئامادەبێت کە لە کودەتاکەدا بەشداری بکات و بە ڕاگەیاندنێك موصەدەق لادات و جەنڕاڵ زاهیدی بکات بە سەرەك وەزیران. بەم شێوەیە هەموو شت مەیسەر بکرێت.  ئیدی دێربشەر و سەرۆکی سی ئای ئەی، چوون بۆ پاریس بۆ بینینی ئەشرەف ، خوشکی گەورەی حەمەڕەزا شا ، تاکو قەناعەتی پێبکەن کە بگەڕێتەوە بۆ ئێران تاکو براکەی دڵنیابکاتەوە کە بریتانیا و ئەمەریکا زۆر جددین لە کردنی ئەم کودەتایەدا.  دێربیشەر دەڵێت : ئەشرەفمان دڵنیا کردەوە لەوەی کە ئەوان ئامادەی دانی هەموو سەرفیاتێکن و ئیتر سەفتە پارەیەکی زۆرمان نیشان دا ، بە بینیی  چاوی لە خۆشیدا ئەبریسسکایەوە ، دەستبەجی وتی ئەو دەچێت بۆ شاری ‘ نیس’ کە شارێکی فەرەنسایە ، بۆ هەفتەیەك، شتەکانی کۆدەکاتەوە ، دەگەڕیتەوە بۆ ئێران.
  • هەر لەو دیمانەدا دێربیشەر پێی لەوە نا کە ئەوان سەرۆکی پۆلیسی [ موحەمەد ئەفشارەتیس] موصەدەقیان ڕفاندووە بەڵام وتی مەبەستمان کوشتنی نەبووە .  ئەو لەلایەن گەنجێکی پاسەوانییەوە کاتێک کە شاردویانەتەوە  لە دوای ڕفاندنی، تەقەی لێکراوە کوژراوە، ئەوە هەرگیز لە پلانمانا نەبووە.
  • لە 19/08/53 دا ، 67 ساڵ لەمەوبەر پاش چەند هەڵەیەك پیلانەکەیان سەری گرت و دکتۆر موصەدەدقیان دەسگیر کرد و نایانە بەندیخانە بۆ 14 ساڵ تا ئەو کاتەی هەر لەوێ گیانی لەدەستدا. دێربیشەر دەڵێت بریتانیا ڕازی نەدەبوو بە هاوکاریکردنی موصەدەق هەر ویستیان کە لە کۆڵی بکەنەوە چونکە مەترسی خەتەری ڕوسیا هەبوو لە هەژموون و ڕۆلی خۆیان لەسەر ئێران .

https://www.theguardian.com/world/2020/aug/17/british-spys-account-sheds-light-on-role-in-1953-iranian-coup?CMP=share_btn_link

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.