کورتەیەك لە ژیان و کارەکانی پرۆدۆن
بەشی شەشەم:
و: زاهیر باهیر
لە کتێبی ‘موڵکییەت چییە’؟ پرۆدۆن نوسیوێتی:
موڵکییەت کە کار لەسەر دوورخستنەوە و دژایەتیکردن و دوژمنایەتی دەکات، لە کاتێکیشدا کە ژمارەی دانیشتوان زیاددەکات ، ئەمە بووەتە مەبدەئی ژیان و هۆکارێکی کاربڕ و ڕوون بۆ هەموو شۆڕشێك. جەنگە ئاینییەکان و جەنگەکانی داگیرکاریی کە لە پاکتاوکردنی [ ئیبادەکردنی] ڕەگەزەکان نزیكبوونەتەوە تەنها ڕوداوێکی بەرچاوخراوبوون کە هەر زوو لە ڕێگای شێوەی ماتماتیکانەی پێشەوەچونی ژیانی نەتەوەوە چارەسەرکران. هەرەسهێنانی کۆمەڵ و مردنەکان لە کۆمەڵدا بەهۆی دەسەڵاتی، هێزی گردبوونەوەی موڵك لەلایەن موڵکییەتبوونەوە بووە.
بەر لە مردنی، پرۆدۆن چووەوە بەسەر هەندێك لە دید و بۆچونە سەرەتاییەکانیا. لە کتێبی : پرنسپڵی فیدراسوێنا ( 1863 ) گۆڕانکاری لە بۆچونە سەرەتاییەکەی دەربارەی هەڵوێست بە دژە دەوڵەت یاخود دژ بە دەوڵەت، کرد. لێرەدا پەیگیریی بۆ ” هاوسەنگی دەسەڵات لە ڕێگای ئازادییەوە” دەکرد ئا لێرەدا نانێوەندگەرایی ” تیئوری حکومەتی فیدراڵ” ی خستە بەردەم . هەروەها پێناسەی ئەنارکیش-ی جیاواز کرد وەکو ” حکومەتی هەرکەسە و بۆخۆی” ئەمەش یانی ” وەزیفەکانی سیاسەت کەمکراونەتەوە بۆ وەزیفەکانی پیشەسازیی و یاسا و نەزمی کۆمەڵایەتیش تەنها لە ئاڵ و گۆڕ و مامەڵەدا گەشەدەکات” بەم کارەشی کە کردی وای لە پرۆدۆن کرد کە سیستەمی ئابوورییەکەی بە “ فیدراسوێنیی کشتیاریی و پیشەسازیی” پێناسەبکات پاساوی ئەمەشی بە جەدەلی ” تایبەتمەندی ڕیکخستنەکانی فیدراسوێن…..بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە فیدراڵییەتی دەوڵەتەکان هەروەها لە سەرمایەدار و دارایی دەرەبەگایەتیی، هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوەش” دەکات هەروەها دژ بە گەڕانەوەی ” کاری کرێگرتە” . ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو باوەڕی ئاوا بوو ” مافی سیاسیی، بە مافی ئابووریی کۆمەكدەکرێت و بەهێز دەبێت”
لە کتێبی ‘تئیوری موڵکییەتدا’ کە دوای مردنی بڵاوبووەوە، پرۆدۆن ئەرگویمێنتی ئەوە دەکات کە ” موڵك تاکە هێزێکە ، دەسەڵاتێکە کە دەتوانێت وەکو هاووەزنێك، هێزێك بەرانبەر بە دەوڵەت، بوەستێتەوە” لێردا ” پرۆدۆن توانیوێتی ئایدیای کە ‘موڵکییەت دزییە’، بەدەست بهێنیت و هاوکاتیش پێناسەیەکی نوێ بۆ ئەوە، وەکو ئازادیی، بداتێ. لێردا گریمانی لە خراپ بەکارهێنانیا بە بەردەوامیی، چەوساندنەوەیە، کە مانای دزییە . هاوکاتیش موڵکییەت ئافراندنێکی خۆڕسکانەی کۆمەڵە و قەڵایەکیشە دژی دەسەڵاتی داگیرکەرانەی بەردەوامی دەوڵەت” .