ئیسرائیل و خۆپشاندان

ئیسرائیل و خۆپشاندان

25/07/2020

شەقامەکانی ئۆرشەلیم لە مانگی ئایارەوە لە خۆپیشەندەران بەتاڵ نەبوون.  بە بەردەوامی لەسە پرسی جیا جیا خەڵکی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.  لە سەرەتادا سەبارەت بە دادگاییکردنی سەرەكوەزیران ، نێتەناهوو ، لەسەر گەندەڵی کە بە سەدەها هەزار دۆلار بەرتیلی لە شیوەی خەڵاتی جیا جیادا لە برادەرە ملیاردەرەکانی وەرگرتووە هەروەها دەستوەردان لە یاسای  میدیای ئیسرائیل دا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ کە خزمەت بە خودی خۆی و پلانەکانی بکات.

ئەم خۆپیشاندانانە وردە وردە لە زیادبونابوو دوای هاتنی نەخۆشی کۆرنا کە حکومەتی ئیسرائیلی گرنگی و بایاخی لە لە پارێزگاریکردنی ژیانی هاووڵاتییانیدا، پێنەدا.  لە وڵاتێکی 9 ملیۆن کەسیدا ، لە وڵاتیکدا کە گەورەترین هێزی سەربازی لە ڕؤژهەڵاتی ناویندا هەیە ، لە وڵاتێکدا کە دەزگەی سیخوڕی ئەوەندە بەهێزە کە ئەمەریکا و بریتانیا لەییانەوە فێر دەبن و هاوکاریان دەکرێت ، زیاتر 58 هەزار کەس تووشبووە و442 کەسیش گیانیان لەدەستداوە .  نەهامەتییەکانی کۆرۆناش بێکاری بە ڕێژەی لە سەدا 20 سەرخستووە.

لە هەفتەی پێشووەوە کە شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا گەڕاوەتەوە بۆ ئیسرائیل ، حکومەت بڕیاری دا کە چێشتخانەو بارەکان و یانەکانی شەوان دابخات و هاوکاتیش ڕۆژی 4 شەمە پەڕلەمان دەسڕۆییەکی [ صەلاحیات] زیاتری دا بە حکومەت لە بەکارهێنای یاسای ئیمێرجنسیدا.

بەم هۆکارانە بە هەزارەها خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان هەر لەبەر ئەمەش پۆلیس چەکی فشاری ئاوپرژێنی دژە بە خۆپیشاندەران بەکارهێناو و هاوکاتیش 55  کەسی لێگرتوون.

 

ژنکوشتن لە تورکیا

ژنکوشتن لە تورکیا

23/07/20

ئەو وێنەیەی سەرەوە، وێنەی Pınar Gültekin کە کچێکی گەنجی 27 ساڵە  لە لایەن دۆستە ژندارەکەیەوە کوژراوە بە شێوەیەکی یەکجار دڕندانە. هەندێك لە فێمەنیستەکان لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەدا پرۆتێستێکیان ئەنجامدا بۆ یادەکردنەوەی Pınar و دژایەتتیکردنی ژنکوشتن .

بە گوێرەی راپۆرتێکی 2009 لە سەدا 42 ژنانێك کە تەمەنیان لە نێوانی 15 ساڵ بۆ 60 ساڵە بە دەستی توندوتیژی جەسەدی یاخود سێکسشیۆڵی، ناڵاندویانە.

لە ساڵی 2019 دا 474 ژن، کە هەفتانە دەکاتە زیاتر لە 9 ژن،  بە زۆری لە لایەن مێرد و کەسوکاریانەوە کوژراون . زیاتر لە ئەم ژمارەیە بۆ ئەمساڵ 2020 پێشبینی هەڵکشانی دەکرێت بە هۆی بارودۆخی کۆرۆناوە کە بووەتە هۆی کەرەنتینەکردنی خەڵکی لە ماڵەوە.  جگە لە توندوتیژی لاقەی جنسی کە بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی لە تورکیا بەهۆی لێنەپرسینەوەی پیاوانەوە، ئەگەریش ڕووبەڕووی بەرپرسیاریی بووەوە ئەوە گەر ئامادەیی مارەکردنی قوربانییەکەی هەبێت ، ئەوە سزاکەی لەسەر هەڵدەگیرێت.

لە وڵاتێکدا کە سەرەك کۆمارەکەی ، ئەردۆگان، و ئاکەپە بڵێن ئەوەی کە ئافرەت دەیکات بێ ڕەوشتییە و شووڵهەڵکێشانە و یاری پێکردنیانە لە لایەن کۆمۆنێتی فێمەنیست و هاوڕەگەز خوازانەوە ، کە ئەمەش زۆر هەڵەیە، یاخود   خودی ئەردۆگان ، بڵێت  ”  ژنان یەکسان نین بە پیاوان و ئەوانەشیان کە منداڵیان نییە، نوقسانن”   هەروەها کۆنە سەرەكوەزیران، بینالی یاڵدریم بە لایەنگرانی خۆیانی وتوە ” ئەو ئافرەتانەی کە پۆشاکی کورت لەبەردەکەن لە بری ئەوەی هێڕشی جەسەدییان بکەنە سەر، ئەوە لەسەر شەقامەکان بە دەمی هەراسانیان بکەن”   جا کە سەرەکكۆمار و سەرەكوەزیران ئەمە بۆچون و ڕایان بێت لە میدیای فەرمی و نافەرمییەوە ئتر چی تر چاوەڕاون دەکەیت ، جگە لە کوشتنی زیاتری ئافرەتان؟!!!

کاتێک کە پیاوان بە کاری توندوتیژی هەڵدەستن و دەدرێنە داگا ، گەر پۆشاکی جوان لەبەر بکەن، بە ڕەسمیانی ئیسلامیانە بچنە پێشەوە سزاکانیان لەسەر کەمتر دەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەو توندوتیژییەشدا هێشتا ڕێژەی جیابوونەوە، ڕۆژ بە ڕؤژ لە زیادبوندایە.