نامەیەکی مارکس بۆ پرۆدۆن کاتێک کەلە پاریسە ، داوای لێدەکات کە بەشداری لە دەستەی [عوسبەی] شیوعیدا بکات*  

نامەیەکی مارکس بۆ پرۆدۆن کاتێک کەلە پاریسە ، داوای لێدەکات کە بەشداری لە دەستەی [عوسبەی] شیوعیدا بکات*

و: زاهیر باهیر

برۆکسل

05/05/1846

خۆشەویست پرۆدۆن:

لەو کاتەوەی کە پاریس-م بەجێهێشتوە لەبیری ئەوەدام کە نامەت بۆ بنوسم بەڵام بارودۆخەکە، کە بەدەر بوون لە کۆنترۆڵم، بەربەستبوون لە نوسینیا.  زیادەسەرقاڵی و بێزاریم و هاوکاتیش  گواستنەوەم بۆ خانویەکی دیکە، ئەمانە هۆکارەکانی بێدەنگیم بوون، تکایە باوەڕم پێبکە.

وێڕای هەموو ئەوانەش ئێستا بە هاوکاری  دووان لە برادەرەکانم ، فردریك ئەنجلس  و فلیپ جیگۆت ، Philippe Gigot ، (کە هەردوکیان لە برۆکسلن) ، کۆمیتەیەکم  لە بەردەوامبوونی نامەگۆڕینەوەدا لەتەك کۆمۆنیستە ئەڵمانییەکان و سۆشیالیستەکانا ڕێکخستوە نەك هەر تەنها بۆ مەبەستی لێدوان لە پرسە زانستییەکان، هەر ئاواش بۆ پێداچوونەوەی نووسینە فرە خوێنەرەکان و پڕوپاگەندەی  سۆشیالیستیی، وەکو ئامرازێێك بۆ کەڵکوەرگرتنی لە ئاڵمانیا.  ئامانجی سەرەکی نامە گۆڕینەوەکانمان هەرچۆن بێت بۆ پەیوەستبوونەوەی سۆشیالیستە ئاڵمانەکانە لەگەڵ سۆشیالیستە فەرەنسی و ئینگلیزەکانا بۆ ئاگەدارکردنەوەی بێیانەکان لە بزوتنەوەکانی  سۆشیالیستیی لە ئەڵمانیا و هەروەها بەئاگاهێنانەوەی  ئەڵمانەکانیش لە ئەڵمانیا سەبارەت بە گەشەکردنی سۆشیالیزم لە فەرەنسا و ئینگلتەرەدا.  ئا لەم ڕێگایەوە جیاوازییەکان دەتوانرێت ڕۆشناییان بخرێتە سەر، لەم بارەشدا کەسەکان دەتوانن ئاڵوگۆر لەبارەی ئایدیاکان و ڕەخنەی بێ لایەنانەیان دەستگیربێت.  ئەمە هەنگاوێکە کە بزوتنەوەی سۆشیالیستیی دەبێت لە دەربڕینە ئەدەبییەکانیا بینێت تاکو لە سنوردارێتی نەتەوەیی ڕزگاری ببێت.  هەروەها لە چالاکی و کاری ئێستادا بە دڵنیاییەوە زۆر بە سوودە بۆ هەموو کەسێك کە بە ئاگابێت لەم پرسانە کە لە دەرەوەن ئەوەندەی کە بە ئاگان لە پرسەکانی  نێو وڵاتانی خۆیان.

نامەکانمان هەر بە تەنها بۆ کۆمۆنیستەکان لە ئەڵمانیا، نییە، بەڵکو بۆ سۆشیالیستە ئاڵمانەکانیشە لە  پاریس و لەندەنیش.  لە ئێستاشدا پەیوەندیمان لەتەك ئینگلیزەکانا  دروستبووە.  سەبارەت بە فەرەنساش ئێمە هەموومان باوەڕمان وایە لە خۆت  باشتر کەسێکی دیکە نادۆزینەوە.  خۆتیش ئەوە دەزانیت ئینگلیز و ئەڵمانەکان ڕێز و تەقدیری تۆ زیاتر لە پیاوانی وڵاتەکەی خۆت دەگرن.

