کورتەیەك لە ژیان و کارەکانی پرۆدۆن
و: زاهیر باهیر
بەشی حەوتەم:
پرۆدۆن بەردەوامبووە لە دژایەتیکردنی هەردووك: سەرمایەدار و موڵکییەتی دەوڵەتیش. لە تئیوری موڵکییەتدا، پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات ” ئێستا لە 1840دا من بە تەواوی و بێ پێچ و پەنا و بەڕاشکاوانە فکرەی موڵكییەت لە هەردوكیاندا: گروپیش و تاکیش، ڕەتکردۆتەوە” بەڵام کاتێک کە چووەوە بەسەر تئیورەکەیدا و تازەی کردەوە دەڵیت ” موڵكییەت گەورەترین هێزی شۆڕشگێڕییە کە بە توانایەکی بێ ئەندازەوە دەتوانێت خۆی دژ بە دەسەڵات ڕێکبخات” هەروەها ” وەزیفەی سەرەکی تایبەتی موڵکییەت لەناو خودی سیستەمەکە، دەکرێت وەکو دژە-وەزنێك بێت بەرانبەر بە هێزی دەوڵەت، بە کردنی ئەمەش زەمانەتی ئازادیی تاك دەکات” . لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بە بەردەوامی دژ بە چەقبەستنی سامان وموڵکییەت بووە لە دەستی جوتیار و پیشەگەر و خاوەنداراندا هەر بەو شێوەیە دژ بە موڵکییەتی تایبەتی زەویش بووە. ” ئەوەی کە ناتوانم قەبوڵی بکەم سەبارەت بە زەوی لەبەر ئەوەی کە ئەو کارەی تێیدا دەکرێت مافی ئەو کارە دەداتە دەست خاوەندارێتییەکەی ” لەوەش زیاتر هێشتا ئەو هەر باوەڕی وابووە کە ” موڵکییەت” دەبێت بە یەکسسانی دابەشبکرێت و سنوردار بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕاستیدا بەکاریدەهێنن بۆ تاکەکان، خێزانەکان هەروەها جەمعییەکانی کرێکاران، کە بەکاریدەهێنن” پرۆدۆن بەرگریی لە مافی بۆماوەیی کردووە و هاوپشتیکردووە ” وەکو یەکێك لە بنیاتنەرانی خێزان و و کۆمەڵ ” . لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕەتیکردۆتەوە کە ئەم بۆ ماوەییە بەدەر لە موڵکیەتی شەخسی درێژبکرێتەوە و جەدەلی ئەوەی کردووە ” لە سای یاسای جەمعییەدا ، مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕ بە سامانەوە، ئامرازەکانی کار ناگرێتەوە”
لە ئەنجامی دژبوونی بە قازانج ، کاری کرێگرتە، چەوساندنەوەی کرێکاران، خاوەندارێتی زەوی و سەرمایە هەروەها موڵکییەتی دەوڵەت، پرۆدۆن هەردك کاپیتاڵیزم و کۆمۆنیزمی ڕەتکردەوە. ئەو چەمکی کۆمەکی بەرانبەرانەی، mutualism ، بۆ جۆری ئەناکیزمەکەی بەکاردەهێنا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان لە لایەن کرێکارانەوە. لە دیدی ئەوەوە پیشەگەرانێك کە کار بۆخۆیان دەکەن، جوتیاران و هەروەها هەرەوەزییەکان، ئەمانە مامەڵە بە بەرهەمەکانیانەوە لە بازاڕادا دەکەن. لای پرۆدۆن کارخانەکان و شوێنەکانی دیکەی سەر کاری کرێکاران کە لە لایەن ” حەمعییەکانی کرێکارانەوە” بەڕیوەدەبرێن، ئەمانە لە سەر ڕێڕەویکردنی پرنسپڵەکانی دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ کاردەکەن. دەوڵەت هەڵدەوەشێتەوە لە شوێنەکەی کۆمەڵ لە لایەن فیدراسوێنی ” کۆموونە ئازادەکانەوە” ڕێکدەخرێت، ( کۆموون شارەوانیی لۆکاڵییە لە فەرەنسا ). پرۆدۆن لە ساڵی1863 دا، وتی ” هەموو ئایدیا ئابوورییەکانم کە لە ماوەی 25 ساڵەی پێشودا گەشەیکردووە دەتوانرێت لەمەدا خۆی ببینێتەوە: فیدراسوێنی کشتوکاڵی- پیشەسازیی. سەراپای ئایدیا سیاسییەکانیش لەم هاوشێوە فۆرمیلەدا تواوەتەوە: فیدراسوێنی سیاسیی یاخود نانێوەندگەرایی”
پرۆدۆن دژ بوە بە دانی سوو و کرێی خانوو، بەڵام هەوڵی ئەوەی نەداوە کە بە یاسا هەڵیانوەشێنێتەوە ” ناڕەزایی دەردەبڕم کاتێك کە ڕەخنەی ئاڵۆزی دەسگەکانم کردوە لەوانە کە موڵکییەت بەردی بناخە بووە، هەرگیز مەبەستم ئەوە نەبووە یاساخکردن یاخود سەرکوتکردنی بەکرێدانی زەوی و سوو لەسەر سەرمایە بە ڕاگەیاندنییکی سەروەران، ڕووبدات . من وا تێدەفکرم هەموو ئەم دیمەنانە چالاکی بەشەرەیەتن و دەبێت بۆ هەموان بەلاش و خۆبەخشانە بێت: من داوا دەکەم کە نە گۆڕانکارییان تیادا بکرێت ، نە بەربەستبکرێن نە سەرکوتیشبکرێن، بەڵکو پێچەوانەی ئەمە سروشتیانە بەرهەم بهێنرێت و زەرووریین بە گوێرەی ئەو پرنسپڵی جیهانییەی کە من پێشنیارم کردووە” مامەڵە بکرێن.
شۆڕش
پرۆدۆن شۆڕشگێڕ بووە، بەهەرحاڵ شۆيشگێڕێتییەکەی ئەو توندوتیژیی و جەنگی ئەهلیی نەبووە، بەڵکو گۆڕینی کۆمەڵ بووە. ئەم گۆڕانکارییەش لە جەوهەردا ڕەوشت بووە لە سروشتا و داواکاری بەرزترین ڕەوشتی لەوانە کردووە کە هەوڵی گۆڕینیان داوە . ڕیفۆرمی دارایی بووە کە ئاوێتەیە لەتەك ڕێکخستنی نقدی بانق و جەمعییەکانی کرێکارانا، کە پرۆدۆن پێشنیاری بەکارهێنانی وەك هۆکاری [ڕافیعە] هێنانی ڕێکخستنی کۆمەڵ لەسەر بناخەی هێڵە نوێیەکان، کردووە.
درێژەی هەیە