پوچگەرایی لە بەهێزترین دەولەتی جیهان و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیا:
زاهیر باهیر
16/05/2020
پوچگەرایی تا ئەو ڕادەیە لە ئەمەریکادا بەرجەستەبووە کە لات زەحمەت دەبێت کە چاوەروانی شۆڕش بکەیت کە لە وڵاتێکی ئاوادا ڕووبدات .
بە گوێرەی وتارێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی کە هەندێك ڕاستی دەخاتە بەرچاومان کە لە حەقەتدا دەکرا پێشبینی پێچەوانەکەی بکرایە. بە گوێرەی ئەو وتارە :
- لە سەدا 82ی ئەمریکییەکان دەڵێن باوەڕیان بە خوا هەیە .
- لە سەدا 26 یان دەڵێن هەستی ئیماندارییان گەشەی زیاتری کردووە بە ڕوودانی کۆرۆنا . تەنها لە سەدا 1 یان ئیمانیان لاواز بووە .
- دوو لەسەر سێ 3/2 یان، باوەڕیان وایە کە کۆرۆنا پەیامێكە لە خوداوە.
- لە سەدا 31 ئیماندارانیان باوەڕیان وایە کە ئەمە پەیامێکە لە خواوە داوا لە مرۆڤایەتی دەکات کە خۆیان بگۆڕن . لە سەدا 31ی دیکەیان بە جۆێكی ئاوا هەمان بیرکردنەوەیان هەیە.
- لە ناو پرۆتستانەکانا لە سەدا 43 پیان زۆر زیاتر ئیماندارن تاکو کاسۆلۆکییەکان کە لە سەدا 28 یانن.
- ئیماندارێتی لە نێوانی ڕەشپێستەکانا زۆر بەهیزترە کە لە سەدا 47 ڕیژەکەیەتی لە بەرانبەر خەڵکانی لاتین کە بە ڕیژەی لە سەدا 37 ن و سپیپێست بەڕێژەی لە سەدا 27 ن.
- لەم سەردەمەی کۆرۆنادا ڕێژەی باوەڕداران بە خوا بە بڕی لە سەدا 2 بەرزبۆتەوە.
ڕاپۆرتەکە وردەکاری زیاتری تیادایە ئەمە لە کاتێکدا کە ئەمەریکا یەکێکە لە نابەرانبەرترن ، نایەکسانیترین کۆمەڵی جیهان .
لەوە دەکات گەر کۆمەڵی سۆشیالیستیشیان بۆ دروست بکەیت زهنیەت و مێتەڵێتی خەڵکەکەی هێشتا ڕێگەی پێنەدات و هەڵیوەشێننەوە .