هاوخەمیی و هاوپشتیی بۆ ڕەشپێستەکانی ئەمەریکا گەیشتە ئەوروپا:
01/06/2020
دوای کوشتنی George Floyd خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕازایی لە 6 شەوی رابوردوودا کە زیاتر لە 40 شاری گەورەیی ئەمەریکای گرتۆتەوە زیاتر لە 4100 کەسیش لە خۆپیشاندەران دەسگیرکران، بەرەدوامە. دوێنێ ، ڕۆژی یەکەشەمە ، 31/05/20 ، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بریتانیا و کۆپنهاگن و ئەڵمانیا وەکو دەربڕینی هاوخەمیی و هاوپشتیی بۆ ڕەشپێستەکانی ئەمەریکا و خێزانی جۆرج، دەستیپێکرد .
لە بریتانیا لە شارەکانی: لەندن و مانشستەر و کاردیف، خەڵکێکی زۆر هاتنە سەرسەقامەکان. لە لەندەن نزیکەی 7 هەزار کەس لە مەیدانی ترفگەڵ سکوێر کۆبونەوە و بەرەو پەڕلەمان و دواتر بەرەو سەفارەتی ئەمەریکی ملیان نا .
خۆپیشاندانەکان زۆر ئاشتیانە بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس هێشتا 24 کەسی دەسگیرکرد کە بەشی زۆریان لەبەرئەوەی کە ئامۆژگارییە یاساییەکانیان فەرامۆش کردووە سەبارەت بە کۆرۆنا.
لە بەرلین و کۆپنهاگن خەڵکێكی زۆر لەبەردەم سەفارەتی ئەمەریکیدا ناڕەزایی خۆیان دەربڕی دەربارەی مەیلی ڕایسستیانە و کاری دڕندانەی پۆلیس لە ئەمەریکا.
لە واشنگتۆن لەبەردەم کۆشکی سپی هێڕشی خۆپیشانداران و ژمارەیان ئەوەندە زۆر بوو کە توانییان دڕ بە ڕیزەکانی پۆلیس بدەن و بچنە پێشەوە هەر لەبەر ئەمەش بە پەلە هێزی تایبەتی نهێنی فریای سەرۆك ترامپ کەوتن و بەکێشیان کرد بۆ ژێرزەمینەکە کە ئەمینترین شوێنە و سەرۆکەکانی ئەمریکا کە مەترسییان بۆسەر دروست دەبێت دەیانخەنە ئەوێوە . لە ڕۆژی 11/09 دا ‘دیك چێنی’ کە بریکاری جۆرج بوش بوو بەپەلە گەیاندیانە ئەوێ بۆ سەلامەتی ژیانی.
ترامپ ڕوو بەڕووی زۆر ڕەخنە و قسە بۆتەوە سەبارەت بە مامەڵەکردنی خۆپیشاندەران کە بایاخێکی ئەوتۆیان پێنادا و تاوانباریان بە ” تاڵانچی و بەڵتەچیی و ئاژاوەچی و ئەنارکیست” دەکات. هاوکاتیش هەرەشەیان لێدەکات کە بەسەگی هار و چەکی زۆر ناباو هێڕشیان بکرێتە سەر.
لە لایەکی دیکەشەوە ئەمەی کە ڕویدا دووڕوویی و دەبڵ ستاندەری حکومەت و حیزبی دیمۆکراتی ئەمەریکی نیشاندەدات کە هەڵوێستیان چۆنە لە هۆنگۆنگ و کە زۆرر بە ئاشکرا پشتگیرییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەوێ دەکەن و ڕاگەیاندنی توندوتیژ بەیان دەکەن. داوایان لە چین دەکرد کە بچن قسە و سازش لەتەك خۆپیشاندەرانا بکەن . لە ئێستاشدا چین هەمان شتی خۆیان دەداتەوە بە چاویانا وەکو” دیمەنێکی زۆر جوانە [ دیمەنی دوکەڵ و ئاگراوی ئەمەریکا] دەتوانن بچن لە باڵکۆنییەکانتانەوە تەماشاکار بن . ئەمە لە ڕەدی پیلۆسی قسەکەری کۆنگریس دا کە بەرانبەر بە خۆپیشاندانەکانی هۆنکۆنگ کە وای بە چینییەکان دەوت . یاخود : ترامپ خۆت مەشارەوە بڕۆ ناو خۆپیشاندەرانەوە و بزانە چییان دەوێت و وتووێژیان لەگەڵدابەکە”
هاوکاتیش جۆن بایدنی کاندیدی پارتی دیمۆکرات خۆی گەیاند یەکێك لە مەرکەزەکانی خۆپیشاندەران داوای قسەکردنی لەگەڵدا دەکردن و گوایە ئەو داخوازییەکانیان دەگەیەنێت بە بەرپرسیاران . کە بەمە دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن و خۆپیشادانەکان دایمرکێننەوە ، بەڵام هەموان دەزانن کە ئەو خۆپیشاندانانە نە ڕابەر و نەسەرکردە و نە مەرکەز، هیچیان نییە.