دەربڕنی ناڕەزایی دژ بە کەرەنتینە
17/05/2020
دوێنێ رۆژی شەمە ، 16/05 ، لە گەلێك لە شارەکانی بریتانیا، لەوانە لەندەن، مانشستەر ، گڵاسگۆ، ساوز هەمپتن ، بێڵفاست هەروەها لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپاش.
خەڵکی گەر چی بە ژمارەیەکی کەمیش بوو دژ بە کەرەنتینە وەستانەوە. لە لەندەن 19 کەس دەسبەرکران و 10 کەسیش سزای پارەیان درا لەسەر شکاندنی بڕیاری حکومەت کە مانەوەی خەڵکە لە ماڵەوە لانی کەم هەتا 28/05.
ناڕەزاییەکان لە بریتتانیا ئەم دروشمانەی خوارەویان بەخۆوە گرتووە و ئەم قسانەش دەکرد:
” دژ بە پێکوتە، مافی ناڕەزاییان هەیە”.
“پاکەتێك لە درۆیە بۆ شۆردنەوەی مێشکیت و دەیانەوێت بە گوێرەی نیزام ڕاتگرن” .
” نا بۆ بریاری کوتان ، نا بۆ نۆرماڵەتییەکی نوێ، نا بۆ بۆ نایاسیی قەرەنتینەکردن”.
” هەرگیز باوەرم نەبووە کە لە نەوەیەك دەبم کە سەکوتکردنی ئازادیی سیڤڵ ببینم سەبارەت بە ڤایرۆسێك کە درۆیە. ئەمە هیچ نییە بە بەراورد بەوەی کە ڕووبەرووی دەبینەوە”.
” کارەساتەکانی کە لە قەرەنتینەدا ڕوودەدەن ببینن”
” وڵاتێکی گەشەکردوی ئابووریی نە مامەڵە و ئاڵوگۆڕی هەیە، نە گەشتیار، من دەبێت دووکانەکەم داخەم لە….کارایی کەرەنتینە زۆرن و زۆریش خراپترن لە خودی ڤایرۆسەکە: پشێویی دەرونیی، توندووتیژی ماڵەوە و ناو خێزان ، دووکان داخراوە، شانۆ ، سینەما ، چێشتخانە هەموویی داخراون کە زەروور نیە.”
” لە درۆکردن بوەستن”
” بڵێ نا بۆ زورداران”
” بجەنگە بۆ ئازادیی”
” من بەشدارییم کردووە چونکە زۆر دڵگرانم بە ئازادییە مەدەنییەکان کە لێمان سەندراوەتەوە”.
” پسپۆرەکان درۆ دەکەن ، خەڵکی دەمرێت.”
” گوێ لە میدیا مەگرە، گوێ لە خەڵك بگرە”.
“سەرۆکی حکومەتی سکۆتلەند خائینە، ئێمە ئاژەڵ نین”.