کورتەیەك لە ژیان و کارەکانی پرۆدۆن

 

کۆمەکی بەرانبەرانە(Mutualism)*[1]

و: زاهیر باهیر

بەشی چوارەم:

 “سەرمایە”…لە مەیدانی سیاسیدا  هاوشێوە و تەریبە بە “حکومەت” …ئایدیای ئابووریی کاپیتاڵیزم سیاسەتی حکومەتە یاخود دەسەڵاتە،  هەروەها ئایدیای دینیانەی [ ئیتیولۆجی] یە، کەنیسە، ئەمانە سێ ئایدیای هاوجۆرن، هاوشێوەن کە لە ڕێگای جیاوازەوە پەیوەستدەبنەوە.  ‌هێڕشکردنە سەر یەکێکیان یەکسانە بە هێڕشكردنە سەر هەموویان ….ئەوەی کە سەرمایە  دەیکات بۆ کرێکار و  دەوڵەت بۆ ئازادیی، کەنیسەش بۆ ڕۆح هەر ئەوە دەکات. ئەم سیانییە [ سێ دانە] لە رەهایی دەسەڵاتا لە مامەڵەکردندا [ مومارەسە]  ژەهرێکن، هەر وەك چۆن وێرانکارییەکن  لە فەلسەفەدا. باشترین ئامرازە کاریگەرەکانی داپڵۆسێنەری خەڵكییە، خۆڕسکانە  جەستە و ئیرادە و ئاوەز دەکاتە کۆیلە.

پرۆدۆن لە کارە سەرەتاییەکانیا، خوێندنەوە و شیکردنەوەی سروشت و گرفتەکانی ئابووری سەرمایەداریی کردوە. لە کاتێکدا کە بە قووڵی ڕەخنەگری کاپیتاڵیزم بووە هەر ئاواش سۆشیالیستە هاوچەرخەکانی کە بەرگرییان لە فۆرمەکانی نێوەندگەرایی قوچکەیی لە کۆمەڵ، یاخود کۆنترۆڵی ئابووریی لەلایەن دەوڵەتەوە، رەتکردۆتەوە. لە زنجیرەیەك لە کۆمێنتەکانیا لە کتێبی: موڵکییەت چییە؟ کە ساڵی 1840 دەریکرد ، لە دوای مردنیشی Théorie de la propriété (تیئوری موڵکییەت، 1863-1864 )، ئەو بە ڕۆڵی خۆی  بانگەشەی ئەوەی کرد  ” موڵکییەت دزییە” ، ” موڵکییەت مەحاڵە [موستەحیلە] “، ” موڵکییەت ستەم  و زۆردارێتییە” هەروەها ” موڵکییەت ئازادییە”.

کاتێك کە ئەیوت ” موڵکییەت دزییە” ئەو ئاماژەی بە خاوەنزەوی یاخود سەرمایەدار کردووە، باوەڕی وابووە کە کاری کرێکارانیان ” دزیی” وە، بۆیە قازانجیان کردووە.  لای پرۆدۆن کارگەران  کە کاریان لای سەرمایەدار کردووە ” ملکەچ کراون، چەوسێنراونەتەوە :  بەردەوامبوونی ئەو هەل و مەرجەی سەر کاریان یەکێك بووە لە گوێڕایەڵییان”

لە هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە موڵکییەت ئازادییە، ئەو ئاماژەی بە تەنها بە بەرهەمی تاکی کرێکاری نەکردوە، بەڵکو مەبەستیشی جوتیاران یاخود پیشەگەرانی  خاوەنماڵ و ئامرازەکانی پێوە مامەڵەکردن کە لە پای فرۆشتنی کاڵاکانیانا، کردووە. لای پرۆدۆن تەنها سەرچاوەی شەرعیی بۆ موڵکییەت کارە، کارکردن.  ئەوەی کە کەسێك بە خۆی بەرهەمیدەهێنێت ، ئەوە موڵکی خۆیەتی، بەدەر لەوە موڵکی نییە. ئەو لایەنگریی خۆبەڕێوەبەریی کرێکاران  دژ بە خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، بووە.  هەر وەکو لە ساڵی 1848 دا نوسیوێتی:

بە گوێرەی یاسای جەمعییە، گواستنەوەی سامان ئامرازەکانی کارکردن ناگرێتەوە، لەبەر ئەوە نابێتە هۆکاری نایەکسانیی…..ئێمەسۆشیالیستین …..لەسای کۆمەڵەی [ جەمعییە] جیهانیانەدا، خاوەندارێتی زەوی و ئامرازەکانی کارکردن خاوەنداێتی کۆمەڵایەتیی لێدەکرێت … ئێمە کانەکان و کەناڵە ئاوییەکان و هێێڵی شەمەنەفەرەکان، ئەمانە هەمووی  دەمانەوێت دیمۆکراتیانە بدرێتە دەستی کۆمەڵەکانی کرێکاران کە خۆیان ڕێکخستووە و …. دەمانەوێت ئەم جەمعیانە مۆدێلێك، نموونەیەك بن لە کشتوکاڵ و کشتیاریی و پیشەسازیی و مامەڵە و بازرگانیی.  ئەوەش کرۆکی ئایدیایەك ، مێتودێکە لە زۆربەی فیدراسوێنی  کۆمپانیاکان و هەروەها کۆمەڵەکانیش بەیەکەوە یەکدەگرن لە یەکێتییەکی [ فیدراسوێنێکی]  هاوبەش لە کۆماری دیمۆکراتیی و کۆمەڵایەتیدا.