ئا لێرەدا تۆ مەبەستەکە دەبینیت، کە ئافراندنی گۆڕینەوەی نامەکانە  بەڕێكوپێکی و زامنکردنی ڕێگاکانی دووکەوتنی بزوتنەوەی سۆشیالیستییە لە وڵاتانی جیا جیادا تاکو بەرەنجامێکی دەوڵەمەند و هەمە چەشنەی ئاوای هەبێت کە هیچ تاكێك ناتوانێت بە تەنها بەخۆی، بەدەستیبهێنێت.

گەر تۆ پێشنیارەکانمان پەسەندبکەیت، پارەی پوولی نامەکانی  کە پێت دەگات و هەروەها ئەوانەشی کە دەینێریت، لای ئێمەوە دەدرێت، چونکە ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە لە ئەڵمانیا حسابی دانی  پارەی ئاڵوگۆڕکردنی نامەکانیشن لە هەردوو لاوە.

لە ناردنی نامەکانتا تۆ ئەم ئەدرێسە لۆکاڵییە بەکاردەهێنیت: M. Philippe Gigot, 8 rue Bodenbrock. . هەر هەمان ئەدرێسیشە بۆ ناردنی ئەو نامانەی کە لە برۆکسل-وە دەنێررێت.

پێویستم بەوە نییە ئاماژە بەوە بکەم کە هەموو نامە ئاڵوگۆڕکراوەکان لە لایەنی تۆوە، دەبێت تەواو زۆر نهێنیانە بن، چونکە پێویستە زۆر بە ئاگا بین لە کەشفنەکردنی برادەرکانمان لە ئەڵمانیا.

تکایە بە زویی وەڵامبدەرەوە،  هەروەها متمانەی دڵسۆزی برادەرایەتیمان قەبوڵ بکە.

دڵسۆزی خۆت

کارڵ مارکس

……………………………………………..

*بەداخەوە ئەوەی کە لە ئەدەبیاتی مارکسیی و ئەنارکییستیدا دەردەکەوێت تەنها ئەم نامەیە و وەڵامەکەی پرۆدۆنە بۆ مارکس، نەك هەر لە زمانی ئینگلیزیی بەڵکو لە زمانی ئیتالیی و فەرەنسیشدا. کاتێکی زۆرم بۆ دۆزینەوەی نامەکانی دیکەی نێوانیان، تەرخان کرد بەڵام لەم دوانەی کە لەبەردەستدایە چ نامەیەکی دیکەیانم بەرچاو نەکەوت.  تەنانەت دوو هاوڕێم ئەرشێف و ئەدەبیاتی ئەم دوو ئاراستە سیاسییەی لە ئەدەبیانی ئیتالی و فەرەنسی-دا پشکنی، ئەوانیش هیچی دیکەیان لەم دوو نامەیە زیاتر نەبینی.

جێگای سەرسوڕمانە، چونکە نامەکانی هەردوکیان ئاماژە بەوە دەکەن کە نامەی دیکە لە نێوانی هەردوکیاندا ئاڵوگۆڕ کراون.  دوای ئەوەش ناکرێت لە ماوەی 19 ساڵدا ( 1846 تاکو 1865 )  کە پرۆدۆن مردووە نامەی دیکە لە نێوانیانا نەبووبێت.

هۆکاری دەرنەکەوتنی نامەکانی دواتریان زۆر ناڕوونە. رەنگە بگەڕێتەوە بۆ چەند  هۆکارێك کە لەوانە ڕەنگە بە هۆکارێك ئەو نامانە لە ئەرشێف دەرهێنرابێتن و لەناوبرابن ، یاخود ڕەنگە هەر لە سەرەتادا ئەرشێف نەکرابن ، ڕەنگیشە هۆکاری دیکە هەبێت کە بۆ من لە ئێستادا، ئاشکرا نییە.

دیارنەمانی نامەکانی دیکەی نێوانی مارکس و پرۆدۆن هەرچی هۆکارێکی هەبێت جێگای داخە و شاردنەوەی شاکارێکی هزریی گرنگی ئەم دوو مەزنە پیاوەن کە هەر یەکەیان سەبارەت بە هزر و ڕێڕەوی خۆیان، ڕۆڵی گەورە و شوێنی دیاریکراوی خۆیان هەبووە و هەیە.  وەرگێڕ.

 

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.