پرۆدۆن خۆی بە سۆشیالیست زانیوە، هەر ئاواش دژ بە خاوەندارێتی دەوڵەتیش لە سەرمایە و کاڵا بووە، ئەو خوازیاری خاوەندارێتی لە لایەن خودی کرێکرانەوە لە جەمعییەکانا، بووە.  ئەم بۆچونە، پرۆدۆنی کرد بە یەکەم تئیوریناسی سۆشیالیزمی ئازادیخواز.  لە کۆتایی چەرخی نۆزدە و سەرەتای چەرخی بیست  پرۆدۆن  هەژموونی سەرەکی بووە لە سەر تئیوری خودی خۆبەڕیوەبەریی کرێکاران (autogestion)

درێژەی هەیە

[1]*  لە عەرەبیدا بە تەبادڵ ، تەبادلی وەرگێڕراوە بەڵام لە ئەسڵە  فەرەنسییەکەیدا  بە مەببەستی تەعاونی ، هەرەوەزەزی پرۆدۆن بەکاریهێناوە. من لێرەدا بە پرس و ڕای دوو هاوڕێی دیکە کردومە بە:  کۆمەکی بەرانبەرانە.

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی دوێنێی لەندەن:

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی دوێنێی لەندەن:

14/06/2020

دوێنێ ڕۆژی شەمە 13/06 خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی لەندەن بەیەکادان و توندووتیژییەکی زۆری بەخۆوە گرت بە تایبەت لە نێوانی پۆلیس و بەرەی ڕاستڕەو و فاشیی و بەشێك لە هەوادارانی فوتبۆڵدا.

خۆپیشاندانی دوێنێ بڕیار بوو کە گەورەترین خۆپیشاندان بێت کە لە لایەن ئەنتی فاشست و ئەنتی ڕایسست و هەروەها بزوتنەوەی بلاك لایڤس مەتەر دەبوایە ڕێکخرابوو.   بەڵام پاش ئەوەی کە ڕێکخەرانی بلاك لایڤس مەتەر بۆیان دەرکەوت کە بە هەزارەها فاشی بڕیاریان داوە بێنە لەندەن و پارێزگاری لە بتەکانی وەکو پەیکەرری چێرچڵ بکەن ، ئەوان بڕیاریان دا کە لە خۆپیشاندانەکە بکشێنەوە و خەڵکانی دیکەی خۆپیشاندەر لە شانی ئەنتی فاشی و ئەنتی ڕایسیزم بە تەنها لە شەقامەکان بە ژمارەیەکی کەمەوە لەبەر ڕەحمەتی هێڕشی  فاشییەکانا بەجێبهێڵن.

گەرچی بە بڕیاری پۆلیس دەبوایە لە دوای کاتژمێری 1 پاشنیوەڕۆوە خۆپیشاندان دەستی پێبکردایە و لە کاژێری 5 ی ئێوارەدا خەڵکی بڵاوەی بکردایە، بەڵام فاشییەکان لە کاژێری 11 وە ڕژانە سەر شەقامەکان تاکو درەنگانێکیش لە شەڕ و چنگاوشدا بوون دژ بە پۆلیس و خەڵکی .  ئەمەش بووە هۆی دەستبەسەرکردنی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی زۆرێکیش جگە لە تێکشکاندانی چەند جێگایەك .

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی لوبنان چڕتر و بەربڵاوتر بووەوە

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی لوبنان چڕتر و بەربڵاوتر بووەوە

14/06/2020

ئەوە بۆ 3 ڕۆژی یەك بەداوایەکدا دەچێت پرۆتێستەکانی لوبنان تەحەدای دەوڵەت و هێزە ئەمنی و میلیاشیاکانی و کەرەنتینە دەەکەن لەسەر شەقامەکان بەیەکادانیانە لەگەڵ بەشێك لە هیزە تاریکەکان.

پرۆتێستەکان پەلی کێشا بۆ زۆر شاری لوبنان وەکو کەفار و صەیدا و تەڕابلوس و بێ گومان پایتەخت، بەیروت.

لە ماوەای ئەمە 3 ڕۆژەدا 120 کەس بریندار بوون ، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی نیازی نییە کە شەقامەکان بەجێبهێڵێت چونکە شەڕی مان و نەمان دەکەن شەڕی نان و ژیان دەکەن.

لوبنان قەرزارترین وڵاتی دونیایە کە بڕی قەرزەکانی بە ڕێژەی لە سەدا 170 لە بەرانبەر داهاتی وڵاتدا بەرزبووەتەوە ، ئەمە لە کاتێکدا هیچ گۆڕانکارییەکی جەوهەری لە ژیانی خەڵکی لوبناندا لەم ماوە درێژەدا نەکراوە و ژیانی خەڵکی بەرەوە خراپتر ڕؤیشتووە نزیکەی لە سەدا 40 دانیشتوانی لەژێر هێڵی هەژاریوەن. لە ساڵی 1997 بەهای دۆلارێك یەکسان بووە بە 1507 پاوەندی لوبنانی، بەڵام لە ڕۆژی هەینیدا  ئەوە بەرزبووەتەوە بۆ 6000 پاوەند.

وێنەی دووهەم  مەیدانی شەهیدانە لە بەیروت، خەڵکی  دارتەرمێکیان پێیە و جلی ڕەشیان پۆشیوە ، ڕەمزە بۆ ناشتنی ئابوریی لوبنان.